کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بارزانى سید كاكەبۆ لەقائمقامیەتى مەخموورلادرا ؟

Sunday, 12/06/2011, 12:00


دواى تەقینەوەكەى قەزاى مەخموورى بەردەم لقى 23 ى پارتى وقائمقامیەتى قەزاى مەخموورلە سالى 2007 عبدالرحمن بیلاف لادراو بارزانى سیدكاكە كرا قائمقامى مەخموور، لەو ساوە راست وچەپ كەوتە سەر بوودجەى مەخموور كە لەئیدارەى موسل وهەولێردا بۆى دەهات ،بەتایبەتى تێكەڵبوونى لەگەڵ سایلۆوكشتوكا ل وبەرێوەبەرایەتى ئاوو شارەوانى تەنیا لەیەك پرۆژەى دائیرەى ئاوى مەخموور كە نۆژەنكردنەوەى تۆرى ئاوى گەرەكى قەڵا200ملیۆن ولە پرۆژەى قیرتاووكۆنكریتكردنى شۆستەو كۆلانەكانى مەخموور 800ملیۆن دینارى لەگەل شارەوانى ومقاولەكەى موسل خوارد.150 ملیۆن دینارى لەقەربووكردنەوەى جوتیارانى دەڤەرى قەراج خوارد بەهۆى ووشكە سالى لەگەڵ بەرێوەبەرى كشتوكال وزیاتر لە1200تەن كەنم لەگە ل بەرێوەبەرى سایلۆ كە دواى ئاشكرابوونى بەرێوەبەرى سایلۆ گۆردرا وتەنیا لەموساتەحەى بیشانگاى ئوتومبێل ودووكانەكانى شارەوانى 100ملیۆنى لەگەل بەرێوەبەرى شارەوانى خوارد دواى ئاشكرابوونى ئەم گەندەڵیانە گوایە لەسەر داواى هاووڵاتیانى مەخموور دەست لەكاركێشاوەتەوە سەرچاوەیەكى نزیك لەلقى 23 گووتى ئەندامانى پارتى باش ئاگادارى ئەم دزیانەبوون بۆ سەرووى خۆمان ئاگاركردووە ودواى 17ى شوبات بڕیاردرا بگۆردرێ، ئێستاش ابراهیم شێخ الله هاتۆتە جێگەى بارزان ئەویش لەسەرەتاى كارەكانى دەستى كردووە بەگەندەڵى هەر لەسایلۆوخەستەخانە وكەمپى ئاوارەكانى پەكەكە گوایە دەیانكاتە پارتى وبەتایبەتى لەگەڵ شارەوانى رێكەوتووە پارەى كۆنكریت كردنى شەقامەكانى مەخموور بخوات لەگەڵ مقاولەكە رێككەوتووە بەپاڵپشتى بەرێوەبەرى شارەوانى .لقى 23زۆر نیگەرانە لەو قائمقامانەى بۆمەخموور دێت بەڵام دەسەڵاتى بەسەر سەرووى خۆى نیە ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكات یەكێك لەمەخموور بكاتە قائمقام .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە