کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتێك (سه‌رۆك = حیزب) !!

Sunday, 04/04/2010, 12:00


كاتیك حزبێكى سیاسى هه‌موو قورسایى و سه‌نگ و بوونى خۆى له‌ بوونى تاكه‌ كه‌سێك ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش سه‌رۆكه‌ یاخود سكرتێره‌ یاخود هه‌ر ناوێكى تر كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌سى یه‌كه‌مى حیزب .

مه‌ترسى گه‌وره‌ى ئه‌و حیزبه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا چۆن بتوانیت زۆرترین ماوه‌ پارێزگارى له‌م سه‌رۆكه‌ى بكات ؟ به‌ واتایه‌كى تر پێشكه‌وتن وبه‌ره‌وپێشچوون و فراوان بوون و رێز و قه‌درى خۆى له‌ گۆره‌پانه‌كه‌دا له‌سایه‌ى جه‌نابى سه‌رۆكدا ده‌بینێته‌وه‌، بۆیه‌ نایه‌وێت له‌ ده‌ستى بدات یاخود روونتر بڵێین ناوێرێت یاخود سیقه‌ى به‌خۆى نیه‌ به‌وه‌ى كه‌ له‌ پاش نه‌مانى یان گۆرِینى سه‌رۆك ئیتر ئه‌م حیزبه‌ به‌هه‌مان گورِوتینى جاران به‌رده‌وام ده‌بێت و ناگه‌رێته‌وه‌ دواوه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به‌ دوو شێواز لێكدانه‌وه‌ى بۆ بكرێت:

- هه‌ڵسوكه‌وتى هندێك سه‌رۆك كه‌ حیزب به‌ مولكى خۆى ده‌زانێت ئیتر وه‌كو ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌تى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات، حه‌ز بكات ده‌روات یان راده‌وه‌ستێت یاخود هه‌ر ده‌یفرۆشێت یان ده‌یگۆرێت ئیتر ئه‌مه‌ به‌مافێكى ئاسایى خۆى ده‌زانێت چونكه‌ وه‌كو خاوه‌ندارێتى مامه‌ڵه‌ى له‌ گه‌ڵ ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌سێك ته‌نها ئه‌ركه‌كى شوفێرى بێت (راسته‌ ئه‌وه‌ شوفێره‌كه‌یه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ لێده‌خورێت، به‌لاَم ئه‌و برِیار نادات برِوات بۆ كوێ ته‌نها ده‌توانێت بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ چۆن برِوات، واته‌ ئه‌ركه‌كه‌ى گه‌یشتنه‌ به‌ خاڵى دیاریكراو به‌ ئاسانى و سه‌لامه‌تى).

- ره‌نگه‌ هندێكى تر له‌ سه‌رۆكه‌كان خۆیان نه‌سه‌پاندبێت به‌لاَم ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ى یان بڵێین سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ى ئه‌م حیزبه‌ سیقه‌و متمانه‌ى به‌خۆى نیه‌ و جورئه‌تى ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌سێك جێگاى سه‌رۆك بگرێته‌وه‌ ئینجا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت (ناوخۆیى یان ئیقلیمى).

له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌یاندا حیزب ده‌بێت به‌ دیلى تاكه‌كه‌سێك كه‌ ته‌واوى هه‌یبه‌ت و شه‌خێیه‌تى حیزب یه‌كسان ده‌بێت به‌و كه‌سه‌.

له‌راستیدا ئه‌م جۆره‌ حیزبه‌ ئه‌گه‌رى دارِووخان و پوكانه‌وه‌ى زۆره‌، چونكه‌ له‌ هه‌ر رۆژێك لێى بقه‌ومێت به‌ نه‌مانى سه‌رۆك له‌ حاڵه‌تێكى كت و پرِى نائاسایى ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ شۆك و كه‌وتنێكى قورس بۆ ئه‌و حیزبه‌ كه‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ سه‌ر پێى ئه‌سته‌مه‌ چونكه‌ پێشتر خۆى بۆ ئاماده‌ نه‌كردووه‌ و له‌ حاڵه‌تێكى ئاساییدا ئه‌م قۆناغه‌ى تێنه‌په‌راندووه‌،بۆیه‌ كاردانه‌وه‌ى نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئه‌م حیزبه‌ به‌جێده‌هێلێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ ركابه‌رێك هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌، به‌ رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك ئه‌گه‌رى له‌ت بوون یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حیزب به‌هێزتر ده‌كات.

[email protected]
فه‌ره‌نسا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە