کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕه‌حمه‌تی خوا له‌خۆتان, بۆ خۆتان و ته‌رجومه‌تان / ئاغای ڕه‌حمه‌تی

Sunday, 02/01/2011, 12:00


سایتی ئیسلام په‌یك وكۆمه‌ڵنیوز هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ڕه‌حمه‌ت ناردن ده‌ست پێده‌كات و به‌ ته‌رجومه‌ی هه‌ڵه‌ كۆتایی دێت, سه‌مه‌ره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ وه‌ك بڵێی ئه‌م دوو سایته‌ هه‌نگوینیان له‌ كلۆره‌ دارا دۆزیبێته‌وه‌و به‌م به‌یانی زووه‌ی ئاخیر ڕۆژی ساڵی میلادی به‌دزی ئه‌و هه‌موو ئاژانسه‌ جیهانیه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌یان وه‌كو مژده‌ دابه‌گوێی ڕه‌عیه‌ته‌كه‌ی دارولئیسلامی كوردستاندا.
سه‌ردێڕ یان مانشێتی هه‌واڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات (ووڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت ئاینی ئیسلام بكات به‌ئاینی ره‌سمی له‌ ووڵاته‌كه‌یدا), پاشان به‌ ناردنی ڕه‌حمه‌ت بۆ گیانی ده‌نگده‌ر و ڕۆحی پاكی ئه‌وه‌ی كه‌ لینكه‌كه‌ش بۆ خه‌ڵكی تر ده‌نێرێت هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌و ده‌ڵێت: بۆ سه‌رخستنی ئیسلام ده‌نگ بده‌ن,بێ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ ناوه‌رۆكی راپرسیه‌كه‌یان خوێندبێته‌وه‌ نه‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌و داخستنه‌كه‌ی,ئه‌وه‌ی كه‌له‌ راپرسیه‌كه‌دا نوسراوه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ كه‌ كریستیان ڤۆڵفی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا (پله‌كه‌ی ته‌نها ته‌شریفاتیه‌و مافی ده‌ست خستنه‌ ناو كاروباری ووڵاتی ته‌واو سنوردار كراوه‌) له‌ 4/10/2010 له‌یادی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا له‌ ووته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ئه‌ڵمانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك موسڵماندا ووتی :مه‌سیحیه‌ت ویه‌هودیه‌ت به‌شێكن له‌ مێژووی ئه‌ڵمانیا, هه‌روه‌ها ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه‌,ئه‌مه‌ هه‌موو قسه‌كه‌ی بوو كردی, كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ی.ئاڕ.دی ڕاپرسیه‌كی هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا داناو ده‌پرسێت ئایا قسه‌كه‌ی سه‌رۆك وایه‌؟ ئیسلام به‌شێكه‌ له‌ مێژووی ئه‌ڵمانیا؟, ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیشه‌ له‌ كۆتایی راپرسیه‌كه‌دا نوسیویه‌تی: ئه‌م ڕاپرسیه‌ له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ردا دانراوه‌و كۆتایی پێ هاتوه‌و داخراوه‌,به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته‌ش خه‌ڵك ڕیكڵامی بۆ ئه‌كات, سه‌رپه‌رشتیارانی سایتی ئه‌و كه‌ناڵه‌ش بۆ خۆیان نازانن هۆكاری ئه‌م بڵاوكردنه‌وه‌و ده‌نگدانه‌ی دوای داخستنی ده‌نگدانه‌كه‌ش چییه‌, له‌وه‌ ئه‌چێت نه‌زانن هه‌ندێ سایت وپێگه‌ی ئیسلامی هه‌یه‌ دوای ته‌واو بون وداخستنی راپرسیه‌كه‌ پێیان زانیوه‌ كه‌ شتێكی وا كراوه‌, خۆ ئه‌گه‌ر كردنی ئیسلام به‌ ئاینی ره‌سمی ووڵاتێك به‌ ده‌نگدانی ڕاپرسی ئه‌نته‌رنێت وسایته‌كان بوایه‌, عه‌به‌ی برام هه‌ر رۆژه‌و حوكمی ئیسلامی بۆ ووڵاتێك ئه‌هێنایه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌كه‌سی تربێت له‌ كلیك كردندا, مه‌خابن وانیه‌, كردنی ئیسلام به‌ ئاینی ڕه‌سمی ووڵات هه‌وڵ وته‌قه‌لای ده‌وێت, كاری دروست وپشت ئه‌ستور به‌ شه‌ریعه‌تی خوای ده‌وێت, پاشان بۆ ئه‌م بازدانه‌ زله‌؟ له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا؟ هه‌ر له‌م كوردستانه‌ی خۆمانه‌وه‌و له‌و شوێنه‌وه‌ی هه‌ردوو سایته‌كه‌ په‌خش ده‌كه‌ن, ده‌ست له‌ بینه‌ قاقای ئیسلام وموسڵمانان گیر كراوه‌و ته‌وسێنراون, بۆ هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلام بۆ كوردستان نه‌ده‌ین؟مه‌گه‌ر كوردستان له‌ هه‌موو شوێنێكی تری ئه‌م جیهانه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد له‌پێشتر نیه‌ كه‌ حوكمی ئیسلامی بۆ بگێڕینه‌وه‌؟ بۆ به‌ هه‌ردوو لاتان نایه‌ن ئه‌م ڕاپرسیه‌ له‌ سایته‌كه‌ی خۆتاندا دانێن و بڵێن كێ ئاماده‌یه‌ حوكمی ئیسلام به‌و شێوه‌ی خوا ده‌یه‌وێت بۆ كوردستانی بگێڕینه‌وه‌؟ئه‌گه‌ر كه‌سیشمان پیاوی ئه‌وه‌ نه‌بوین كلیك له‌سه‌ر به‌ڵێ من ئاماده‌م بكه‌ین, ده‌با ڕه‌حمه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ بنێرین كه‌ كلیك له‌سه‌ر به‌ڵێ من ئاماده‌م ده‌كات,ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ش نه‌بوین و میاو بوین ده‌با لانی كه‌م بۆ مشتێك پاره‌ یان ئافه‌رینێكی جه‌هاله‌تی كوردایه‌تی وخۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ لێیان ئه‌وانه‌ی كلیك ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ڵێ ئاماده‌م , به‌ گێره‌ شێوێن وتێكده‌رو تیرۆریست وتوندو تیژ ناو نه‌به‌ین.ده‌با دژایه‌تیان نه‌كه‌ین!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە