بۆ كۆمپانیای ئاسیاسێل
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
من كە ناوم(عومران محەمەد نوری)یەو جانیشتوی گوندی جەبراوی خانەقینم، نزیكەی5مانگە نەناسراوێك بە نامەناردن و نوكە هەراسانی كردووم. بۆ ئەوەی لەم تیرۆرە رزگارم ببێت، سكاڵام لەلای پۆلیس و ئاسایش و دادگای خانەقین بەرزكردووەو نووسراوێكی فەرمی دادگای شارەكەم ئاراستەی كۆمپانیاكەتان كراوەو بەخۆم پێش مانگێك گەیاندمە نووسینگەكەتان لە سلیمانی. لەم ماوەیە چەندین جار(سیم كارت)ەكەم گۆڕیوە.
بەداخەوە سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە، هێشتا هەر لەو نەناسراوە رزگارم نەبووەو بۆ نموونە دوێنێ دووبارە نزیكەی 50نوكەی بۆ كردم.
بۆ ئاگادارای بەڕێزتان، ژمارەی پێشووی(07705418229)بوو و ژمارەی ئێستای(07711705739)یەو لە نوكەیەكیدا هەڕەشەی ئەوەم لێدەكات كە (چەند سیم كارتی بگۆڕم، هەر دەمدۆزێتەوە تا شێتی دەكات. من 20سیم كارتم هەیە).
تكایە فریام بكەون و لەم تیرۆرە دەروونیە رزگارم بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست