کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گەندەڵیەكانى بەنزینخانەى مەخموور؟!

Saturday, 11/06/2011, 12:00


ماوەى چوار رۆژە بەنزینخانەى قەزاى مەخموور داخراوە ، ئەویش بەهۆى ئەوەى بەرێوەبەرێكى نوێ ى عەرەبى بۆ دانراوە لەئیدارەى موسڵ ، قائمقامیەتى قەزاى مەخمووریش كە سەر بەئیدارەى هەولیرى پارتی یە رازى نیە بەو بەرێوەبەرە چونكە گەندەڵى قبول ناكات رازى نیە رۆژانە دووملیۆن دینار بداتە ئیدارەى شارەكە ،
رۆژى چوار شەممە دواى كۆبوونەوەى بەرێوەبەرى نوێ لە گەڵ قائمقام قائمقام راشكاوانە پێ ى گووتوە ئێمە خۆمان سەرپەرشتى بەنزینخانە دەكەین تۆ دەوام مەكە حەقت بەسەر بەنزینخانەوە نەبێت ومانگانە 10 ملیۆن دینارى خۆت وەرگرە بەلام بەرێوەبەرعەرەبەكە رازى نەبووە بەو سەفقەیە شایانى باسە بەر لەو بەرێوەبەرە یەكێك بەناوى عبدالێمد مشارى بەبەرێوەبەر دانرابوو كەچى دەركەوت ناوى لەهیچ شوێنێك نیە تەعین نەبووە ئێستا ئیدارەى هەولێر دەیەوێ هەر عبدالێمد دابنێتەوە چونكە رۆژانە دووملێۆن دینارى دەدایە قائمقامیەت و لقى 23 پارتى لەگەل بارزانى سید كاكە قائمقامى پێشوو رێككەوت بوو ئێستاش ابراهیم شێخ الله ى قائمقامى نوێ دەیەوێت بەهەمان گەندەڵى پێشوو بەنزیخانە بەرێوە ببات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە