هیستریای سیازدەهەمی پارتی نەك كۆنگرە؟؟؟

Tuesday, 25/01/2011, 12:00



شكی تێدا نیە كە دیكتاتۆر وجودی نیە دروست دەكرێ ئەویش بە چەپڵە ڕێزانوو پیا هەڵدانی ناڕەوای مرۆڤەكانەوا دەكات كە ئەو كەسە خۆی لێ ببێت بە شتوو وردە وردە خۆی بە سرۆكو خەلكیش بە قەرزار بار ,لە بەرئەوە من پێم وایە شتێك نیە پێی بڵێن دیكتاتۆر بەڵكو ئۆباڵی دروست بوونی دەگڕێتەوە بۆ كۆمەڵگا.
بەڵێ لە كۆنگرەی سیازدەی پارتی سەرەڕای ئەو هەموو سوكایەتیەی بە پارتی سۆرانیە تەڕنەبوەكان كرا مەسعود بەرزانی بە شێوەیەكی هیستیری كەوتە قسەو بە ڕاستی وەك پێشتر پرۆڤەیەكی باشیان بە ئەندامانی كۆنگرە كردبێ چاپڵەی ئامادەبوان بە هەقوو ناهەق نەیان دەهێشت مەسعوود بەرزانی قسەكانی بكات ئەویش بە مەجبووری پچڕپچڕ قسە كانی دەكرد وەك ئەكتەرێكی بەتوانا ڕۆڵًێكی بێوینەی دەبینی بە ڕاستی ڕۆڵەكەی پشتی ڕۆبەرت دینیرۆو ئەلپاچینۆی شكاندبوو كە ئەگەر بەڕستی ئەكتەری شانۆبوایە ئەوە بێشك كۆنگرەی سیازدە كاندید دەكرا بۆ یەكیك لە خەڵاتە جیهانیەكان,بەشێوەیەك كۆنگرە سیناریۆكەی دەڕێژرابوو كە كەس نیدەتوانی لە نێ لا بدات هە موو كسێك بە جوانیو بە دڵی بنەماڵی بارزانی ڕۆڵی دەبینی تەنها كەسێك بۆی هەبوو لە نەێ دەرچێ مەسعوود بوو.
كە گوێت لە وتەكانی ئەندامان دەبوو بە تایبەتی مەسعوود بارزانی و نێچیری برازای وات دەزانی وڵات شامی شەریفەو خەڵكی لە گوێی گادا نوستوونو وات دەزانی كوردستان هیچ كێشەیەكی تێدانیە نە كێشەی كارەبا نە نیشتەجێبوون كێشەی ئاو كێشەی نەبوونی و هەژاری تیرۆر بێكاری جیاوازی چینایەتی كێشەی ڕێگاوبان كێشەی چەند ئیدارەیی كێشەی دەسەڵاتی خێڵایەتیو حیزبایەتی و كێشەی دزینی نەوتوو داهاتوو سەروەتوو سامانی ئەم وڵاتە لە لایەن كۆمپاناكانی ئەم دوو حیزبە و كێشەی بێبەش كردنی گەنجان لە داهاتی ئەم وڵاتە هەزاران كێشەی تر كە ئەگەر باسی بكەم با بەتەكەم تەواو نابێت دەبێت كوردستان پۆستی بەڕێز ڕوو پەڕەكەی بۆمن تەرخان بكات.
بە ڵێ با مەسعودو كەسووكارەكەی بزانن كە ئێمە وەك گوێڕایەڵەكانی ناو كۆنگرە نین بە قسە بریقوباقەكانی هەڵبخەلًەتیًین
یان خۆمان لە راَستی گێل كەین وەك ئەندامەگێلەكانی ناو كۆنگەكەیان.
مەسعود هەردیڕێكوو چەپلِەڕیزانیك بە ڕاستی هیچ كاتێك مەسعوودم لە و تڕوو تەكەبورەدا نەدیبوو كە كوردایەتی بە خەڵك دەفرۆشتەوە و هەموو كورد قەرزاری پاتیو بنەماڵًەی بارزانین و لە مێژووی كوردایەتیدا تەنها ئەوان شۆڕشیان كردوە دەیانەوی فەزلی شەوڕەش گێڕیەكەیان بدەن بەسەر شۆڕشگێڕە كانی تری كوردستاندا,هیستریاكەی مەسعوود بەرزانی سەرخۆشانە لە لایەك
ئاماژەی ئەوەی بە كوردستان دەدا كە نەوەی نەوەكانم سەرۆكی پارتیو كوردن جا خۆشیتان بیتوو ترشیتان بێت, لە لایەكی ترەوە
دەیوت من حەزم لە لیپرسراوێتی نیە توخواكەی ئەو بەزۆر سرۆكی كوردانەو بزۆر پەلمان گرتوو قڕی هەركەسێك ناكەن باسی ئەوە بكات بڵێ من سەرۆكم.
كاكە گیان وەك بەزەییتان بە خۆتاندانایەتەوە بەزەییتان بە دواڕۆژی نەوەكانتاندا بێتەوە كە بە هۆی كردەوەكانتانەوە لە دواڕۆژدا دەكەونە ژێرپێی گەلەوە دوای خۆتان نەوەكانتان دڵنیام تووشی چارەی ڕش دەكەن.
من ئاگادارم كردنەوە0 چونكە لە گەڵ بەرەو پێش چوون گەل بەهیزوو ئێوە بێهێز دەبنوو كوڕوونەوەكانتان ئەوەیان پێناكرێ كە ئێوە ئێستا دەیكەن وەك دەڵێن لە حوشتریان پرسی بۆ ملت بەرزە وتی بۆ دوربینی ,ئەترسم ئێوە ئەوەندەی حوسترێك دوور بینو ئاقڵ نەبن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە