کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


نامەیەكى سەر ئاوەڵا بۆ مامۆستا " حسێن بەفرین "

Tuesday, 08/12/2009, 12:00


سڵاو پیاوەكەى ڕۆژنامەى " هەڵوێست " من نازانم داخۆ كێ نازناوى " بەفرینى " كردۆتە پاشگرى ناوەكەت و كەنگێ بە " بەفرین " ناسراویت ، بەڵام هێندە ئەزانم ئەم پاشگرە پڕاوپڕ هەر لەكەسێكى وەك تۆ بەهەڵوێست و كەڵەگەت دێت ! لەتۆ كەهەركەس لەنزیكەوە بتناسێت ئەوە ئەزانێت كەڕابردوت ئێستات هەموو تەمەنت هەر " حسێن " ە خاكییەكەو هەر پیاوە بەهەڵوێست و خۆنەفرۆش و سەربەرزەكەى ڕۆژنامەى " هەڵوێستیت " من دڵنیام لەداهاتودا ئەو دەمەى سەردەمى قیڕە قیڕو نەڕەى بێزراو بێزار كەر تەواو دەبن و پیاوانى ڕوڕەش و بەرژەوەند خوازەكان ئەخرێنە زبڵدانى ڕەشى مێژووەوە ، ئەو كاتە ناوى تۆو ڕابوردوت هەر بەناسنامەى " بەفرین " و وەك بەفرى یەك شەوە پاك و بێگەرد دەچیتە كتێبى پیاوە ڕوو سپیەكانەوە !! ببورە مامۆستام ئێستا پیاوانى وەك جەنابت لەسەر ترۆپكى كێوى یاخیبون ناهێنرێنە خوارەوە ، (مەحوى) واتەنى (بۆ پولى ناڕەواج ڕوى خۆت ناكەیتە ساج) دەبێ وەك نیچە دەڵێ (ڕاكەیت بۆ ناو تەنهایت) !! ئاخر سەردەمى " پیاوە بچوكەكانە " و تەنها بەس گوێمان بەزایەڵەى بێزراو بێزار ئەزرنگێتەوە كە بۆ مرۆڤــ شەرمهێنەرە . نیچە ئەڵێ (ئەو دەمەى ئێوە ئاواتە خوازى عروجن چاو لەسەرەوە دەكەن بەڵام من لەخوارەوە چونكە من عروجم كردووە) . بۆ من ئاشكرایە كەپیاوانى بستەباڵا لەخوارەوە سەیرى ئەو بەرزییەتەكەى سەریان وەگێژ دێت و ئیتر ناچارن بڕشێنەوە . ئەمن بەزەییم بەو كەسانەدا دێتەوە كەهەمیشە دەربارى ئاغاكانیانن و هەرگیز هەست بەبوونى خۆیان ناكەن ، خودایە ئەوە چ مرۆڤێكى كڵۆڵە كەناوێرێت تەنانەت ناوى خۆى بڵێت و حاشا لەبونى خۆى بكات ؟ مامۆستام " بەفرین " ئەمن لەپاش خوێندنەوەى حەوت بەشى ئەسپە تۆپیوەكە ، نوسینى كەسێكم لەسەر تۆ خوێندەوە كە نێوى خۆى نابوو " میرزا مارف " ببورە نوسین نا سەرەگێژەو ڕشانەوەیەك كەوادیارە ەسەیرى ترۆپكى كێوو توشى هاتبوو ئەوەى جێگاى غەمبوو كابراى كڵۆڵ " میرزا مارفى " شاعیرى بەهەڵوێست و جوامێرى بۆ خۆى دانابوو كەبەداخەوە غەدرێكى گەورەى لەو شاعیرە كردووە كەلەژێر ناوى ئەودا بەهەمان نەفەسى پەنجەكانى شەڕى ناوخۆوە كەبەلاشەى شەهیدەكانیان ئەوت كەلاك و گومانیش دەكەم هەر ئەو دەست و قەڵەمە زڕەى كەلەسەر " جەنابتان " هەڵیت و پەڵیتى ووتووە نەینوسیبێت !
مامۆستام ئەمن باش دەزانم ئەوەى تۆ بناسێت دەزانێت كێیت و ئیدى نەپێویستت بەوەیە من ناوت بهێنم نەبەكەسیش . منیش پێم خۆش نى یە لەسەر كەسێكى زڕى وەك " میرزا مارف " ناوەكە بنوسم ، بەڵام ئەوەى وایكرد ئەم نامەیەت بۆ بنوسم ئەو وەڵامەبوو كەبۆ پیاوە بچوكەكەت نوسى كە هەرگیز من پێم خۆش نەبوو ، چونكە دڵنیابە میرزاكە ئێستا بستبست باڵادەكات دەزانى بۆ ؟ چونكە بۆ خۆى هەرگیز گەورە نەبووە دەیەوێت ببێت بەخاكى بەر پێى
گەورەكان ، یان لەگەڵ گەورەكاندا ناوى بێت !
بەفرینى بەڕێز من پێشنیارێكت بۆ دەكەم لێگەڕێ لەوەڵام دانەوەى پیاوانى بستە باڵا لێگەڕێ و لەئاست بچوكەكاندا وەدەنگ مەیە دڵنیابە میرزاكە بەو نووسینەى نەك نایكەنە " میرزا " بەڵكو ناشبێتە " میراو " كەسێك هێندە " بێماریفەت " بێت جگەلە دەرباروو قاپیەوان تۆزێكیش چییە ماریفەتى نادەنێ ؟ بەڵێ مامۆستا " بەفرین " من لەكۆتایدا داواى لێبوردن لەڕۆحى پاكى " میرزا مارفى " شاعیرو بەهەڵوێست دەكەم كەكەسێكى بێماریفەت و بچوك لەژێر ناوى ئەودا و بەو جۆرە بێمانایە ووشەى ناشرینى ڕیزكردووە ، ئەگەر كەسێك ماریفەتى هەبێت ئاوا ڕێز لەشاعیران
و ناوەكانیان ئەگرێت ؟
بۆ جەنابیشتان داواكارم لە وەڵامدانەوە كەسانێك كە لەماناكانى گفتوگۆى فكرى ناگەن خۆببوێرە و لێگەڕێ بالاى ئاغاكانى هەر دەرگاوان بمێنێتەوە ؟ دەتۆش لەگەڵ من وەك " مەسیح " ئەڵێ ،
بڵێ (خودایە بیانبەخشە چونكە نەزانن) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە