کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵی دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی و بەفیرۆچوونی سەرمایەی میللەت.... رۆژنامەی خەبات وەك نموونەیەك

Tuesday, 02/03/2010, 12:00



گەندەڵی لەنێو دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی دا رۆژ لەدوای رۆژ لەپەرەسەندن و تەشەنەكردن و بەردەوامی دایە. دزین و خۆ دەوڵەمەندكردن لەدەزگا راگەیاندنەكانی پارتی بۆ نموونە لە رۆژنامەكانی دا تا دێت بەرەو هەڵكشان دەچێت. سەیر لەوەدایە نە پارتی و نە مەكتەبی ناوەندیش لەو گەندەڵیانە بێ ئاگادان یان ئاگادارن و خۆیان بێدەنگ كردووە. پارتی ماوەیەكە ناوە ناوە باس لە ریفۆرم و چاكسازی و كار بۆ دژایەتی كردنی گەندەڵی لێ دەبیسترێت. بەڵام لە ئاست گەندەڵی ناوخۆی خۆیدا بێ دەنگ دەبن،. پارەیەكی زۆری ئەم میلەتە زوڵم دیدەیە هەق و مافی بەهەدەر دەچێ.. پێشتر زۆر كەس لەسەر گەندەڵی ناو راگەیاندنەكانی پارتی نووسیوە،.. ئەوەی جێگەی ئەسەفە تا نوكە پارتی و نە لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندی كە خۆی لە سەرۆ قادر دەبینێتەوە. لەئاست هەموو ئەم گەندەڵی و بەهەدەرچوونەی پارەی میلەتدا بێدەنگی یان هەڵبژاردووە.. رەنگە ئەم بێدەنگییە ئەوەمان نیشان بدات نیشانەی رازی بوون بێت بەو واقیعەی كە بەڵێ پارتی و بنەماڵەكەی بەردەوام گەندەڵ و لەسەر خوێن و گیانی میلەت دەژین.. دەنا ئاشكرابوونی چەندین جاری گەندەڵی گەورە لەنێو دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی چ بوو پارتی هەر و سەركردایەتی یەكەی هەر بە خەبەر نەهات.. دیارە پارتی لە خەونی غەفڵەت دایە، هێشتا زۆر زوو بە خەبەر بێت و سەر و باڵی رابوەشێنێ .. پارتی لەئێستادا وا خۆی نیشان دەدات كار بۆ ریفۆرم دەكات لەناو خۆی و سەرجەم لق و مەكتەبەكانی دا، لێرەدا دپرسین ئاخۆ ئەو كاركردنە بەچ جۆرێك دەبێت.. دەبێت رۆژێك بێت پاوە گەورەكانی ناو پارتی بێن و سەر بە دەزگا راگەیاندنە گەندەڵەكانی حزبەكەیاندا بكەن.. یان هەر لەروویان نایەت.. چونكە خۆشیان بە بە شێك لەو گەندەڵی یە دەزانن كە ئێستا لە زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندنی دا هەیە. پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە پارەیەكی زۆری میلەت دەكات بە قورگی چەند كەسێكی تێر نەبووی ناو راگەیاندنەكەیدا.. ئەوانیش لە دەزگاكانی رۆژنامەی خەبات و هەولێرو گوڵان و دەنگی پێشمەرگەو چەندین رۆژنامەو گۆڤاری بێ ئەهمیەتی دیكە.. ئەم پارە زۆرە رۆژانە لەلایەن چەند كەسێكی دیارەوە فیرعەونیانە دەستیان بەسەر كۆشكی مەكتەبی ناوەندی راگەیاندن و دەزگاكانی دیكەدا گرتووە.. و هیچ شتێك نەماوە نەیكڕن و نەیخۆن.. سەیر لەوەش دایە ئیمانیان بەو رۆژنامانەش نی یە كە دەیخەنە بەردەم میلەت،.. لەبەر ئەوەی لێوان لێوە لە درۆو قسەی ناڕاست.. رۆژنامەی خەبات یەكێكە لەو دەزگا هەرە گەندەڵانەی پارتی كە لەوەتەی هەیە لێپرسینەوەو بەدواداچوونێك بۆ ئەو هەموو پارەیە نەكراوە.. كە لەو رۆژنامەیە دەخورێت و دەدزرێت.. لەماوەكانی رابردوو چەند كەسێك پەیدابوون باسیان لە گەندەڵی یەكانی رۆژنامەی خەبات دەكرد، هەر لەسەرنوسەرەوە تا بە بەڕێوەبەرەكانی نووسینیش دەگات. ئەوانە گەندەڵترین كەسانی ناو رۆژنامەكەن.. جگە لەوەش پارەیەكی زۆری ریكلامەكان لەنێوان چەند كەسێكدا دابەش دەكرێت و ئەوەی لێ یان زیاد بێت بۆ مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی پارتی دەنێرن.. من دەمەوێ بەشێوەیەكی روون باس لە خاڵ بەخاڵی ئەو گەندەڵیانە بكەم.. بەڵكو بەو هیوایەی پارتی و سەركردایەتیە گەندەڵەكەی بتوانێت لە داهاتوودا كاری لەسەر بكات...

نژاد عزیز سورمی سەرنووسەری گەندەڵ و پارەخۆری ناو رۆژنامەكە

نژاد عزیز وا خۆی نیشان دەدات بەهەموو گەندەڵی یەكانی یەوە هەقی خۆیەتی ئەو هەموو پارەیە بۆ ماڵ لەخزمەتی ئەودا بێت.. ئەو بەردەوام ئەو قسانە بەرووی كارمەندانی خۆی و سەرۆ قادریش دا دوو پات دەكاتەوە... كە ئەو لەلایەن سیداد بارزانی یەوە دانراوە و كراوەتە سەرنووسەری خەبات.. ئەو ئەو حەقە بەخۆی دەدات دزی بكات و سێ تا چوار ئۆتۆمبێل بكرێت و مەسروفاتی ماڵەوەشی لەسەر رۆژنامەكە بێت.. ئەو خۆی بە ماندووترین كەسی ئەو رۆژنامەیە دەزانێت... بەڵام لە حەقیقەتدا وا نی یە.. چونكە كەمترین دەوام دەكات. جگە لەوانەش بەردەوام خواردنی خۆش و بەتامی بە وەسفی بەتاڵەوە بۆ دێت و لەلایەن عزیزی ئیدارەی كۆنە سایەقی سەرۆ قادری گەندەڵەوە كراوەتە بە مدیری ئیدارەی رۆژنامەكەوە.. بۆی ئیمزا دەكرێت و سەرفی دەكەن و وەسلەكەش بۆ مەكتەبی ناوەندی دەنێرن و بیانووی ئەوە دێننەوە بۆ مەسروفاتی رۆژنامەكە بووە.. رۆژی سێ جار لە باشترین مەتعەمەوە خواردنی راقی بۆ دێت. نۆشی گیانی دەكات و دواتریش لافی كوردایەتی بەسەر كارمەندی فەقیرو هەژاردا لێ دەدات. ئەم سەرنووسەرە، سەرچاوەی یەكەمی گەندەڵی یە لە نێو دەزگاكەدا.. كورد گوتەنی سەری مارەكەیە.. مانگی جارێك بۆ كەیف و سەفا روو دەداتە توركیا و سێ هەفتە دەمێنێتەوە.. هەر هەمووی بە پارەی رۆژنامەكە دێت و دەچێت. گەر ئەمە گەندەڵی نەبێت.. ئەدی چی گەندەڵییە.. سەیرو سەمەرەیەكی دیكەی ئەم سەرنووسەرە خۆویستە ئەوەیە، كاتێك لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەكەیەوە بڕیاری خانەنشینی دەردەچێت.. نژاد زۆر بەم بڕیارە قەڵس دەبێ و نیگەرانی و دڵەراوكێیەكی زۆر دایدەگرێت.. هەر زوو چووە مەكتەبی سیاسییە گەندەڵەكەی و موچەكەی خۆی گەڕاندەوە. بەڵام لەگەڵ ئەودا نزیكەی بیست كارمەندی خانەنشین بوون.. هیچ خەمێكی بۆ ئەوان نەبوو.. تەنها خۆی لە خانەنشینی رزگار بكات.. كارمەندەكانی كەیفی خۆیانە.. توخوا سەرنوسەری وا دەبێت.. تەنها لەخەمی خۆیدابێت.. پارتی كەسی وای هەیە بۆیە تا دێت راگەیاندنی بەرەو خراپبوون دەچێت و رۆژ لەدوای رۆژ خوێنەری رۆژنامەكەشی كە ئۆرگانی خۆیەتی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.. سەرنوسەرێك لەخەمی خۆیدابێت و رۆژنامەكە بەرەڵا بكات چ دەبێ با ببێت.. بەراستی ئەمە كارەساتە بۆ پارتی و راگەیاندنەكەی....

سكرتێرەكانی نووسین و وەرگرتنی پشكی ئیعلانات

لەپاش گەندەڵی یەكانی سەرنوسەرەكەیان.. سكرتێرانی نووسینیش بەدەرنین لە گەندەڵی.. سكرتێرانی نوسین بریتین لە دڵشاد مستەفا بەرپرسی لاپەڕە ناوخۆییەكان و كریم قادر بەرپرسی دوو لاپەڕەی رۆژانە.. ئەم دوو سكرتێر نوسینە پلەیەكی باشیان لەناو حزبدا وەرگرتووەو موچەی مانگانەیان هەیە، جگە لەوەش لەناو دەوگاكەدا بە عەقد كار دەكەن و بەقەد دوو كارمەندی رەسمی موچە وەردەگرن.. ئەمانە گەندەڵترین كەسانن كە دوای سەرنووسەرو مدیری ئیدارە.. دڵشاد رۆژی كاتژمێرێك دەوام دەكات و زۆربەی كاتەكانی سەرقاڵی كاری دەرەكی یە. ئەمەیە سكرتێری نووسین.. ئەوەی مابێتەوە كریم قادرە.. كریم كوتلەی تایبەتی خۆی هەیە لەدژی كوتلەكەی نژادی سەرنوسەر كار دەكات و هیچ كات گوێ لە قسەكانی سەرنوسەر ناگرێت.. كریم بەهێزترین كوتلەی هەیە و بەردەوام هەواڵ و زانیاری لەسەر نژاد كۆ دەكاتەوە.. كریم پێشتر وەك معارەزە خۆی نیشان دەدا لەو گەندەڵی یەی لە پارەی ئیعلانات هەبوو.. بەڵام پاش رازی كردنی ئەم گەندەڵە.. پشكێكی دیاری كراویان بۆ داناو ئەویشیان دەمبەست كرد.. ئێستا كەس نەماوە لەو گەندەڵی یانە بكۆڵێتەوە.. پارتی و مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنیش، لەخەونێكی قوڵ دان و هەر دەڵێی مێش بەلایاندا نایەت.. ئەم رووداوانە بەردەوام رۆژانە لەو رۆژنامەیەدا دووبارەو سێ بارە دەبنەوە.. ئەمەش بۆوەتە جێگای نیگەرانی زۆربەی هەرە زۆری كارمەندەكانی دیكە.. خوازیارن رۆژێك بێت ئەو دەزگایەش بكەوێتە بەر ئەو ریفۆرمە لەدایك نەبووەی كە (نییچیرڤان بارزانی) وەك مۆتەكە باسی دەكات.. ئومێدیكیان بەو قسانەی نیچیر ماوە.. دەنا تەقینەوەی نارەزای یەكان گەیشتۆتە ئاستی لوتكە.. ئەمانەو دەیان گەندەڵی دیكە پەنا بەخوا لە ئایندەیەكی نزیكدا زانیاری زیاترتان بۆ بڵاو دەكەینەوە...

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە