قوتابیەكەى هێرۆى برایم ئەحمەد ئەماندا بەدادگا !!
Friday, 29/04/2011, 12:00
بەدبەختى و ماڵوێرانى ئێمە هەر لەوەدا نیە كەدڕندەیەكى وەك شێخ جەعفەر یان مەحمود سەنگاوى دەبێ بەجەلاد و ڕاوى گەنجان و لاوانى كورد و خۆپیشاندەرانى كوردستان دەكاو دەڵێ وەك دیلى جەنگ مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن ، چونكە ئەمان واڕاهاتوون و میللەت گلەیى ناكات لێیان ، تازە فێربوون و جەلال وا پەروەردەى كردوون ناتوانن ئاوا دابنیشن كارو پیشەیان بۆتە كوشتن و لێدان و ڕفاندن و سوتاندن ، بەڵام كارەساتتر لەوەدایە كەدكتۆرێك بەو هەموو زلى و زەبەلاحى خۆیەوە دەبێتە جەلاد و هاوپیشە و برا و دڵسۆزەكانى خۆى بەهێزە میلیشیا و دەمامكدارەكان دەترسێنێ ، وادەكا مرۆڤ قێز لەپیشە و كوردبوونى خۆشى بكا ئێمە وەك ژمارەیەك دكتۆرى دڵسۆزو خەمخۆر وەك كارتێكى فشار ماوەى 3 كاتژمێر مانگرتنمان ڕاگەیاند بۆ ئەوەى ئەو هێزە میلیشیایە حزبیە نایاسایەیى هاتۆتە ناو شارەكان بڕۆنە دەرەوە بەڵام هەر زوو لەلایەن بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى دكتۆر ڕێكەوت حەمە ڕەشیدەوە هەڕەشەمان لێكرا كەئەگەر مانبگرین ئەوا ڕێوشوێنى یاسایى تووندمان لەبەرامبەر دەگرێتە بەر تەنانەت تا نەقڵ كردنیش ، ئێمە بەردەوام بووین لەسەر هەڵوێستەى خۆمان بەرلەكۆتایى هێنان بەگردبوونەوەكە پەیوەندیمان پێوە كرا كەوازبێنین ئەگینا بەهێزى چەكدار و میلیشیا كۆتایمان پێ دێنێت ، بۆیە ئێستا جەنابیان خەریكە ڕێگاى یاسایى لەدژمان دەگرێتەر بەر، من خۆم ((پێم وابێ بوچوونى دكتۆرە بەڕێزەكانى تریش هەر وایە)) زۆر زۆر لێیى بێ منەتم هەرچى نەكردووە هەرچى لەدەستى دێ باجەنابى دكتۆر ڕێكەوت بیكات ، چونكە لەڕێبین هەردى و فارووق ڕەفیق و دكتۆر فایەق گوڵپى و ئەو هەموو مامۆستا ئاینیە بەڕێزە و مامۆستا و خوێنكارانى زانكۆى سلێمانى زیاترنیم ، دواتر ئەو دەسەڵاتە دەسەڵاتێكى مافیایە ، دەسەڵاتێكە كۆمەڵێك چەتەو ڕێگرو دز بەڕێوەى ئەبەن هەموو شتێكى لەدەست یێ ، یاسا لاى ئەوان وەك لاستیكە بەئارەزووى خۆیان بەسەدان زلى وەك دكتۆر ڕێكەوت لەوسەر بۆ ئەو سەر ڕاى ئەكێشن ، بۆیە نابێ ئێمە تەنگەتاوبین بەم هەڕەشانەى دكتۆر ڕێكەوت و نمونەى وەك ئەو ، چونكە ئەو ڕۆژە زۆر نزیكەبێ كەئێمەش دەیانى وەك دكتۆر ڕێكەوت و مامۆستاكانى ڕێكەوت وەك هێرۆ وحەمەخۆشناو بدەین بەداگا و پێیان بڵێێین ئەى كوا ڕێوشوێنى یاسایتان بەرامبەر ئەو هەموو دز و چەتانەى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەیان تەواو نەكرد و بەجێیان هێشت ؟ كوا ڕێوشوێنى یاسایتان بەرامبەر ئەو هەموو نەخوێندەوارەى لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش بەبڕیارێك كراون بەیاریدەدەر و بڕین پێچى پزیشكى زۆر شارەزا ؟ .
ئەى كێ جەنابى دكتۆر ڕێكەوت بدات بەدادگا ئەوە بۆ ماوەى سێ ساڵە لەیەك كاتدا دوو پۆستى بەڕێوبەرى هەیە لەم شارە ئەوەى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە كەسەر بەدەزگاى زانیاریە ئەوەى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى كەسەر بەحكومەتە ؟ ئەى كێ جەنابیان بدا بەدادگا وەك كاك سۆران عومەر لەڕاپۆرتیكدا فەرمووى بۆ كردنەوەى دوو نەخۆشخانە 300 مەتر زەوی تەرخانكردووە بەڵام بۆ كردنەوەى ئارایشتگاى سایە 5000 هەزار مەتر زەوی دابین كردوە ؟ یان جەنابى وەزیرى تەندروستى لەڕۆژنامەى ڕۆژنامە ژمارە 576 ى 6 / 4 / 2010 ئەڵێ ئامێرى سیتى سكانى سەردەمى حەمەخۆشناومان هەیە ڕۆژى یەكجار ئیشى پێناكرێ كەچى ساڵانە 250 هەزار دۆلار دەدەین بەسیانە كردنیان ؟ بەڵێ لەسەر هەموو ئەمانە و سەدان كارەسات و گەندەڵى ترى كەرتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى كێ ئێوە بدات بەدادگا و ڕێوشوێنى یاسایتان بەرامبەر بگرێتە بەر ؟
_ ئەمەى خوارەوە لێدوانى جەنەڕاڵى بێ ئەستێرە مەحمود ژەنگاوى یان جەنەڕاڵى بێ ئەستێرە شێخ چۆپى وەزیرى چەتەكانى پارتى و یەكێتى نیە ، بەڵكو ئەمە لێدوانى دكتۆرێكە كەئێستا ئەویش هاوشانى ئەم جەلادانە ڕۆڵى سەركوتكردن ئەبینێ و ئەڵێ وەك كەمال كەركوكى ڕێوشوێنى یاسایى حزبى ئەگرمەبەر بەرامبەرتان .
--------------------------------------------------------
مانگرتنی پزیشكان شكستی هێناو سێكوچكهی ئۆپۆزسیۆنی توشی شۆك كرد PUKmedia هاوكار یاسین- سلێمانی 2011-04-26 14:47:24
دوای شكستهێنانی ههوڵی سێكوچكهی گۆڕان و كۆمهڵ و یهكگرتوو له پهكخستنی پڕۆسهی خوێندن، ئهمجارهیان له ههوڵێكی شكستخواردووی تریاندا ژمارهیهك پزیشكی سهر بهو سێ لایهنه مانیان گرت و ههوڵی پهكخستنی كهرتی تهندروستییان دا تا قهرهبووی شكستی مانگرتنی مامۆستایان بكهنهوه.
لهوبارهیهوه د. رێكهوت حهمه رهشید بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانی رایگهیاند: ئهم مانگرتنهی ئهمڕۆ ههوڵێكی ئهو سێ لایهنهیه بۆ تێكدانی بواری تهندروستی و دهستێوهردانی حزبییه لهو بوارهدا، ئاماژهی بهوهشدا كه له كۆی زیاتر له 3000 پزیشك له سنوری پارێزگای سلێمانی تهنها 80-85 پزیشك مانیان گرتووه، ئاشكراشیكرد كه رێوشوێنی یاسایی له بهرامبهر ئهو كهسانهدا دهگیرێتهبهر كه ههوڵی شێواندن و پهكخستنی بواری تهندروستییان داوه.
زانیاری زیاتر لهم راپۆرتهدا دهبیستن: .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست