ئەم دەستە زلە لەناو كۆنگرە بۆ كێ و بۆچى بەرز كراوەتەوە ؟.
Saturday, 05/06/2010, 12:00
ئەم دەستەى دەیبینن نەبۆ داواكردنى مافى میللەت بەرزكراوەتەوە نەبۆ هەرچى زووجێ بەجێ كردنى مادەى 140 بەرزكراوەتەوە ، نەبۆ هەرچى زوو بەسسزاگەیاندنى بەرپرسە دز و گەندەڵ و داوێن پیس و خاوەن فایل و سەرۆك جاشەكان بەرزكراوەتەوە نەبۆ هەرچى زوو دۆزینەوەى تاوانبارانى سەردەشت عوسمانیش بەرزكراوەتەوە ، نەبۆ جیاكردنەوەى حزب لەحكومەت و نەبۆ هەرچى زوو تێكەڵكردنەوەى دارایى و ئاسایش و پێشمەرگەش بەرزكراوەتەوە ، نەبۆ ڕاگرتنى تۆببارانى سنوورى هەرێمى كوردستان لەلایەن ئێران و توركیا بەرزكراوەتەوە نەبۆ باشتركردنى سیستەمى تەندروستى كوردستان بەرزكراوەتەوە ، نەبۆ لەسێدارەدانى جەلال و دارودەستەكەى بەرزكراوەتەوە نەبۆ ئاشكراكردنى بوجە زەبەلاحەكانیش بەرزكراوەتەوە ، نەبۆ ئاشكراكردن و بەسسزا گەیاندنى تاوانبارانى كەیسى ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندە بەرزكراوەتەوە نەبۆ ئاشكراكردنى دۆسیەیى كۆمپانیا قاچاغچیەكانى هێنانى ئامێرى تەندروستى لەكاركەوتووى سینى و دەرمانى ئێكسپایەر و كۆمپانیاى بەرپرسەكان بەرزكراوەتەوە ، نەبۆزیادكردنى مووچەى كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە و پۆلیس و كەسوكارى ئەنفالكراوەكان و نەبۆ بەسسزاگەیاندنى ئەو هەموو دكتۆرە قوڵبڕە ساختەچیانەشە بەرزكراوەتەوە كەبەناوى نەخۆشخانەى ئەهلى ئوردنى و ئەجنەبى گیرفانى نەخۆشى داماو و خەڵكى هەژارى كوردستان دادەدۆشن ، نەبۆ هەرچى زوو دامەزراندنى هەزاران گەنجى بەتواناى دەرچووى زانكۆكان و نەبۆ دابین كردنى موچەى كابانى ماڵ و نەبۆ چارەسەركردنى هەزاران هەزار كێشەى ئەو میللەتە ماڵوێرانە بەرزكراوەتەوە ،، بەپێچەوانەى هەموو ئەمانەى سەرەوە ئەم دەستانە و هەموو دەستەكانى تر و بەتایبەتیش ئەم دەستە زلەى دەیبینن كەدەستى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى سلێمانیە كەلەهەمان كاتدا بەڕێوبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەى سەربەفەرماندەیى گشتى یەكێتیشە واتا تێكەڵ كردنى دوو پۆستى فوول حزبى و فوول حوكمى ، بەڵێ دەستى ئەم بەرپرسە زلە هاوشانى دەیان ئەندام پەرلەمان و وەزیر و چەندین قائیمقام و مودیرناحیە و بەڕێوبەرى گشتى و سەدان كاربەدەستى حكومى تر كەماوەى شەش ڕۆژە دەرگاى ژوورى فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتیەكانیان داخستووە لەكۆنگرە گاڵتەجاڕٍیە حزبیە سۆشیال دیموكراتە دیكتاتۆریەكەى جەلال لێیى دانیشتوون و هەر خەریكى خورادن و خواردنەوە و نووسینى ڕاپۆرتى پڕلەدرۆ دەلەسە و دەستیشیان بەرزكردۆتەوە بۆئەوەى دووبارە شەرعیەت بدەنەوە بەڕاپۆرتە گاڵتەجاریانەكەى جەلال تاڵەبانى بەناوى ڕاپۆرتى سكرتێرى گشتى و .... هتد .
واتا هەموو ئەم دەستانە ڕازین و لایان پەسندە جەلال و دارودەستەكەى هەر دزبن و هەر دووڕووبن و هەر دوژمنى میللەت و ئۆپۆزسیۆن و میدیاى ئازاد و ئەهلى بن ، ڕِازین هەر جەلال سكرتێر و كڕنووش بەربێ بۆ عەرەب و تورك و فارس ، ڕازین هەر جەلال و هێرۆ دەم بنێنە كەلاكى یەكێتى و سەروەت و سامان و داهات و تەنانەت ڕازین ئاو و هەواو شوێنە گەشتوگوزرایەكانیش هەر بۆئەوان بێ ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست