کاک نه‌وشیروان تکایه یاسایه‌ک دانێ بۆ گرده‌که !!
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
هه‌مومان ئه‌وه‌مان بیستوبینی ، مێژووش ئه‌وه‌ی تۆمار کرد که له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری 91 له کوردستانی باشوردا ، نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکه‌که له به‌رامبه‌ر پاشماوه‌ی ئه‌و ڕژێمه به جۆرێ بو که هه‌رچی به‌ر ده‌ستیان که‌وت که ڕۆژێ له ڕۆژان سه‌ر به‌و ڕژێمه بووه به مه‌ده‌نی و عه‌سکه‌ری پارچه پارچه‌و ته‌فروتونایان کردن ، ئه‌وانه‌ی که فرسه‌تیشیان هێنا هه‌ندێکیان هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه شاره‌کانی جنوب ، وه زۆریشیان هه‌ر له کوردستاندا له ژێر سایه‌و پاڵ پشتی پارته کوردیه‌کان مانه‌وه و باشترین و زۆرترین پاره و پله‌و پایه‌یان پێدرا سومعه و مێژوی پڕ له جه‌لادیان گۆڕین بۆ کورد په‌روه‌ری و هاوکاری ڕێکخستنه‌کانی نهێنی ناو شار!
زۆر له‌مانه که‌وا تائێستاش له ژیاندا ماونه‌وه و به‌شێکن له ده‌سه‌ڵاتی مافیایی کوردی و جه‌لاد به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ، وه هه‌ندێکیشیان به‌هۆی شه‌ڕه‌کان و کێشه شه‌خسیه‌کانیان و مل ملانێکان ئێستا له ژیاندا نه‌ماون ،
ئه‌مڕۆکه‌ش خۆتان ئه‌زانن که هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی مافیایی هه‌ردو بنه‌ماڵه که له په‌له قاژێدایه و به‌ره و هه‌ره‌سبونی یه‌کجاری ئه‌چن ، به‌ڵام زۆر له‌وانه وه‌کو دوا کارتی ژیانیان هه‌ر کاتێ له‌و ده‌سه‌ڵاته جێگایان نه‌بۆوه و مه‌جبور به هه‌ڵاتن بون ڕو له گرده‌که ئه‌که‌ن ، واته بۆ پاکبونه‌وه‌یان و لێخۆشبونی خه‌ڵکی لێیان له ڕابردوی پڕ له خیانه‌ت و خۆفرۆشی و جاشایه‌تیان مێژوی پڕ له ناپاکی و جه‌لادانه و کورد و کوردستان فرۆشیان ، گرده‌که به‌کار ئه‌هێنن بۆ ئوسڵ ده‌رکردنی خۆیان تا خۆیان بزر و به دور بگرن له نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان و هه‌مان شانس و سینارێوی دوای ڕاپه‌ڕینه‌که دوباره بکه‌نه‌وه !
تکایه با گرده‌که خاوه‌ن یاسایه‌کی تایبه‌تی پڕ له نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بێت دژ به دوژمنان و خوین مژان و ئه‌و ده‌مامکدارانه ،
کاک نه‌وشیروان ئه‌بێ گرده‌که بۆ ئه‌و جۆره نمونانه دادگایه‌ک بێ و به پێی مێژوو ڕابردوی پڕ له خیانه‌ت و به پێ ی وشه‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک سزا بدرێن و دادگایی بکرێن جێگا بۆ ئه‌و ده‌مامکدارانه به‌بێ دادگایی کردنیان نه‌که‌نه‌وه !!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست