کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانی مه‌لا كرێكار

Tuesday, 17/07/2012, 12:00


مه‌لاكرێكار وه‌ک كه‌سایه‌تیه‌كی تیرۆرست ناسراوه‌، چونكه‌ گروپی چه‌كداری هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی مه‌بادیئێكی عه‌ره‌بی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی خاكی كوردستانی داوه‌، هه‌ر گروپ و كه‌سایه‌تیه‌ك به‌هۆی چه‌ك و زه‌بر و زه‌نگ دژ به‌میلله‌ته‌كه‌ی بجه‌نگێت و هێزی بێگانه‌ش ئاراسته‌ی بكات ئه‌وا بێ شك تیرۆرسته‌ و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ مادام له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌ نییه‌، دژی نه‌ته‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌تكردنیشه‌وه‌، من نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر پێناسكردنی مه‌لا کرێکار برۆم، چونكه‌ ئێستا ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ ئه‌و سه‌نگه‌ی نه‌ماوه‌ له‌نێو سیاسه‌ت و باری ئه‌منی كوردستان .

مه‌لا كرێكار بیرورایه‌كی توند ره‌وانه‌ی هه‌یه‌ بیرو ڕای عه‌لمانی و دیموكراسی و چه‌پ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، هه‌ره‌وه‌ها په‌رله‌مان و دام و ده‌زگای حكومه‌ت به‌كوفر و ئیلحاد ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كمه‌ بپرسم:
بۆچی مه‌لا كرێكار داوا له‌ پشتیوانانی خۆی ده‌كات ده‌نگ به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران و به‌ نه‌وشیروان موسته‌فا بده‌ن؟
ئایا ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ نیه‌؟ ئایا به‌رژه‌وه‌ندی مه‌لا کرێکار له‌كوێدایه‌ بۆ به‌رگریكردن و ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ بۆ گۆڕان؟
 قازانجی مه‌لا کرێکار چییه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌كاتێكدا نێوده‌وڵه‌تیه‌ن  به‌تیرۆرست و ئه‌لقاعیده‌ ناسراوه‌ و تۆمه‌تباره‌ به‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی؟ ئایا ده‌بێ رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌نێوان نه‌وشیروان و مه‌لاكرێكاردا نه‌بێت؟

مه‌لا كرێكار دوای چوونی بۆ وڵاتی نه‌رویج له‌وێ ماوه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، بیرمه‌ جارێک مه‌لا كرێكار دیمانه‌یه‌كی له‌ كه‌ناڵی ئێن ئارتی له‌گه‌ڵدا كرا وتی: من رێز له‌یاسا و نه‌ریت و رێساكانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌گرم، هه‌ر زۆری نه‌خایاند دژی وته‌كه‌ی خۆی وه‌ستایه‌وه‌ و له‌ بری دادگاكانی نه‌رویج حوكمی كوشتنی بۆ ئه‌وانه‌ ده‌رکرد، که‌ دژی ئیسلامن، یان قورعان ده‌سوتێنن! فه‌رمانی کوشتن به‌ هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌ بێت له‌ یاسا و ده‌ستووری وڵاته‌ دیموکراتییه‌کانی وه‌کو ئه‌وروپادا تاوانێکی گه‌وره‌یه‌یه‌ و رێگاپێنه‌دراوه‌،، فه‌توانی کوشتن ژیان و ئارامی هاوڵاتییان ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش مه‌لا کرێکار به‌مه‌ بێ رێزیشی به‌رامبه‌ر به‌ دادگای نه‌رویجیش كرد، له‌وانه‌یه‌ هۆی ئه‌م بێرێزیه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ بێرێزیكردنیش به‌دینی ئیسلام، چونکه‌ ئه‌و پێی وایه‌ قورئان ئه‌م فتوایه‌ی داوه‌، مه‌لا كرێكار بیری چووه‌ له‌ نه‌رویژ حوكم نه‌ قورئانه‌ نه‌یاساكانی ئه‌و، ئه‌گه‌ر بڕیاربێ و قبوڵ بێ مه‌لا كرێكار یاساگه‌لێكی وا بدات ئه‌مه‌ی به‌ ئاسایی لێوه‌ربگرن، به‌ قسه‌کانی ئه‌و مانایه‌ ده‌دات، که‌ وڵاتێكی وه‌كو نه‌رویج پێویستی به‌دادگا نییه‌ و چیتر له‌ بری دادگا با مه‌لا كرێكار به‌ هاوكاری قورئان و حه‌دیپ و سوننه‌ت حوكم ده‌ربكات به‌سه‌ر گه‌لی نه‌رویجیدا، دوای ئه‌وه‌ی دادگای نه‌رویجی حوكمی 5 سال زیندانی به‌سه‌ر مه‌لا كرێكار سه‌پاند به‌تۆمه‌تی فتوادان و هێرشكردن و ئه‌م كرده‌وه‌ نایاسایانه‌ی كه‌ به‌م دواییانه‌ ئه‌نجامی دا، به‌ڵام هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین به‌ر له‌م ڕووداوه‌ چه‌ند شتێك روویدا،  به‌پێویستی ده‌زانم به‌خاڵ ئاماژه‌ی بۆ بده‌م:-

1- له‌ كه‌ناڵی ئێن ئارتی جارێكیان مه‌لا كرێكار له‌ دیمانه‌كه‌یدا باسی هه‌وڵی تیرۆركردنی له‌ نه‌رویج له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌پاڵپشتی به‌ڵگه‌یه‌كی خۆیه‌وه‌ ئاماژه‌ پێ دا.

2- به‌م دواییانه‌ به‌هۆی نه‌مانی حوكمی له‌ سێداره‌دان له‌هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی نه‌رویج تا راده‌یه‌ک رازی بوو له‌ سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ی كرێكار بۆ هه‌رێمی كوردستان.

دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ناردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نه‌رویج ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌ و نزیك بووه‌ته‌وه‌، بۆ كرێكار ژیانی زیندانی نه‌رویج زۆر باشتره‌ له‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، چونكه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیحتمالی تیرۆركردن و كوشتنی یه‌كجار زۆره‌، چونكه‌ یه‌كێتی له‌ نه‌رویج هه‌وڵی تیرۆری بۆ بدات چۆن له‌ كوردستان ئه‌م هه‌وڵه‌ نادات؟

پاشان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ و فتوایه‌ی مه‌لا كرێكار بووه‌ هۆی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌رگری له‌ قورئان و ئیسلامی كرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ خۆشه‌ویستی خه‌ڵكێكی زۆری موسڵمان به‌جۆرێك خه‌ڵكێكی زۆر به‌ تێكۆشه‌ر و به‌رگریكه‌ری ئیسلام و قورئان ناویان ده‌برد، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌گه‌رێك بۆ مه‌لا كرێكار كراوه‌یه‌، بۆیه‌ش بۆ مه‌لا كرێكار به‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌م له‌ ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی رزگار ده‌بێت و ده‌چێته‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی ئه‌مین، هه‌م بۆ خۆی ناوبانگی به‌رگریكه‌ر و تێكۆشه‌ری ئیسلام ناوبانگه‌كی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌بێ له‌ نێو خه‌ڵكیدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە