لە سلێمانی و بە تایبەتی لای دكتۆر رەهێڵ وئامانج رهحیم چ باسە
Sunday, 19/04/2009, 12:00
گەندەڵی لەم شارە حەیاتەدا گەیشتۆتە سەر ئێسقان بۆیە ئیتر لەمە زیاتر خەڵكی ئەم شارە ناتوانن بێ دەنگی لێ بكەن و دەنگی خۆیان نەگەیەننە هەمو سایت و رۆژنامەكان، كوردستان پۆست دەنگی ڕەوای ئەم خەڵكەیە و ئاواتی دوا رۆژێكی پرشنگدارە.
ئەم كوردستانەو بە تایبەتی ئەم شارە بووە بە گەندەڵستان، وا لە خوارەوە باسێكی گەندەڵێكی تازە پێگەیشتوتان بۆ دەنوسین.
د. رەهێڵ یەكێك لەو كەسانەى كە كاتی خۆی لێپرسراوی خوێندكاران بوە دوای ئەوەى لە خوێندكاران هیچی بۆ نەكراو شكستی هێنا پەنای بردە چەند كارێكی تر.
وەك كردنەوەى سەنتەری میدی سێڵ لە گەرەكی توی مەلیك لە سلێمانی كە گوایە ئەم سەنتەرە دانراوە بۆ گەیاندنی نەخۆش لە ماڵەكانەوە بۆ لای پزیشك، جا پزیشكەكانی كە خۆیان دەست نیشانی دەكەن كە ئەوانیش تایبەتن بەو سەنتەرە.
دانانی ێەیدەلیە بە بێ هیچ رەزامەندییەك وەك هەمو دەزانین كردنەوەى دەرمانخانە دەبێت رەزامەندی لەسەر بێت، ئەوەى دەرمانخانەكە دەبات بەڕێوە دەبێت دەرچوی ێەیدەلیە بێت، بەڵام كاك یادگار نە سەیدەلانیەو نە هیچ لە ێەیدەلیە ئەزانێ، ئەم یادگارە لە رانیە بووەو بە هەزار دۆلار هاتۆتە سلێمانی.
د.رەهێڵ ئەو كارانەى كە دەیكات بە پاڵپشتی مەلا بەختیار دەیكات بۆیە كەس ناتوانێ بە د. رەهێڵ بڵێت بەری چاوت كلی پێوەیە.
د. رەهێڵ لەوەتەى دەرچوە بەهۆی مەلا بەختیارەوە یەك سەعات دەوامی نەكردوە وەك پیشەكەی خۆی كە پزیشكییە.
لەو بڕوایەدا نیم ئەم د. رەهێڵە لە ژیانیدا پارەى وای بە خۆیەوە كە ئەم كارانەی پێبكات وەك من ئەزانم شێخ تۆفیق كە خاوەنی كۆمپانیای قەیوانە چەند دەفتەر دۆلارێكی داونەتێ ئەمان ئیشی پێوە ئەكەن. د. رەهێڵ و جبارو شەماڵ پێكەوە شەریكن، بەو جەبارە دەڵێم، جەبار ئەو شەش سەیارەیەی تاڵەبانی پێشكەش بە سەندیكای تەندروستی كرد كاتی خۆی چیت لێكردن؟ چۆنت فرۆشتن؟ جەبار نازانم لە یادی چووە سەیارەیەك لە سەیارەكان كە فرۆشرابو كابر زانی سەنەوی نییە هێنایەوە سەرتان تۆش بە پەلە سێ هەزار دۆلارت بۆ قەرز كردوو داتە كابرا بۆ ئەوەى حەیاو شەرەفت نەروشێنێ، وەرە شەش سەیارەى پیكاب لوش بدەیت كەس نەتوانێ محاسەبەت بكات ئەمەیە وڵاتی گەندەڵستان.
با بێینە سەر دكتۆر ئامانجی خوشكەزای ژنەكەی كۆسرەت رەسوڵ كە لە عیادەكەیدا سۆنەری بێ مۆڵەتی داناوە و پێیان وتوە بۆچی مۆڵەت وەرناگریت كەچی وتویەتی ئێمە خۆمان مۆڵەتین، مۆڵەتمان پێویست نییە، لەسەر ئەمەشەوە هاتوە جیهازی نەزۆكی داناوە كە ئەمەیان هەر زۆر مەترسیدارە بۆ ئەم میللەتە نەگبەتە كە ئەمە بەس دكتۆری شارەزا ئەتوانێ ئیشیان پێ بكات و بەم كارە هەڵبسێت، ئەی فەرمانگەی تەندروستی بۆچی دانراوە لە سلێمانی نابێت هیچ نەبێت پرسێكی پێبكرێت یان ئەمانە باڵا دەستن و هەمو كارەكانیان لە وەزارەتەەى لای كار بەدەستانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ ئەكرێت. مەلا بەختیاریش پاڵپشتی بەهێزیانە لە سلێمانی. مەلا بەختیار ئاورێك لەو (خەلیل)ە سەقەتەى لای خۆشیت بەرەوە كە ساڵی 1993 لەگەڵ ئێمە دا بو لە موسڵ لە كولێجی علوم بایۆلۆجی موسڵ لەسەر چی بۆ ماوەى ساڵێك فەسڵ كراو لە ناو كولیەدا حەیای چوو هەرچەندە نەتۆو نە ئەوانەى دەورو پشتی تۆ بێ حەیان و حەیایان نییە ئەگینا جەنابت خەلیل وەكیلی دەستە راست بێت ئەی ئەبێ د. رەهێڵی گەندەڵ هی كام دەستت بێت؟ بیخۆن بۆ خۆتان جادەكەی پانەو وڵاتی گەندەڵستانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست