ئیفلیجكردنى بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى دژى ژنان لە لایەن بەڕێوەبەرەكەیەوە

Monday, 23/11/2009, 12:00


جوامێر لەبەڕێوەبەرایەتى بەدوادا چوونى توندو تیژى دژى ژنان لەسلێمانى ئەوەى دەگوزەرێت كارێكە گاڵتە جاڕو شەرم هێنەر ئافاتى گۆڕینى بەڕێوەبەرەكان ئەو بەڕێوەبەرایەتیەشى گرتەوە هێنانى بەڕێوەبەرێكى لۆك هەموو ئەو ڕێشاڵە سستێمیانەى هەڵوەشاندەوە كە خودى بەرێوەبەرایەتیەكەى بۆ دامەزرێنرابوو.
لەوێندەر سێ پرسگە بوونى هەیە یەكێ لەپرسگەكان لەنوسینگەى وەزیر ئەچێت ناوى(نوسینگەى تایبەتى بەڕێز بەڕێوەبەر) لەسەر دەرگاكەى نوسراوە زیاتر لە دەستەیەك كارمەند لەم نوسینگەیەدا دەوام دەكەن ئەم جەنابى كاك مدیرە هەتابڵێى شازە ڕەنگە بێ عەقلأ ترین بەڕێوەریش بێت بەدوو خوولەك قسەكردن مستەواى عەقڵیت بۆ دەر دەكەوێت كەبەهاى عانەیەك لەهیچ بوارێكى ئەكادیمیدا زانیارى نىیەپیاوى سوتفەیەو بەربەریەت بە وەها مەنسەبێكى گەیاندوە پێشنیارى نوێى هێناوەتە دائیرەكەوە بەحوكمى ئەوەى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەربە وەزارەتى ناوخۆیە جەنابى مدیر لەگەلأ هاتنیدا پێشنیارى پۆشینى جلوبەرگى عەسكەرى كرد بەڵام بەومەرجەى كەتەنها ڕەگەزى نێر بەرگى عەسكەرى بپۆشێبەڵام كچەكان بەبیانوى ئەوەى جوان پۆشنو جلوبەرگێ ناپۆشن كەسى بەرامبەر بەبینینیان بێتاقەت ببێ(لەسەردەمى دەنگۆى ئەم بڕیارەدا لەبەشێك لەبەشەكان دەستى بۆ باڵى یەكێ لەكچەكان كەبۆدییەكى قۆڵكورتى لەبەردا دەبێ ڕادەكێشێتو دەڵێ بۆیە نامەوێ ژنان بەرگى عەسكەرى بپۆشن سەیركەن ئەم تیشێرتە جوانە چەن دلأ ئەكاتەوە) خوێنەر لەبیرت بێ ئەو كچە زۆر ڕێكوپێكیشە بەڵام ڕێكوپێكى ئەو-و هى هیچ كارمەندێكى تریش دەمى ئەویان بۆنەگیرابوو تا ئەو هەناسە ترسێنەرە نەیەتە دەرەوە.
ئەزانى ئەم مدیرە بەڕێزە قسەى سەیرو سەمەرە ئەكات دەیوت لەكاتى وەرگرتنى مۆڵەتدا دەبێ هەربێنە لاموو ڕاستەوخۆ داوا لەخۆم بكەن بەڵام كچەكان ئەگەر ڕۆژێكیش نەتوانن بێنەوە دەتوانن تەلەفۆن بۆ خۆم بكەن بەس ئەمە شمولى كوڕەكان ناكات. لەسەر هەمان مەوچوع یەكێ لەكارمەندە كوڕەكان بۆیان گێرامەوە. كە ڕۆژێك بۆ ئیمزاكردنى كتابێك چۆتەلاى مدیر سەرقاڵى تەلەفۆنو هەندێ كارى لەوبابەتە ئەبێت كوڕە چەندێ ئەوەستێ تا ئیمزاكەى بۆ بكات دواتر كچێ دێت كە ئەویش هەر كارمەندە ئەوەندەى فەرموو فەرمووكرد كەبەزۆر هەرداى نیشان.
بەڕێوەبەر بەجۆرێ لەگەلأ حەزو ئارەزووەكانى خۆیا تێكەلأ بووە كەسەراسیمەى كردووە كاتێ كچێ دەبینێ جلێكى تازەى لەبەر كردووە یەك كاژێر بەس پیرۆزبایىو ماشەڵاى دەكات.
بڕوادەكەن لەكاتى پرسیاركردن لەناوى كارمەندەكاندا كاتێك سەرە دەگاتە كارمەندێكى كوڕ كە پرسیارى ناوى دەكات لۆژ دادەداتو ناچارى پێوە دیارە. ئەم مدیرە بەڕێزە بەقەدەر وەزیرێك امتیازات بۆ خۆى داوادەكات لەبەر دەرگاى نوسینگە تایبەتەكەیەدا كە هەندێ جار كارمەندەكان بەبارەگاش ناوى دێنن گڵۆپێكى سورى داناوە كاتێ ئەم گڵۆپە سورە هەڵكرا واتە كەس نەیەتە ژورەوە مدیر خەریكە ئەتۆم دروست ئەكات بەس تەنها ئەوەندەى ماوە گەردیلەى یۆرانیۆمەكە دوو لەت بكات ئەویش لە ئانوساتدایە بە كوژاندنەوەشى ئەوە شتەكە پێچەوانە دەگەیەنێتو چیت بوێ بۆت دەكات.
بەهەزارو یەك بەڕێوەبەرى وەك ئەوانەى پێشوو ناتوانن نیوەى ئەم اجازە بەكارمەندەكانیان بدەن. لەبەر ئیشە سەیرو سەمەرەكانى جارجار كوڕەكان بە شێرەبۆر ناوى دەبەن. ئەم مدیرە زۆر سەیرە سیقەى بەخۆى نىیە كەس نازانێ خەڵكى كوێیە لەم كوردستانە گەورەیەدا كەهات سوێنو قورئانىخوارد كە خەڵكى سلێمانىیەو ئەسلأ بابانیە دواتر دەركەوت چەمچەماڵیە لە شارەزوور وتبوى گەڵاڵیم لەگەرمیان وتبوى گەرمیانیم لەرانیەوقەڵاتدزە وتبوى خزمەكانم لەم ناوچەیەنو ئەسلأ پشدەریم. ئەم پیاوە شەرمى لە بەدرۆكەوتنەوە نەكرد بێ ئەوەى (3)مادەى یاسایى لەبەربێ سەرەتا وتبوى زانكۆیمو خوێندكارى دواقۆناغى كۆلێژى یاسام لەزانكۆى سلێمانىبەڵام ڕۆژێ قسەى دەكرد بۆم دەركەوت فڕى بەجمهوریەتەوە نىیە. بۆیەپرسیارم لە برادەرێ كرد لەزانكۆى سلێمانى تابزانم لە كۆلێژەكەیان شتى لەو بابەتە هەیە بەڵام ئەو دڵنیایی كردمەوەو ووتى شتى وام تا ئێستا لە كولیەى قانون نەبینیوە.
مەهزەلەى وەك خۆى نىیە لەسەر مێزەكەى بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشمەرگە دێرینەكانى داناوە سوێند دەخۆم تەقەى خۆشیشى نەكردوە. ئەڵێى پیاو بڕاوە مام جەلال مەدالیاى ڕێزلێنانى پێبەخشیوەو مانگى(150000)ى چاپى نوێى بۆ بڕیوەتەوە, هەڵبژاردەى ئەو بێ دڵنیام سوڵتەیەكى لەوە كەمترى نادرێتێ باش بوو ئێرەى بە نسیب بوو خۆ ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیەكى گەورەو هەستیارى بخرایەتە بەر دەست ئەوا دڵنیام توشى قەیران و نەهامەتیەكى وەهاى دەكرد كە هێنانەوە تایمى تەنها لە دەسەڵاتى خواى گەورەدا دەبوو، خۆش ئەوەیە وەعدى لەمە گەورەترى پێدراوە جا قوڕ بەسەر ئەو بەڕێوە بەرایەتیەى كە بەبێ هیچ فلتەرو بەربەستێك ئەم بەڕێو بەرەى بۆ دەنردرێت، بژى كوردستان بۆ خۆت و ڕۆڵەكانت كە وەك ئەمە بن.
ئەم پیاوە ساحێبى هیچ فیكرەیەك نىیە بەڕووى ئیجابیدا سەرێكى هەیەو هەزار سەوا چایچى تایبەتو نوسینگەى تایبەتو حیمایەى تایبەتو بەردەوام كۆبونەوەو ئیشى تایبەتى هەیە بێئەوەى هیچى لێبەستبێتەوە. كاتێ كەدێتو دەچێ دائیرە هەربەدرۆ ئەشڵەژێ حیمایە یەتو ئەچێ ماستاوچى جێ بەخۆى ناگرێ ڕائەكا پێڵاو دائەنێسەرمێز پاك ئەكاتەوە بەریئ بەریئ دائەنیشێت هێواش هێواش قسەى بۆ ئەكات مدیر توڕە ئەبێت ئەو پێئەكەنێ بۆیە ئەوەندەى خۆشەوێن ناوى ناون(چۆلەكەكانم).
ئەم كاك مدیرە هیوایەتى بەركامێرەیەو بڕوانكەم دوو قسەشى لەبەردەمیا بۆ بكرێت. پیاوى بۆنەكانە گەر ڕێكخراوێك یان دامەزراوەیەك یان هەر دەوائیرێكى تر بانگهێشتى دائیرەكەمان بكەن ئەوا خۆى هەر تێ ئەخات خۆئەگەر ڕاستەوخۆ بۆ بانگهێشتەكە بەخۆى بڵێن نیوەى دائیرەكە لەگەلأ خۆیا ئەبات. ئاى چ پیاویًكە بۆ بۆنەكانڕۆژنامە نووس بێت هەر بەهەواى شان ئەیخاتە پا قلەكەوە پرسیارى شامى لێبكە ئەو باسى شیراز ئەكات لە ڕوانگەى مافە حەقیقیەكانەوە بەس ئیمانى بەمەسەلەى ژنان نىیە هەقە بەس پاسى پێبكەیت هیوایەتى باسى خۆیەتى بەقسەى خۆى بێت بەتەنها دەرەقەتى یەك عەشیرەت دێت ئەگەر ڕاست كات دنیاى نەیەڵاوە بەس بەخوا درۆئەكات.
ڕەنگە بڵێن ئەوكەسەى ئەم نوسراوەى ئامادەكردووە دەمى زۆر پیسەو كەسیًكیش دەمى ئەوەندە پیس بیًت داخۆ دەكرێ چاوەڕێى كارى چاكەى لێبكرێت وا داواى چاكى دەكات منیش دەڵێم نەخێر! چونكە زۆربەمان كە كردەوەو قسەیەكى ناخۆشمان بەرامبەر كراوە ئەگەر هەرزوو قسە بكرایەو هەڵوێست وەربگیرایە چ لەقسەوكردەوەكانى ئەم مدیرە چ لەوغەدرەى حكومەت بەرامبەر بەم بەڕێوەبەرایەتیە كردى لەو یارى هێنانو بردنەى بەڕێوەبەرەكان كە جگە لەم بەڕێوەبەرایەتىیە زۆربەى بەڕێوە بەرایەتیەكانى تریشى گرتەوەئەوا كەرێكى ئاوا دێز نەئەبوو بە بەڕێوەبەرى هیچ شوێنێك.
بەڵام بەهەرحالأ ئێستاش درەنگ نىیە ئەگەر بمانەوێ كارێكى چاك بكەین چونكە بەڕاى من هیچ كاتێ درەنگ نىیە بۆ كردنى كارێ كە چاكەى گشتى بەدوادا بێت. جابۆیە تكام لەحكومەتو ڕێكخراوو دامەزراوەكانو هەموو لایەنە پەیوەندى دارەكانى تایبەت بەم مەسەلەیە دەكەم كە ئەم بەڕێوەبەرایەتىیە ڕزگار بكەن لەم بێ سنوریەى كە ئەم قارەمانە كارى لەسەر دەكات.
بۆ ڕزگاربوون لەم تەنگژەو قەیرانەى ئەمبەڕیبَوەبەرایەتیەى تێكەوتووە ئەتوانرێت پشت بەم پێشنیارانە ببەسترێت:
*دانانى كۆمەڵێ مەرجى پێشوەخت بۆ بوون بە بەڕێوەبەروەك بونى ڕێژەیەك لەزانیارى گشتىو شارەزایى ئیدارىو ڕۆشنبیرى تایبەت.
*دانانى كەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو نەك زاڵبوونى حەزێكى مەبەست دارى حزبى لەكاتى دانانى بەڕێوەبەرەكاندا.
*دانانى بەڕێوەبەرێكى ژن بۆئەم بەڕێوەبەرایەتىیە.
*چاودێرى كردنو چوونەوە بەسەر ئیشوكارەكانى بەڕێوەبەرەكاندا لەڕێگەى لیژنەیەكى چاودێرى پسپۆڕەوە.تا ئیشوكارەكان بەشێوازێكى ئەرێنى بەڕێوە بچن.
*تكام لە ڕۆژنامە نووسانیش ئەوەیەكە بەڕۆحیەتێكى بێلایەنىو بەوپەڕى جورئەتو جدیەتەوە چاودێرى بەڕێوەبەرایەتىیەكان بكەنو ڕاستیەكان بەیان بكەن.
*سەبارەت بەفەرمانبەرانو كارمەندانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیەو سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانى تریش خۆیان بەبەرپرسیار بزانن لەئاست ئەو كەموكوڕیانەى كە هەستى پێدەكەن لەبەڕێوەبەرایەتیەكەیاندا. هەڵوێست وەربگرنو لایەنە پەیوەندیدارەكان لەڕاستیەكان ئاگادار بكەنەوە.
لەكۆتایدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم كێشەكان زۆرنو لەمەش زیاترن كە ئیشارەم خستۆتە سەریانبۆیە پێتان دەڵێم بەردەوام شتى تازە ڕوودەدات كە شایستەى بڵاوكردنەوەو هەڵوەستە لەسەركردنە. بۆیە تكام وایە كە گوێ لەم هاوارە بگیرێت كە دڵنیام سوودى گشتى تێدا دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە