کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه‌ گۆڕانی راسته‌قینه‌ین،، تۆ نا وه‌ڵامێکی به‌ په‌له‌ بۆ حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیم

Thursday, 17/02/2011, 12:00





حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیم وته‌ بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌فه‌رموێ..(ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاڵاو دروشمی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ له‌ ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا، پێده‌چێت سه‌ر به‌ حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بوبن) !!
ئه‌مڕۆ له‌ کاتی خۆپشاندانه‌کاندا به‌ردوام له‌ سه‌را و شه‌قامی مه‌وله‌وی و به‌رده‌م لقی چواره‌وه‌ هه‌ڤاڵان و هاوڕێیانم به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌کردم، تا ئه‌و ساته‌ی ته‌قه‌ و کوشتار ده‌ستی پێکرد من نه‌مزانیبو کاک حه‌مه‌ تۆفیق ئه‌و لێدوانه‌ی داوه‌،،، که‌ خوێنمه‌وه‌ توشی شۆک بوم، چونکه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ ده‌قه‌ به‌ ده‌قه‌ هه‌واڵه‌کانیان به‌ من ده‌گه‌یان ته‌نها هه‌وادار و ده‌نگده‌ری گۆڕان نین، به‌ڵکو کادر و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕانن، ئه‌وانه‌ ته‌نها ده‌نگیان نه‌داوه‌ به‌ گۆڕان و پاشان له‌ ماڵی خۆیان دانیشن،، ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ و به‌ به‌رده‌وام کاریان بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی گۆڕان کردوه‌.. ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆش بونه‌ یه‌که‌م شه‌هیدی ئه‌م شۆڕشه‌ هه‌ر ئه‌و هه‌وادار و ئه‌ندامانه‌ی گۆڕانن.. ئه‌وان له‌ تۆ زۆر بوێرتر بون،، ئه‌وان بێ چه‌ک به‌ گیرفانی به‌تاڵ و سنگیان دایه‌ به‌ر فیشه‌کی میلیشیاکانی پارتی له‌ کاتێکدا به‌ڕێزتان له‌ گرده‌که‌ له‌به‌ر گه‌رمای سپلتدا به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ خۆت له‌ به‌رپرسایه‌تی ده‌دزیته‌وه...گۆڕان تا تۆ وته‌ بێژی بیت حاڵی له‌ حاڵی یه‌ککگرتو و حیزبی شیوعی و زه‌حمه‌تکێشان باشتر نابێ،، گۆڕانت پیرۆز و پیرۆز به‌ گۆڕان بیت.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە