بۆ به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی به‌ناو په‌له‌مان و وه‌زیری خوێندنی باڵا ؟

Tuesday, 27/07/2010, 12:00


به‌رێزان پاش سڵاو ده‌ست خۆشی كاول كردنی خوێندن و تێكدانی له‌و به‌رێزانه‌ ، به‌ كورتی باسی كۆلێژی دجله‌ ده‌كه‌م هیوادارم به‌ زووترین كات چاره‌ بكرێت ئه‌گه‌ر وا بروات گه‌ڵه‌كه‌مان تووشی كاره‌سات ده‌بێت له‌ رووی خوێندنه‌وه‌ كۆلێژێك 1700 قوتابی هه‌بێت ده‌كرێت هه‌موو ناجح بن !!! باشه‌ به‌رای ئێوه‌ هه‌موو قوتابیه‌كان زیره‌كن یان كۆلێژه‌كه‌ گه‌نده‌له‌ ؟ .
  ئێمه‌ 6 قوتابین له‌ كۆلێژی دجله‌ین نارازی ده‌رده‌برین له‌و گه‌نده‌لیانه‌ی تووشی خوێنددن هاتووه‌ له‌ كۆلێژی دجله‌ بۆیه‌ بۆ جه‌نابت ده‌نووسین تا چاره‌ بكرێت .
ئێمه‌ به‌م شێوه‌ین پێنجمان له‌ قۆناغی 2 قانوون بووین به‌ قۆناغی 3 قانوون له‌ ده‌وامی ئێوارانین وه‌ یه‌كمان له‌ به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ره‌ سوێند ده‌خۆین به‌ كوردستان و به‌ شه‌هیدان ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ین هه‌مووی راسته‌ .
تا ئێستا ئه‌وه‌ بۆ 3 ساڵ ده‌چێت كۆلێژی دجله‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌سێك نیه‌ بڵێت ئه‌و كۆلێژه‌ ئه‌وه‌ بووته‌ 3 ساڵ بزانین ئاستی خوێندن له‌م كۆلێژه‌ چۆنه‌ با من پێتان بلێم خوێندن سفره‌ ، مامۆستا به‌رتیل خۆرن ئه‌سیله‌ امتحان به‌ پاره‌ ده‌فرۆشێت ، بینای زانكۆ جێگای قوتابی نابێته‌وه‌ له‌ كاتی امتحان ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێرن له‌ سه‌ر قوتابی مجالی قوتابی ده‌ده‌ن بۆ قوپیه‌ واته‌ غه‌ش ده‌لیلیش بۆ ئه‌م قسانه‌مان له‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێش دوومانگ بابه‌تێك نووسرابوو زۆر به‌ درێژی له‌ سه‌ر گه‌نده‌لیه‌كان به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌س گوێی پێ نه‌دا چاره‌ی نه‌كرا ...... ،
  قوتابی هه‌یه‌ ساڵ ته‌واو ده‌بێت ده‌وام ناكات نازانێت شێوه‌ی مامۆستا چۆنه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ لیچپێچینه‌وه‌یه‌ك بكرێت له‌ گه‌ڵی ئه‌وجا ناجیحیش ده‌كرێت قوتابی هه‌یه‌ خۆی ده‌لێت بای سفرم وه‌ڵام داوه‌ له‌ امتحان هیچم نه‌نووسیوه‌ كه‌ چی كارتی وه‌رگرتۆته‌وه‌ ناجیح بووه‌ ئه‌گه‌ر برواش به‌ قسه‌كانم ناكه‌ن بۆ خۆتان بۆ نموونه‌ برۆن سه‌یرێكی ده‌فته‌ره‌كانی امتحان بكه‌ن بزانن قوتابی چی نووسیوه‌ و چۆن ناجیح كراوه‌ چ كاره‌ساتێك له‌ ناو ده‌فته‌ره‌كانی امتحان هه‌یه‌ چیان نووسیوه‌ مامۆستاكانیش زۆربه‌ی عه‌ره‌بن پێمان ده‌لێن ئێوه‌ پاره‌ بده‌ن حه‌قی ناجیح بوونتان نه‌بێت ئه‌زانن بۆ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌وان چی چ مه‌جبورن فێرده‌بین یاخود نا لای وان كوردستان كاول بێت ئه‌و كات خۆشیانه‌ به‌ڵام لای ئێمه‌ نسیبه‌ته‌ به‌س چاره‌شمان نیه‌ چونكه‌ كه‌سێك نیه‌ رێگا بگرێت له‌ تۆ زیاتر كه‌سمان نه‌دۆزیه‌وه‌ زۆریش حه‌زمان ده‌كرد له‌ نزیكه‌وه‌ چاومان پێت بكه‌وێت به‌ڵام رێگایان پێ نه‌داین بێین بۆ لات ناچار بووین له‌م سایته‌ بنووسین .
له‌ كۆتایمدا به‌س ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم ئه‌گه‌ر چاوێك ناخشێنه‌وه‌ به‌ گه‌نده‌لیه‌كانی كۆلیچژی دجله‌ و چاره‌ی ناكه‌ن به‌س مه‌هێلن زیاتر بێت رێگا بگرن له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م له‌ ئێستاوه‌ به‌ قوتابیانیان گوتیه‌ مه‌خوێنن خولی دووه‌م هه‌موو ناجیحن به‌ تایبه‌ت به‌ به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ریان گوتیه‌ ئێوه‌ مامۆستاتان نیه‌ كه‌س ناهێلینه‌وه‌ هه‌موو ناجیح ده‌بن ئێمه‌ به‌ به‌لگه‌ زۆر شتمان لایه‌ به‌س جارێك ئاشكرا ناكه‌ین تا بزانین راگری كۆلێژو سه‌رۆكی هه‌رێم چاره‌ی ئه‌و گه‌نده‌لیه‌ ده‌كه‌ن یان نا ئه‌و كات ئێمه‌ كاری خۆمان ده‌كه‌ین له‌ پێناو كوردستان ئاماده‌ین خۆمان به‌خت بكه‌ین ناهێلین ئێمه‌ی قوتابی ده‌ربچوێنن بێ ئه‌وه‌ی شت فێربین ،
بۆ دڵنیا بوونیش هه‌ر قوتابیه‌ك ده‌هێنن ئه‌وه‌ی خولی دووه‌می ماوه‌ زۆریش نین له‌ قانوون نزیكه‌ی به‌ هه‌موویان 100 قوتابی خولی دووه‌می نیه‌ له‌ 760 قوتابی كاره‌ساته‌ نیسبه‌ی نجاح %80 زیاتره‌ له‌ به‌شی (اداره‌اعمال) نزیكه‌ی 300 قوتابی 20 كه‌س كه‌متر ماوه‌ بۆ خولی دووه‌م له‌ به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر نزیكه‌ی 100 قوتابی 8 كه‌س كه‌متر ماوه‌ بۆ خولی دووه‌ه‌م باشه‌ كاره‌سات نیه‌ به‌ رای ئێوه‌ !! زانستی كۆمپیوته‌ر به‌شێكی وا گرینك وا بكرێته‌ فشه‌خانه‌ قوتابی تیادا هه‌یه‌ خوێنده‌واری نیه‌ نازانێت كۆمپیوته‌ر چیه‌ پێیان گوتوه‌ ناجیح بوونت مسۆگره‌ خولی دووه‌م به‌س ئێمه‌ چاوه‌روانی خولی دووه‌م ده‌كه‌ین ئه‌و كات ده‌فته‌ره‌كان ده‌هێنین بۆتان كه‌ چۆنیان وه‌لام داوه‌ ناجیحیش كراون !!
به‌ نسبه‌ت سوئالیش له‌ ئێستاوه‌ سوئال ئاشكرابووه‌ لای قوتابیان هه‌یه‌ بۆیه‌ هیوادارم به‌ چاودێری وه‌زاره‌ت تاقی كردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدرێت .
به‌س كاره‌سات لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌كات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چۆن ناڵێت باشه‌ چۆن له‌ 1700 قوتابی ساڵانه‌ هه‌موو ناجیح ده‌بن كه‌سێك نامێنێته‌وه‌ باشه‌ كۆلێژی دجله‌ له‌ جیهان باشتره‌ !! یان كۆلێژی دجله‌ گه‌نده‌لتره‌ بۆ ساڵانه‌ كۆلێژی جیهان ئه‌و هه‌موو قوتابیه‌ بێ مستوایه‌ ده‌هێڵیته‌وه‌ بۆ دجله‌ هه‌موو ده‌رده‌چوێنیت بۆ وڵاتمان كاول ده‌كه‌ن بۆ رۆله‌كانمان بێ بناغه‌ بنیات ده‌نێن ، به‌س برۆن سه‌یرێك بكه‌ن له‌ ده‌فته‌ره‌كانی امتحاناتی قانوون و زانستی كۆمپیوته‌ر ئه‌و كات خۆتان به‌ چاوی خۆتان كاره‌سات ده‌بینن ، به‌ تایبه‌ت هی زانستی كۆمپیوته‌ر بزانن قوتابی چی نووسی وه‌ ناجیح كراوه‌ ده‌رس هه‌یه‌ قوتابی هه‌موو ناجیح بووه‌ لێیه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ سیته‌می فشه‌خانه‌ وایه‌ وانیه‌ به‌رێزانه‌ بووه‌ ده‌رس هه‌بێت نسبه‌ی نجاحی 100% بێت كاره‌ساته‌ كاره‌سات !!!! وه‌ ئه‌و 8 قوتابیه‌ی ماوه‌ش له‌ به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر ئه‌و په‌ری بێ تواناییانه‌ نازانن ووشه‌ی كۆمپیوته‌ر چیه‌ ئه‌وجا پێشیان گوتوون ناجیحن هیچ كامتان نامێنێنه‌وه‌ ئه‌سیله‌یان پێ دراوه‌ به‌ به‌لگه‌ له‌ لامانه‌ ؟
تۆش وه‌زیره‌ به‌ ناو دژه‌ گه‌نده‌له‌كه‌ی خوێندنی باڵا به‌س بۆ چینی هه‌ژار ئازا به‌ واز بهێنه‌ له‌ چینی ده‌وله‌مه‌ند و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات برۆ به‌ هانای كۆلێژی دجله‌ بكه‌وه‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە