کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ساویلکەیی کورد و زۆڵیەتی دووژمنانمان

Sunday, 17/03/2013, 12:00


هەڵەبجەو کارەساتەکانی کۆمەڵ کوژی کورد بە یەکێك لە خاڵە ڕەشەکانی مێژوویی ئەم نەتەوەیە دەناسرێت، ئەمەش هەرلەسەردەمی دەسەڵاتی سوڵتان عبدالحمید ی دووهەمەوە(١٨٤٢ بۆ١٩١٨) دەستی پێ کردووە تا ئەم ساڵانەی ڕابردوولە گووندی شەرناخ بەردەوامە، لە کاتەکانی یادی هەریەك لەم کارەساتانە کۆمەڵێك نووسەر و شاعیر دەنووسن هەندێکیان بەمە بەستی شوهرەت و پلەو پایە و کەمێك پاڕە هەندێکی دیش لە ناخەوە هەست بە ناسۆری نەتەوەکەیان دەکەن، هەندێ بەرپرس و دەسەڵات داران کۆمەڵێك درۆ و وتەی بێمانا دەدەن هەندێکی دیش ئارەقی شەرمەزاری بۆ هەریەک لەو کارەساتانە دەسڕن، لەدڵی خۆیاند دەڵێن خۆزگە ئەوکات جاش نە بووینایە، خۆزگە سەروەت و سامانی خەڵکە ڕاگواستوەکانمان نەخواردایە،مەڕو ماڵاتی چوار هەزار گووندی وێرانمان هەڕاج نەکردایە، دەی هەندێکیش هەر بەخەیاڵیاندا نایەت بۆ ئەوانە ئێستاش زەمانەی ئەنفالە وکڵپەو چڕنووقە شوومەکانیان کردووە بەگیانی ئەم گەل و نیشتمانە چەوساوە دا، هەردەخۆن و دەمژن لەخوێنی شەهیدان و هاوڵاتیان
بەڵام بالەوە گەڕێین و بێینە سەر ساویلکەکانی خەڵکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەوانەی بە فیکەوچەقەنەی هەرکەسێك لە خۆیان دەکەونە سەمما ، ئەوانەی هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی و سۆزی گەلەکەیان دەگۆڕنەوە بەتەنها کەمێك شوهرەت، هێندە کینەو ڕقیان لە دەسەڵاتە بەرچاویان تەنگ بووەو ڕاستیەکان و مێژووی چەوسانەوەی ئەم نەتەوەیان بیرچۆتەوە، ئەوانەی هێندە تینوی کورسی دەسەڵاتن خواخوایانە (بەعسیەك) بکەنە موقەدەسات بۆکورد و بۆ کارەساتە دژبەمرۆڤایەتیەکانی ژیان و مێژووی ئەم گەلە چەوساوەیە، ئەمڕۆ دیاردەیەك لە نێو نووسەر و ڕۆژنامە نووسەکاندا درووست بووە ئەویش درووستکردنی چیرۆك وسەپاندنی بەسەر ستوونی ڕۆژنامەکاندا بەبێ هیچ بنەمایەك، نمونە لەم ڕۆژانەدا دەبینم لە ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا ئەفسەرو فڕۆکەوانێکی تورکمانی کۆنە بەعسی بۆتە پاڵەوانی یادی کارەساتەکەی هەڵەبجە، ئەمە چی یە دایك و خووشکی ووتوویانە لەسەر مەسەلەی کیمیا باران نەکردنی هەڵەبجە ، ئیعدام کراوە ئیدی بووە بەشین و باوکەڕۆ بۆ کۆنە فڕۆکەوانێك ،کە لەوانەیە لە چەندین چالاکی دیکەی دژبەکورد و دژبە شیعە (کەمەزهەبی خویەتی) ئەنجامی دابێت ئەمڕۆ داوادەکەن بکرێتە شەهید!. شە هیدێك و ڕەمزێکی دیکەی نەتەوایەتی، ڕەمزێك پیرۆزتر لە مەزارەکەی عومەری خاوەر .ڕەمزێك بەو ووێنەکەیەوە کە کڵاوەکەی سەری بریتی یە لە داڵە شوومەکە ئەر داڵەی ١٨٢ هەزار کورد لەژێر سایەی دا ئەنفال کرا ئەو داڵەی چوار هەزار گووند لە بن باڵە کانیدا وێران کرا ئە و داڵ و پۆشاکەی کە ٨ هەزار بنەماڵەی بارزانی سەرنگووم کرد ، ئائە و سلۆگەنە شوومەی تائێستاش نهێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عەرعەری لایە دە یانەوێت بیکەنە خوایەکی تر بۆ کوردو بیپەرستن، ئای لە نەگبەتی ئەم میلەتە. ئای لە ساویلکەیی ئەم کۆمەڵگایە ئای لە بێ عەقڵی ئەم کۆمەڵە بەناو ڕۆشەنبیرو نووسەرە
خۆزگە تۆزێک چاوتان بەمێژووی کوردا دەخشاند لە ساڵەکانی ١٩٨٤ تا ١٩٨٨ ئەوکات دەتان زانی چ لە گۆڕە ئەی گەمژەکان .تەنها تاکە کەسێك نەبوو کە هەستی نە تەوایەتی و کوردایەتی هەبێت شەو وڕۆژ لە حەشاردانە بێت ، بۆ چی لە بیرتان چوو ئەو ڕۆژانەی لاوەکانیان لە ئەمنەوە دە هێنایەوە بەردەرگای ماڵە کانمان و ڕەمیان دەکردن و پارەی فیشە کە کانیشیان لێ دەستاندین، بۆ چی لە بیر تان چوو تاوانەکانی ڕەمیکردنی بەکۆمەڵی فولکەی سجن و بەردەم سەرا، نەتەوەیەك تەنها کاتێك شایەنی ئەوەنیە ستەمی لێبکرێتەوە کە ئازارەکانی ستەمی پێشو نەفرۆشێتەوەوبیری نە چێتەوە، خۆ نازیەکان زووربەیان تائێستاش دەڵێن بێ تاوان بووین ٢٢ ملیون کەسیان کوشت بە کۆمەڵ کوژی یاخوود بە تاك یالە کۆمەڵگا زۆرەملێکاندا، بۆچی جولەکەکان دووبارە هۆڵەکۆستیان نە بینوەتەوە ، خۆتائێستاش لە سەرانسەری جیهان هەستی ئەنتای سەمیتزم هەر لەئاردایەو گەشە دەسە نێت ، چوونکە ئیسرائیلیەکان دەرسیان وەرگرتووە و لیژنەی پاراستنی نەتەویی خۆیان هەیەو هەمیشە دەگەڕێن بە دووی ئەوانەی دژایەتیان دەکەن، هەروەها توانیویشیانە چەندەها کۆنە نازی ڕاکردوو بهێننەوە بۆبەر دەم دادگا بەڵام کورد چی تەنها کە ووتارێکیش باسی تۆڵە سەندنەوە بکات لە تاوان باران بڵاوی ناکەنەوە، لێرەدامن هیچ ڕق و کینەیەکم لە تورکمان نیە ، هەرچەندە هەتائێستاس کە دەیان بینم ستەمی عوسمانیەکان و باجگرتەییەکانانم دێتەوە یاد ، هەرچەندە کە دەیان بینم لە سنورەکانی تورکیاو عێراق سەرم سوڕدەمێنی لە ژمارەکانی ئەوناسنامانەی کە هەڵی دەگرن و چەند خێرا دەکەونە زمانی کاسەلێسێتی عەرەب و تورك، خۆشم دەوێن کۆمەڵێکیان تابڵێیت موحەتەرمن هاوڵاتی هەڕێمی کوردستانن بەڵام کاکی ڕۆژنامە نووس تۆ بۆ ناچیت بەدوای ڕاستیەکدا بگەڕێیت، بە دوای چیرۆکێکی خێزانێکی بێ سەرووبنی کاتەکانی ئەنفالدا بگەرێیت، یاخوود مە بەستت شتێکە یان تۆش وەك مەلاگەندەڵەکان دەتەوێت لە ڕیگای قەڵەمەکەتەوە سووکایەتی بە کەرامەت و هەستی کوردایەتی و ئازاری ئەم گەلە چەوساوەیەبکەیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە