پارتی و یەکگرتوو لەسەر هاو سەرۆکی ڕیککەوتوون!
Tuesday, 18/06/2013, 12:00
ساڵانێکە لە ناوچەی موحەرەمەدا نارەزایی و خۆپیشاندان بە هەمو شێوەیەک قەدەگەکراوە ئەگەر جارو بار بۆ دامەزراندن لەبەردەم پەرلەماندا خۆپیشاندانێک ساز کرابێت بەخێرایی هەوڵی بێدەنگکردنیان داون . لەهەموی عەیبەتر خۆپیشاندانی کەم ئەندامەکان بو کەهەمومان دیمان بەشێوەیەک گرتنیان و لێیان دانو دور خرانەوە . خۆکاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوپات نەک هەر هەولێر نەهێلرا سرتەی تێدابکرێت بەڵکو هێزی ئامادە لەهەولێرەوە دەهات بۆ بێدەنگ کرنی خۆپیشاندەران ،بەڵام لەهەموی سەیتر ئەوەیە لەخاکی کوردا زۆر بەئاسانی رێگا بەخۆپیشاندان دەدرێت دژی تورک و کورد لەتورکیا جا نازانم ئاخۆ یەکگرتو پارتی لەسەر چی رێککەوتون؟ ئاخۆ تەنها بۆ قازانجەکانیان لەتورکیا وا کورد فرۆشی دەکەن؟ ئاخۆ هەردوکیان لەسەر ئەوە رێک کەوتون کەیەک ئاغایان هەبێت و ئەویش ئۆرۆغان بێت ؟ ئاخۆ ئامانج هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی داگیر کراوە؟ لەهەمو سەیتر ئەو هەمو کوردە بەدەستی تورکی فاشیست شەهید کران هەمویان زمانیان برابو تانها بڵێن ئیدانەدەکەین بەڵام لەکاتێکدا چەند جەندرمەیەک دەتۆپین بەخێرایی خۆیان دەگەیاندە تورکیا و ئۆردۆغان نەوەکو پەلاماری ئەمان بدەن لەترسا . یان یەکگرتو رێک وەک سواڵکەریان لێهاتوە بێغیرەت بێغیرەتێک دانیشتون و دەستیان پانکردۆتەوەو ئەوەی هات خوانەیبرێت و بەزیادبێت ئەوەی نەدرا دیارە هێشتا قابیلیان نیە هەست بەوە ناکەن کەئەو ئازادیەییەی بەدەست هاتوە هەزاران خوێنی لەپێناودادراوە تابەدەست هاتەوە ئێستاش بەهەزاران زیندانی ئازادی خوازمان هەیە زمانیان برابو تەنها پشتگیریەکیان لێبکەن بەڵام بۆ دەست خۆشی دەرۆزەکەیان ئامادەن بێگومان ئەوەش دەزانین کە بارودۆخی رۆژئاوا داخیکی گەورەی ناوە بەدڵی هەردو لایاندا ئاخر خەڵکی رۆژ ئاوا خۆ وەک ئێمە ساوانەبون بەهەمو کەس رازیبن ئەوان ژیانی ئێمەیاندی پاتی لیرە خزمەتی ئەندامانی ئیتر چۆن خاکێکی بەخوێن بەدەست هاتو دەخەنە ژێر دەستی ئەمانە ، ئەوەندە دەڵێم ئەگەر ئێوە کوردبن حاشالە کوردایەتی ئەگەر ئیسلام ئێوەی قبوڵ بێت حاشا لەئیسلام)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست