کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتى ئەوە هاتووە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دەست لەكار بكێشێتەوە

Tuesday, 05/06/2012, 12:00




كەرتى تەندروستى لەكوردستان بەشێوەیەكى گشتى ڕوو لەخراپیەو ڕۆژانە لەكەناڵەكانى خۆیانەوە دەبینین چ كارەساتێك ڕوودەدات لەناو ئەو كەرتەدا ئەوەى بەرنامە هەفتەیەكانى كەناڵى زاگرۆس ببێنێت دەزانێت چ ماڵوێرانیەك هەیە لەناو نەخۆشخانە حكومى و ئەهلیەكان و خواردنگەو چێشتخانەو ئوتێلەكاندا ئەوەى ئەوەندەى تر دۆخەكەى ئاڵۆزكردووە بەرپرسانى ناو ئەو كەرتەن ئەوەندەى ڕۆڵى بەرژەوەندى تایبەتى و حزبى دەبین و بەڕق مامەڵە دەكەن ئەوەندە لەڕێگەى پرس و ڕاو پیلانى باش دەورەكە نابینن بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەش بەهەمان شێوەى بەڕێوبەرایەتیەكانى ترە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپى و ئاڵۆزى هەنگاو دەنێت من پێموابێت لەم قۆناغەى ئێستادا وەك پێشنیارێكیش دەست لەكاركێشانەوەى بەڕێوبەرى گشتى باشترین هەل و دەرفەتەو كورسیەكەى بۆ كەسێكى تر چۆڵ بكات باشترە ، كەپیلان و بەرنامەت بۆ ناو بەڕێوبەرایەتیەكەى خۆت نەبێت بۆ ئەو سنوورە بەرفراوانەت چۆن دەبێت ؟ لەڕێگەى بەڕێوبەرى كارگێڕى نەخۆشخانەى ڕانیەوە هەڕەشە لەكارگوزارى داماوى گرێ بەست بكەى نابێت بۆ كەى ئێن ئێن قسە بكەى و داواى زیادكردنى مووچەكەت بكەى ئەى دەبێ چى بەرامبەر كارمەندى ڕەسمى خۆى بكات ؟ ئامادە نەبێ سەردانى دوو نەخۆشخانەو دوو مەڵبەندى تەندروستى بكا دوو كارمەند و چوار نەخۆش ببینى بۆ دەست لەكارناكێشیتەوە ؟ بۆ ئەوەى چیتر دكتۆرو كارمەندیش نیگەران نەبن و سنوورەكەش لەوە ماڵوێرانتر نەبێت ئیمزات تەنها بۆ دابینكردنى قەنەفەو مێزو سپلیت بێت بۆلایەنە تەندروستیەكە هیچ پیلانێكت نەبێت بۆ دەست لەكارناكێشیتەوە ؟ هیچ ئامارێكى ووردت لانەبێت لەسەر سنوورەكەو گرفتە تەندروستیەكانى هیچ پیلانێكت نەبێت بۆ پاشماوەى نەخۆشخانەكانت بۆ دابین كردنى دكتۆر بۆ ناحیەكان و ئەو گوندانەى ژمارەى دانیشتوانیان زۆرە دەست لەكار بكێشیتەوە باشترە ، كارمەندێك نەتوانێت دوو موناقەشەو دوو پێشنیارى باش بكات ڕێگە نەدەى كەس لەحزوورت قسە بكات باشترین شت دەست لەكاركێشانەوەیە بەرلەوەى كارمەندانى سنوورەكە كەمپینى ئیمزا كۆكردنەوە دەست پێ بكەن و بانگى سەرجەم كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى سنوورەكە بكەن و مانگرتنى سەرتاسەرى ڕابگەیەنن و بایكۆتى دەوام بكەن لەسنوورەكەدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە