کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی و میلله‌ت له‌ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌یه‌کی کتو پڕدا !!

Saturday, 21/03/2009, 12:00


به‌شی یه‌که‌م.
میلله‌ت : سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سه‌ره‌تا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزت لێ ده‌که‌ین .



تاڵه‌بانی : سه‌ره‌تا منیش زۆر خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم که‌ ئێوه‌ واته‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان تاکو ئێستا هه‌ر به‌ سه‌رۆک و هه‌ڤاڵ ناوم ئه‌هێنن ، ڕاستی ئه‌وه‌ شه‌ره‌ف و ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ ، من وامزانی ئه‌وه‌ی له‌ سایده‌کانا ئه‌نوسرێ و ده‌گوترێ ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌ به‌ڵام دیاره‌ که‌ نه‌ ئه‌وان و نه‌ ئێمه‌ش به‌بێ ئێوه‌ واته‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان هیچمان پێناکرێت ، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تا ئه‌مڕۆی ئێمه‌ ئه‌وه‌ دیاری ئه‌دات که‌ میلله‌ت هه‌ر له‌ گه‌ڵ ئێمه‌دایه‌ و هه‌ر خه‌وی خۆش ده‌بینێ ، وه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌ورۆز و جه‌ژنه‌کان پێمان خۆشه‌ که‌ خه‌ڵک سه‌قاڵ بێت به‌م جه‌ژنانه‌وه‌ و ئاهه‌نگ بگێڕن بیر له‌ ئێمه‌ نه‌که‌نه‌وه‌ ، منیش پیرۆزبایتان لێده‌که‌م ،



میلله‌ت : له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا کۆمه‌ڵێ سه‌فه‌ر و سه‌ردانت کرد به‌ تایبه‌ت سه‌ردانه‌که‌ی تورکیا ئایا ده‌کرێت تیشکێکمان بۆ بخه‌یته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ؟



تاڵه‌بانی : ڕاستیه‌که‌ی منیش و برای خۆشه‌ویست کاک مه‌سعود هه‌مو سیاسه‌ته‌کانمان پێک هاتووه‌ ته‌نیا له‌م جۆره‌ سه‌فه‌رانه‌ ، بۆ نمونه‌ هه‌تا چارمان بکرێت برا تورک و فارسه‌کانمان ڕازی بکه‌ین له‌ خۆمان وه‌ هه‌میشه‌و هه‌میشه‌ دۆستایه‌تی له‌ مێژینه‌ی خۆمانیان بۆ تازه‌ و دوپات بکه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ جارێ پێویست ناکات باسی برا عه‌ره‌به‌کانمان بکه‌ین چونکه‌ خۆتان ئه‌زانن که‌ به‌نده‌ی موخڵیستان سه‌رۆک و خزمه‌تکاری ئه‌وان و برا ئه‌مریکیه‌کانمانم واته‌ خۆم به‌شێکم له‌وان .



میلله‌ت : له‌ سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌ی تورکیاتاندا پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردیت به‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ کردبو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌ ، ئایا ده‌کرێت پێمان بڵێ ی که‌ ئایا ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێکی تره‌ یان فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ترتانه‌ وه‌کو (سه‌گ به‌ مانگه‌ شه‌و وه‌ڕین) ه‌ که‌ی که‌ جه‌نابتان به نوسه‌ران و ئه‌دیبانی کوردتان وتبو ؟ یان وه‌ک چۆن سه‌رۆکی هه‌رێم وتی (میلله‌ت بێ قیمه‌ته‌) وه‌ یان مامۆستاکه‌ت واته‌ بارزانی نه‌مر به‌ سۆرانیه‌کانی وتبو (سۆره‌ی قونده‌ر) واته‌ ئه‌م خه‌ونه‌ شاعیرانه‌ی جه‌نابیشتان چی بو وا ده‌رتان فرتاند ؟؟



تاڵه‌بانی : دوباره‌ خۆشحاڵم که‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ن چونکه‌ من له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشوترتاندا گوتم ئێمه‌ بۆ ڕازی کردنی برا تورکه‌کانمان هه‌مو شتێ ئه‌ڵێین و ئه‌که‌ین که‌واته‌ ئه‌وه‌ وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌م پرسیاره‌شتان ، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌ر شتێکی ساده‌یه‌ و به‌ ئاسایی وه‌ری بگرن شتی زیاتریشمان له‌ به‌رنامه‌ دایه‌ ، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ک خۆمان په‌که‌که‌ به‌ تورک نازانین بۆیه‌ هێنده‌ دژایه‌تی ده‌که‌ین .



میلله‌ت : ئێمه‌ وه‌ک میلله‌ت هه‌ست به‌ جۆرێ له‌ ته‌نگه‌ تاوی و په‌له‌ قاژێ ی سه‌رکرده‌ کورده‌کانمان ئه‌که‌ین زۆر جاریش لێره‌ و له‌وێ ئه‌یبیستین که‌ گوایه‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان به‌ره‌ و نه‌مان ئه‌چێت ئایا‌ جه‌نابتان وه‌ڵامتان چیه‌ بۆ ئه‌مه‌ ؟؟



تاڵه‌بانی : ها ها ها ها کوڕه‌ ئه‌وه‌ی که‌ واده‌ڵێ ناماقوڵی کرد هه‌تا ئێوه‌مان له‌لا بێت کێ هه‌یه‌ بتوانێت ئێمه‌ هه‌ره‌س پێ بێنێ ئه‌وه‌ش خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ ، وه‌ ڕاسته‌ ئێمه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ منیش و براده‌ران و برای خۆشه‌ویستیشم کاک مه‌سعود که‌مێک مه‌شخوڵین به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێ ورده‌ پاره‌مان هه‌یه‌ نازانین له‌ کوێ ی دابنێن چونکه‌ ڕاستیه‌که‌ی کوردستان و بانقه‌کان جێ ی سیقه‌ نین میلله‌ت برسیه‌ ئه‌ترسین ڕۆژێک ده‌ست به‌سه‌ر ورده‌کانماندا بگرن وه‌ ته‌نانه‌ت متمانه‌مان به‌ خودی هه‌ڤاڵان و دۆستانی خۆشمان نه‌ماوه‌ .



چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی کوردستان و تێبی نی یه‌کانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر کاک نه‌شیروان مسته‌فا !



[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە