ئاگاداری بۆ ده سه ڵات و سه رجه م لایه ن و حزبو بزوتنه وه کانی هه رێمی کوردستان به ئۆپۆزسیۆنیشه وه

Sunday, 29/05/2011, 12:00




هه روه کو ئاشکرایه و ده شزانن خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕه زایه تی ده ربڕین مافی ڕه وای هه ر تاک و گورپیکه له هه ر کۆمه ڵگایه کدا و به یه کێک له سه ره تایترین مافه کانی مرۆڤ هه ژمار ده کرێت و نابێت له ژێر هیچ جۆره پاساو به هانه یه کدا هیچ جۆره ڕێگری و به ربه ستێک له به رده م ئه م مافه سه ره تاییانه ی خه ڵکی هه رێمی کوردستانیشدا دروست بکرێت و هه رجۆره پلانێکیش بۆ ده ست تێوه ردان و به کار هێنان و شێواندنی ئه م مافه ڕه وایه ی خه ڵک بۆ مه رامی سیاسی و هه رجۆره مه رامێکی تر ده چێته خانه ی خیانه ت و تاوانه وه.

به و بۆنه یه وه هه مو لایه ک ئاگادار ده که ینه وه که له داهاتویه کی نزیکدا خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕه زایه تی به شێوازی ئاشتیان و مه ده نیانه و شارستانیان ئه نجام ده درێت و وه ک مافێکی سه ره تای و حاشا هه ڵنه گر خه ڵکی هه رێمی کوردستان له به رامبه ر بێعه داله تی و گه نده ڵی و پێشیلکردنی یاساو مافی مرۆڤ دێنه سه ر شه قامه کان و ده نگی ناڕه زایه تی خۆیان ده رده بڕن.

هه ر له م سۆنگه یه شه وه هه مو لایه ک ئاگادار ده که ین که دووباره سه رجه م حکومه ت و ڕێکخراو ده زگا به رپرس و چاودێره بیانیه کان له م هه نگاوه نوێیه ئاگادار ده که ینه وه و هۆشیاریش ده ده ینه سه رجه م ده سه ڵاتداران و به رپرسان و حزبو بزوتنه وه سیاسیه کانی هه رێمی کوردستان که هه رجۆره تاوان و پێشیلکاریه ک دژ به خۆپیشانداران و خه ڵکانی ناڕازی له په نای هه رجۆره پاساو مه رامێکدا ئه نجام بدرێت ئێوه لێی به رپرسیارن و له به رامبه ر هه رجۆره تاوان و پێشیلکاریه کدا باجێکی گه وره ده ن، بۆیه هه ر له ئێستاوه خوێنی خه ڵک و پاراستنی ژییانی سه رجه م هاوڵاتیانی ناڕازی بێ جیاوازی له ئه ستۆی ئێوه دایه.
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_137117789687057&ap=1


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە