کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌ڕێز : سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (نامه‌یه‌کی کراوه‌)

Saturday, 08/08/2009, 12:00


زۆر به‌ڕێز/ دکتۆر میراوده‌لی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ،



سڵاوێکی گه‌رم ،



هه‌مومان چۆنیه‌تی ده‌نگدانه‌که‌ و دوایه‌مین ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌که‌شمان بینی ، وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ جێ ی سه‌رنج و ڕاستی یه ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌دا شه‌ست ‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری له‌ ده‌نگدانه‌کاندا نه‌کرد ، به‌ڵام لیستی ده‌سه‌ڵات و کاندیدی به‌رامبه‌رت بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، زۆر پڕ ڕوانه‌ ‌زیاتر له‌و ئامارانه‌یان باسکرد که‌ گوایه‌ ده‌نگیان پێدراوه‌ ، خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ له‌ ناو دڵی خه‌ڵکا سه‌رۆکیت و ئه‌وانیش ته‌نیا له‌ ناو ترسی خه‌ڵک و که‌ناڵو ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆکن و داسه‌پاوانه‌ بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رکه‌وتنی لیسته‌که‌یان ئه‌که‌ن .



جه‌نابی سه‌رۆک میراوده‌لی : ئه‌گه‌ر بیرتان بێت به‌ڕێزتان و وه‌ سه‌رۆکی لیستی گۆڕانیش هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویست کاک (نه‌وشیروان مسته‌فا) پێش ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، له‌ لێدوانه‌کانتاندا ئومێدی زۆرتان به‌ خه‌ڵکدا که‌ ئه‌گه‌ر ساخته‌کاری و ناشه‌فافی له‌ ده‌نگدانه‌کاندا بکرێت ئه‌وا به‌ یاسایی له‌ ڕێگه‌ی دادگاکانه‌وه‌ به‌ دوای ڕاستی ده‌نگه‌کان و ئه‌نجامی سکاڵاکاندا ئه‌گه‌ڕێن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ ئه‌نجام بوو ئه‌وا به‌ ڕێگه‌ی تری هێمنانه‌ و جه‌ماوه‌ری و هه‌ڵوێستی جیاوازترتان ئه‌بێت !!

به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ له‌ دوا ئه‌نجامه‌کاندا بینیمان و بیستمان به‌داخه‌وه‌ جگه‌ دوباره‌ ناشه‌فافی و نا سه‌ربه‌خۆیانه‌ی کۆمیسیۆنی باڵاو دادگاکان هیچیتر نه‌بو ، وه‌ له‌ به‌رامبه‌ریشدا جۆرێک له‌ بێ ئومێدی جه‌ماوه‌ره‌که‌تان و بێده‌نگی جه‌نابتان .!

من پێم وایه‌ به‌شداری نه‌کردن له‌ کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یاندا خۆی له‌ خۆیدا جێ ی ئومێدی خه‌ڵک و کارێکی پۆزه‌تیڤانه‌یه‌ ، به‌ڵام پێم وانیه‌ که‌ مانه‌وه‌تان وه‌ک به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆن کارێکی ئیجابی بێت ، چونکه‌ زه‌مینه‌ی باشتر له‌به‌رده‌م خۆتان و جه‌ماوه‌ره‌که‌تاندایه‌ وه‌ خۆتان و جه‌ماوه‌ره‌که‌شتان ئه‌وه‌ باش ئه‌زانن که‌ ئێوه‌ زۆرینه‌ن نه‌ک که‌مینه‌ !

واته‌ ده‌کرێت و زه‌مینه‌ش زۆر له‌باره‌ که‌ له‌ سنوری شارو ناوچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان و جه‌ماوه‌ره‌که‌تاندا حکومه‌تی خۆتان ته‌شکیل بکه‌ن و له‌ پێش بڕکێ ی هه‌رچی زیاتر و زۆرتری خزمه‌ت به‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌تاندا بن و له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و به‌ره‌ی به‌رامبه‌رتاندا کێتان زۆرتر له‌ خه‌می پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌تاندا و خزمه‌تکرندی جه‌ماوه‌ره‌که‌تاندا بن و جێ ده‌ستتان دیار بێت ئه‌وه‌تان زوتر گرێ ی نهێنیه‌کان و گره‌وی ته‌واوی متمانه‌ی خه‌ڵک و ڕابه‌رایه‌تی ئه‌به‌نه‌وه‌ و مێژووی زێڕین تۆمار ئه‌که‌ن ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا له‌و نێوانه‌ خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌ت و خاوه‌نی قوربانیان له‌ هه‌ردولا سودمه‌ند و خاوه‌ن سه‌رجه‌م ماف و پێویستیه‌کانی ژیانیان ئه‌بن .



شاسوار که‌مال ،

/ دوبلن08,08,2009

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە