حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند ئێرانییه‌ک ته‌سلیم به ڕژێمی ئیسلامی ئێران ده‌کات
Wednesday, 23/09/2009, 12:00
لیژنەیەکی تایبەتی نهێنی ئێرانی لە سلێمانین، بەمەبەستی ئەوەی بەندکراوە ئێرانییەکان بەر بدەن، دیارە بە ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ (جەلال تاڵه‌بانی، یان مەسعود بارزانی)، که تا ئێستا ڕوون نییە.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشان بێت ئه‌وه‌یه، که ئه‌مه کارێکی ئاساییه ئەگەر کارێکی وا ئەنجام بدرێت، به مه‌رجێک لەڕێی یاسا، یاخود لێبووردنی نێودەوڵەتی بێت، ئه‌وه‌ی جێغای گومانه ئه‌وه‌یه، که ڕه‌نگه ئەمە تەسلیمکردنی نەیارانی ڕژێمی ئێرانیی بێت، که به‌شیکی زۆر له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، به‌تایبه‌تی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، به ناو له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم داڵده‌دراوان. دیسان ئه‌وه‌ی جێگای گومانه ئه‌وه‌یه، که بۆ ئەنجامدانی کارێکی وا دەبێت حکومەتی نێوەندیی عێراقیش ئاگادار بکرێته‌وه، که ئه‌مه نه‌کراوه، چونکە لەڕێی عورف و یاسای نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌بوو ئه‌و لیژنه تایبه‌ته له به‌غدا دابه‌زیایه و له‌وێوه ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌نجام بدرایه و دوا جاریش دەبێت خاچی سوری نێو دەوڵەتی ئاگادار بکرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست