کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود ودادگاومیلیشاکانیان ته‌عدا له‌ کوردستانیان ده‌که‌ن !

Sunday, 28/03/2010, 12:00


مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکێکی به‌زۆر داسه‌پاو ، دادگاش ئه‌و که‌لاوانه‌یه‌ که‌ یاسایه‌کی ئیفلیج و جه‌نگه‌ڵستان جێ به‌جێ ئه‌کات ، میلیشیاکانیشیان کۆمه‌ڵێ بێ سه‌واد و فاشیل له‌ خویندن و خوێندنگاو خاڵی له‌هه‌رمه‌عریفه‌و ئه‌لف وبێ و ڕۆشنبیرییه‌ک ، خاڵی له‌هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی خێزانی و ئینسانی ، چه‌وسێنه‌روتۆقێن و چه‌ته‌و دڕنده‌ ، که‌ ئه‌مانه‌ ته‌نیا ووڵات پارێز وپێشمه‌رگه‌ نین به‌ڵکو ناوو ناوه‌رۆکی قێزه‌ وون و نه‌خوازراون له‌لای هه‌رتاکێکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ئه‌مانه‌ له‌ که‌سوکاری شه‌هید و پاشماوه‌ی ئه‌نفال و قوربانیه‌کانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌م وه‌حشی گه‌ریه‌ کردووه‌ ،

گه‌لی برا ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ پیاوه‌ قه‌زه‌می عه‌قڵی فکری و سیاسیانه‌ که‌وا‌ به‌ زۆر خۆیان سه‌پاندووه‌و بونه‌ته‌ سه‌ردارودادوه‌رو به‌ ناو ووڵاتپارێزی کوردستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌مانه‌ هاوشه‌ریک نین و ده‌ستیان سور نیه‌ له‌م وه‌حشی گه‌ریه‌ ئه‌ی بۆ بێده‌نگن ؟ بۆ واز له‌ پیشه‌ سوکه‌کانیان ناهێنن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی داسه‌پاوو مشه‌خۆر و لومپن نین و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی و به‌ فه‌رمانی ئه‌وان گورگه‌کانیان له‌ گیان و شه‌ره‌فی خه‌ڵک به‌رنه‌داوه‌ ئه‌دی بۆ نایه‌نه‌ ده‌نگ ؟! بێده‌نگی و به‌رگری نه‌کردن له‌ ڕاستی تاوانبارییه‌ وسه‌لماندنی تاوانکارییه‌ !

کاره‌ساتی ده‌ستدرێژی کردنی سێکسی و سوکایه‌تی به‌ خێزانێکی پاشماوه‌ی ئه‌نفال له‌لایه‌ن وه‌حشیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه‌ له‌ شاری که‌رکوک کرده‌وه‌یه‌کی غه‌ریب نیه‌ ! له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی میلیشیاولێوان لێو له‌ دادوه‌ری ناداد و سه‌رکرده‌ی لومپن له‌مه‌ زیاتر که‌ چاوه‌ڕوان نه‌کرێت که‌متریان لێ چاوه‌ڕوان نین !

ئێمه‌ پێیان ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ باری گوێ درێژ هه‌ر خێرێکیان بۆ کورد هێناوه‌ ئه‌وه‌ به‌باری تڕێله‌کان کۆیان کرده‌وه‌ ئیتر بۆ یه‌خه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ چاره‌ ڕه‌شه‌ به‌ر ناده‌ن ؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نا شاره‌ستانیه‌ که‌ له‌ شاخ بون وانه‌ی ژێر به‌ ژێری جاشایه‌تیان له‌لایه‌ن دوژمنانی کورده‌وه‌ ده‌خوێند که‌ هاتنه‌ شاریش هه‌زاران برایان به‌ ده‌ستی یه‌کتر به‌ کوشتداو سه‌دان هاوسه‌ریان له‌یه‌کتر کردو جه‌رگی به‌ هه‌زاران دایکی کوردیان به‌ سوتاندا !

ئیتر ئه‌بێ ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ فه‌ساد و ته‌عدا کردن لێمان و فرۆشتنی ناپاکیان پێمان چاوه‌ڕوانی چیتریان لێ بکه‌ین ؟؟!! کێ هه‌یه‌ دوژمنه‌که‌ی گوڵی تێ گرتبێت ؟ کامه‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیاو چه‌ته‌ هه‌یه‌ به‌ خه‌م ئاسایشی ووڵات و حورمه‌تی هاوڵاتیانه‌وه‌ بێت ؟! ئایا ده‌بێت له‌ جیهاندا ده‌سه‌ڵاتێکی داسه‌پاوو دیکتاتۆر به‌ ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌مه‌ڕخۆمان هه‌بێ و به‌م جۆره‌ بۆی بلوێ و له‌ سه‌ر خوێنی خه‌ڵک بله‌وه‌ڕێ ؟! بێگومان که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌خێر و هه‌زاران نه‌خێروهه‌رگیز ......!

وه‌ بێگومان ته‌نها تروسکایه‌ک بۆ ئاسۆیه‌کی ڕوون له‌ ئیستادا گۆڕان و گۆڕانخوازانن که ‌وه‌ک بومه‌له‌رزه‌یه‌ک سه‌رجه‌م عێراقی هه‌ژاند و وه‌ك بورکانێک به‌هه‌شتی ناپاکیان ئه‌سوتێنێت به‌ڵام به‌رگری له‌ شه‌ره‌ف و حورمه‌تمان و سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری پیویستیه‌کی حه‌تمی و پیرۆزترین ئه‌رکی گۆڕانخوازیمانه‌ که‌ ئه‌بێ لێ ی ده‌ست به‌کاربین !!
جێروسالم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە