کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى لە نێوان نەرمى بۆ كێشەكانى كوردو ئەوپەڕى ڕەق بۆ بەرژەوەندییەكانى خۆى

Friday, 05/11/2010, 12:00


زۆر كەس هەبوون تاڵەبانیان بە پاڵەوان دەزانى تا گۆمەكە لێڵ بوو و كەس كەسى نەدەبینى، بەڵام كاتێك ئەكتەرەكان هاتنە بەر ڕۆشنایى دەركەوت تاڵەبانى ئەو باڵا بەرزە چاوشینە نییە كە شاباشى پێدا هەڵدرێت، بریمەر لە كتێبەكەیدا باسى تالًەبانى دەكات دەڵێت((زۆر هەوڵى دا بۆ سەرۆك كۆمارى، كاتێك سەرى نەگرد بۆى فڕى بۆ سلێمانى))، نەوشێروان موستەفا دەڵێت: تاڵەبانى بۆ نووسینەوەى دەستوور دوو جار تەدەخولى كردووە هەردوو جارەكەش لە قازانجى كورد نەبووە، هەڵوێستەكانیشى بۆ دابەش كردنى كەركوك لە نێوان كوردو عەرەب و توركماندا بە یەكسانى ئەوە هەموو لایەك دەیزانێت، كشانەوەى هێزەكانى پێشمەرگە لە جەلەلاو قەرەتەپەو .... كە ئێستا كورد لەو ناوچانە كەوتووەتە بەر شەقى عەرەب، هۆكارەكەى ڕێكەوتنى تاڵەبانى بوو لە گەڵ مالكى بۆ كشانەوەى هێزى پێشمەرگە لەو ناوچانە، كە زۆربەى سەركردەكانى یەكێتى و خەڵكى یەكێتیش بەو بڕیارە ڕازى نەبوون، هەروەها نەرمى نواندنێكى بێ وێنە بەرانبەر بەعسیەكان و ئەنفالچییەكان كە لەم خاڵەیاندا مەسعودیش هەر وەك و ئەو بووە، هەردووگیان داوایان كردووە ژن و منداڵەكانى سەدام بێنە كوردستان ئەوان جێگەیان دەكەنەوە، كە ئەمە بۆ خۆى ئیهانە كردنى هەموو كوردێكى خاوەن كەرامەتە.
ئەما ڕەقى تاڵەبانى بۆ بەرژەوەندییەكانى خۆى:
ــ خۆدزینەوەى لە هەر بابەتێك كە وەك و پارێزەرى مافەكانى كورد دەربكەوێت، نەوەك لایەنە عێراقیەكان بەوە تۆمەتبارى بكەن كە زۆر لایەنگرى نەتەوەكەى خۆیەتى و بە كەڵكى سەرۆك كۆمارى نایەت.
ــ رقى لە (ئیبراهیم جەعفەرى) هەڵگردو بووە كۆسپ لە بەردەمیدا لەبەر ئەوەى داواى دەكرد پۆستى سەرۆك كۆمار بۆ سونەكان بێت، لە ئەنجامدا ئیبراهیم جەعفەرى لەساحەى سیاسى فڕێ دایە دەرەوە، بێگومان ئێمەى كورد لەمەدا پشتگیریمان دەكرد ئەگەر تاڵەبانى لەو پۆستەدا جێگاى دەستى دیاری بووایە، بەڵام ئەو پۆستەى تاڵەبانى ئەوەندە زیانى هەبووە ئەوەندە قازانجى نەبووە.
ــ قوربانى دان بە بەرژەوەندییەكانى كورد لە پێناو ڕازى كردنى عەرەبەكان بە تایبەت لە ناوچە داگیركروەكان، دەكرێت هەر تاكێكى كورد بەراوردى دەسەڵاتى كورد بكات لە ناوچەكانى موسڵ و هەولێر لە گەڵ كەركوك و خانەقین و جەلەولا ، كە لە ناوچەكانى سنجارو شێخان و..... حكومەتى عێراقە بە هیچ شێوەیەك هیچ دەسەڵاتێكى نییە، لە كاتێكدا كورد لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى تاڵەبانیدا كەوتووەتە ژێر هەڕەشەى جدییەوە.
ــ لە زۆر شتدا تاڵەبانى تەنها سەرى بۆ ئەمریكا لەقاندووە، بەڵام بۆ ئەو شتانەى پەیوەندى بە خۆیەوە هەبێت بەقسەیانى نەكردووە، هەر لەم ڕۆژانەدا داوایان لێ كردووە واز لە پۆستى سەرۆك كۆمار بێنێت بۆ لیستى عێراقییە، تاڵەبانى لە بەیانێكدا وەڵامى دایەوە كە واز ناهێنێت لەبەر ئەوەى ئەوە داواكارى هەموو كوردە، لەوە دەچێت كشانەوەى هێزى پێشمەرگەش لە ناوچە دابڕاوەكان داواكارى هەموو كورد بووبێت.
لە كۆتاییشدا ئێمە پیمان وایە ئەگەر تاڵەبانى ئەوەندە دەروێشى بەرژەوەندییەكانى خۆى نەبووایە ئێستا ڕەوشى كورد لەبارودۆخێكى زۆر باشتردا دەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە