گۆرانكاریەكانى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر

Monday, 06/06/2011, 12:00


لەوەتەى سەرۆكى حزبى دەسەلات بەئاشكرا دان بە گەندەڵى و ناعەدالەتى دەنێ و تەنها بە قسە بڕیارى چارەسەرى گونجاى كێشەكان دەكەن و بۆ ئەوەى بەخۆیان لەم قەیرانەى رزگار بن و تەنها دەسەلاتیان بمینێ , هەر لەبەر هەمان هۆ ڕاگرى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر د. ستار عوسمان لە 1/ 6/ 2011 ئەم گۆڕانكاریە وەرگەڕاوانەى خوارەوەى ئەنجامدا :
1- مامۆستا على حیدر ماستەرى هەیە لە ئەندازیارى و نزیكەى شەش ساڵە یاریدەدەرى ڕاگرە و شارەزایەكى باشى لە بوراەكەى هەیە لە پۆستەكەى لادرا لەبەر ئەوەى ماستاو چیاتى بۆ سەرۆكى دەستە(د. كەوسەر عزیز كە لەگەڵ خاوەن فایلەكان بوو) ناكات , مامۆستا دلێر عبداللە ماستەرى هەیە لە میكانیك وە بەبیرو باوەر شیوعیەو و تا 31 ئاب یەكیەتى بو و پاشان بو بە پارتى وە هاتە شوێنى مامۆستا على حیدر بەبێ ئەوەى هیچ زانیاریەكى هەبیت بەلام گرنگترین سیفەتى ئەویە نازانێت بڵیت ((نەخێر)) .
2- مامۆستا پشتیوان كمال دبلۆمى بالاى هەیە (بە بێ نازناوى زانستى) و سەرۆك بەشى كارەبایە و لە 18 /3 توشى نەخۆش جەلتەى میشك بووە لە ماڵەوەیە , وە هەموو مانگەكان دەرماڵەى ئەندازیارى و سەرۆك بەشى وەردەگرێت بۆ دەوامى بەیانیان و ئێواران , وە لەم بەشە دوو دكتۆر و دوو ماستەرى پسپۆر هەیە كەچى ڕاگر مامۆستا (كمال سلیمان كە ماستەرى هەیە لە كشتوكال) كردوە بە سەرۆك بەشى كارەبا بەوەكالەت .
3- د. عدنان نازانێت كوردى بخوێنێتەوە بنوسێت و كرا بە سەۆك بەشى میكانیك. ئەگەر گۆڕنگارى و چاك سازى دەكەن بۆچى سەرۆك بەشى ساردكارى ناگۆرن (مامۆستا تاریق) كە بكالۆریۆسى هەیە وە لە هەمان بەش دوو ماستەرى پسپۆر كورد هەیە.
4- فۆنت و كڵێشەى نوسراوەكانى گۆڕى و لەگەڵ بۆیاغ كردنى دیوارەكانى پەیمانگاى بە پارەى خوێنى میللەت .
سەربارى هەموشیان لەزۆر بۆنەكان بەدرۆ بۆ شەهیدان و بنەماڵەكەیان دەگرێن و فرمێسكى تمساحیان بۆ دەڕێژن وا كارزان عوسمان كوڕە شەهیدە د. ستار عوسمان كردوویەتى بە چایەچى خۆى .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە