کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌شه‌ره‌فترین میلله‌ت کێیه‌ ؟!

Wednesday, 04/03/2009, 12:00


شه‌ره‌ف ئازادییه‌ کیانه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌،شه‌ره‌ف هوشیاری وته‌باییه‌،ڕێزگرتنه‌ له‌مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی وئاشتییه‌.

هه‌رمیلله‌تێک پێچه‌وانه‌ی هه‌بونی هه‌ریه‌ک له‌وانه‌، ئه‌وا‌ تائه‌وکاته‌ی به‌ده‌ستیان ده‌هێنێ یان ده‌سه‌ڵات وکۆمه‌ڵگاپه‌یڕه‌ویان ئه‌کات تائه‌وکاته‌ ئه‌ومیلله‌ته‌ بێ شه‌ره‌فه‌ !

ئێمه‌ی کورد ئیسلام فێری کردوین که‌شه‌ره‌ف هه‌میشه‌ له‌ناوگه‌ڵی دایکوخوشکوکچ وژنه‌کانمانه‌وه‌ ببینین وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانیشمان پشتگیری ئه‌م پێناسه‌یه‌یان کردووه‌ودڵسۆزانه‌ په‌یڕه‌ویان کردووه‌وخه‌ڵکیشیان بۆهانداوه!

وه‌هه‌روه‌ها له‌سایه‌یی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ تاکوئه‌مڕۆهیچ کام له‌وناووپێناسانه‌ی که‌بۆشه‌ره‌ف باسکران نه‌هاتۆته‌دی وپه‌یڕه‌ونه‌کراون !

ئازادی : له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ژێرده‌سه‌ڵاتی مافیایی کوردیدا ته‌نهائه‌وه‌نده‌ ئازادیت که‌ڕه‌خنه‌ناگریت که‌باس له‌مافوداخوازییه‌کانت ناکه‌یت که‌نانوسیت که‌بێده‌نگیت به‌جیا له‌مانه‌ هه‌رخۆپیشاندان یاهه‌رڕه‌خنه‌وناڕه‌زایه‌تییه‌کت له‌قه‌ڵه‌م وله‌ده‌م بێته‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌واتۆجاش وقه‌ڵه‌م فرۆشیت وبه‌چه‌کوسه‌رکوت وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه‌،



کیانوسه‌ربه‌خۆیی : ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ واخۆی لکاندووه‌ به‌وحکومه‌ته‌مه‌رکه‌زیه‌وه‌ به‌جۆرێ ئیسنادوسفره‌لێسی به‌ڕه‌وای خۆی ئه‌زانێت هه‌ستده‌که‌یت که‌کوردهه‌رله‌سروشته‌وه‌ ئه‌بێ بۆهه‌تاهه‌تایه‌ هه‌ر قه‌ره‌ج وخێڵه‌کی بێ وئه‌بێ هه‌رجاش وبه‌کرێگیراوی ئه‌موئه‌وبێت،واته‌سه‌ربه‌خۆیی نه‌ک هه‌رشایه‌نی نییه‌ به‌ڵکوباسکردنیشی بڤه‌یه‌ !



هوشیاری وته‌بایی : 18ساڵه‌ ئه‌وه‌نده‌برایان به‌ گژبراداکردووه‌وهه‌زاره‌هاخێزانیان ته‌فروتوناکرد،وه‌پوچی وبێ مانایی که‌ناڵوڕاگه‌یاندنه‌کانیان تاکی کوردیان ئه‌وه‌نده‌ توشی ناهوشیاری وسه‌رگه‌ردانی وچه‌واشه‌وئاواره‌کرد که‌زۆریان سه‌ریان لێشێواولائیرادی په‌نایان بۆئیسلامی سیاسی بردووه‌ واته‌ پارته‌ ئسلامه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان له‌فه‌راغی نه‌بونی هوشیاری لاوان توانیویانه سه‌رنجی زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌لای خۆیانداڕابکێشن وله‌به‌رامبه‌رده‌سه‌ڵاتی مافیاداوه‌ک به‌دیل حسابیان بۆبکرێت،

وه‌له‌هه‌مانکاتیشدائه‌م ده‌سه‌ڵاته‌خۆیان وخه‌ڵکه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌فێری ته‌بایی کردووه‌که‌سلێمانیه‌ک له‌به‌رامبه‌رهه‌ولێریه‌ک وه‌هه‌ولێریه‌ک له‌به‌رامبه‌ردهۆکوزاخۆییه‌ک به‌نوکته‌وسوکایه‌تی به‌یه‌کتری کردن هه‌ریه‌که‌وئه‌ویتری له‌لانه‌فام ونه‌زان بێت،وه‌ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی مافیاله‌ناوخودی خۆشیاندابابه‌کوشته‌ی یه‌کترین وکتابونامه‌ومۆروئیمزای ئه‌م لای ئه‌ویترنایخواوحسابی بۆناکرێت وهه‌تاهه‌تایه‌ زۆرسه‌رسه‌ختانه‌ به‌خوێنی یه‌کتری تینون،



ڕێزگرتن له‌مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی : ئه‌مه‌ مه‌هزه‌له‌ترین وناخۆشترین حه‌ساسیه‌ته‌ لای ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی ئه‌مان په‌یڕه‌وی پێچه‌وانه‌ی ڕیزگرتن له‌مرۆڤ ومرۆڤایه‌تین که‌ئه‌ویش تۆقان وچاوسورکردنه‌وه‌وگرتن وزیندانی وبێ سه‌روشوێن کردنوتیرۆره‌ !

ئاشتی : ئه‌مه‌ش یه‌کێکیتره‌له‌مه‌هزه‌له‌ترین وتڕۆهاتترین ووشه‌وپێناسه‌یه‌ له‌کۆمه‌ڵگای کوردی ولای ده‌سه‌ڵاتی مافیا،که‌به‌جۆرێ خه‌ڵکیان دڕنده‌وشه‌ڕانگێزکردووه‌ شه‌ڕچووه‌ته‌ناوکونجی ماڵه‌کان جێگای خه‌ووسه‌رسفره‌وداموده‌زگاکان،ئه‌م ووشه‌یه‌ به‌جۆرێ پێچه‌وانه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌خه‌ڵک ڕقی له‌کۆتری سپی وبه‌فروخامه‌،

‌‌

گه‌لی برا ویژدانی خۆتان بکه‌نه‌ ڕابه‌روئێوه‌حه‌که‌م بن که‌ئایابێشه‌ره‌فترین ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تانی تره‌که‌هه‌رهیچ نه‌بێ ئه‌وه‌نده‌ ژنومناڵ له‌کۆمه‌ڵگاکه‌یانداناکوژرێ وناسوتێ یان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌بێ شه‌رمه‌ی کوردی ؟؟؟!

ئایابێشه‌ره‌فترین میلله‌ت یۆنانیه‌کانن که‌له‌سه‌رته‌نهامێردمناڵێک حکومه‌توده‌سه‌ڵاته‌که‌یان خسته‌له‌رزه‌ومل که‌چوته‌مێ کرد یان ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه‌که‌تاکوئه‌مڕۆش خه‌ڵکانێک هه‌ن زکربۆده‌سه‌ڵات ئه‌کات ومیلله‌ت کۆیله‌وده‌به‌نگوبێ ده‌نگه‌ ؟؟!

ئایابێشه‌ره‌ف ئه‌وله‌ش فرۆشه‌ئه‌وروپییه‌یه‌که‌له‌سه‌رشۆسته‌کان ئه‌وه‌ستێ وخاوه‌نی ڕێزوکیانووڵاتی خۆیه‌تی و وه‌ک پێشه‌ ئه‌وکاره‌ ئه‌کات وه‌ یان ئه‌وگه‌نجه‌کورده‌ ئاواره‌ده‌ربه‌ده‌ره‌یی که‌ هیچ ناسنامه‌یه‌کی له‌گیرفاندانیه‌و بێ کیانوخاکووڵات بێکاروگێژووێژبه‌دوای له‌ش فرۆشاندائه‌گه‌ڕێتوله‌به‌ریان ئه‌پاڕێته‌وه‌ بۆبه‌تاڵکردنه‌وه‌ی ‌غه‌ریزه‌ی خۆی وه‌یان کڕینوفرۆشتن به‌ماده‌ بێ هۆشکه‌ره‌کانه‌وه‌ ئه‌کات؟؟!‌ئایاکام له‌ونمونانه‌گه‌مژه‌وبێ شه‌ره‌فن ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە