کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌مله‌که‌تی تیرۆر !!

Friday, 21/05/2010, 12:00


ئه‌و پێناسه‌یه‌یی سه‌ره‌وه‌ (مه‌مله‌که‌تی تیرۆر یا ن بابڵێین مه‌مله‌که‌تێك له‌ تیرۆر) به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌کرێت پۆڵێن بکرێت به‌سه‌ر دوو جۆرله‌ کۆمه‌ڵگا ، یه‌کێکیان که‌ هیچ یاساو دادگاو لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نیه‌و شاری بێ حاکم و بێ ڕێسا ، کورد ووته‌نی (ئاشی بێ ئاو خوا ئه‌یگێڕێت)، کۆمه‌ڵگای دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ بونی یاساو ڕێسایه‌کی پڕ له‌ کۆنه‌په‌رستی و حاکمی نادادو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و تا سه‌رئێسقان دڕنده‌یی و وه‌حشی گه‌ری !

کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌مڕۆش له‌ کوردستانی عێراقدا پێکهاته‌و تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌ هه‌ردوو ئه‌و نمونه‌یه‌یی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمانکرد ، نا ئارامی و نادادی یه‌خه‌ی به‌ بچوك تا گه‌وره‌ و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی گرتووه‌ ،نرخی ژیانی مرۆڤه‌کان زۆر که‌متره‌ له‌ ته‌نها نوسینێك له‌ ته‌نها ده‌ربڕینێکی ووشه‌یه‌ك خهونێك که‌ پێچه‌وانه‌ی ته‌ماع و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاو سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ بێت !
سه‌دام حسین ی سه‌رۆکی پێشوی عێراق هه‌موو جار له‌سه‌ر کورسیه‌ شاهانه‌که‌یه‌وه‌ که‌ ئێستا جلال تاڵه‌بانی میراتگرێتی ، گه‌ر بیرتان بێت هه‌میشه‌ ئه‌م ووته‌یه‌یی دوباره‌ ئه‌کرده‌وه‌ (کل شی من اجل النسر) !
واته‌ هه‌موو شتێک له‌ پێناو سه‌رکه‌وتندا ! ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و میلیشای کوردییش ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك ئه‌که‌ن له‌ پێناو سه‌رکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌و سه‌روه‌ت و سامانیاندا ، ئه‌کوژن ، ئه‌گرن ، ئه‌فڕێنن ، سه‌ر ئه‌بڕن ، به‌ تۆمه‌تی گروپ و ده‌سته‌ی سه‌ر به‌ ئیسلامیه‌کان لاوانی کورد زیندان و بێ سه‌روشوێن ئه‌که‌ن و بۆ په‌رده‌ پۆش کردنی کاروکرده‌وه‌کانی خۆیان سه‌ده‌ها سیناریۆیان پێ دروست ئه‌که‌ن و له‌ ده‌زگا ئیعلامی و تیڤیه‌کانیانه‌وه‌ خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌ ئه‌که‌ن !
له‌ کوێن ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که‌ ته‌نها مه‌لا کرێکاره‌کانیان به‌ تیرۆریست ئه‌زانی ئه‌دی له‌ به‌رامبه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی جوانه‌مه‌رگی خوێندکار و ڕۆژنامه‌ نوس شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان چی ئه‌ڵێن ؟!
له‌ به‌رامبه‌ر ڕفاندن و مه‌رگی ده‌یان و سه‌دان لاوی کورد که‌ له‌ سایه‌ی حکومه‌تی میلیشا و ده‌زگا تیرۆریسته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی کوردی چی ئه‌ڵێن ؟!
به‌ ڕۆژی ڕوناك به‌ به‌رچاوی به‌ ناو پۆلیس و ئاسایش و حه‌ج حه‌جه‌کان خوێندکارێک له‌ خوێندنگاکه‌ی ئه‌ڕفێنرێت و سه‌ر ئه‌بڕدرێت ئایا ئه‌مه‌ ناو ئه‌نێن چی؟!
ئه‌مجاره‌ مه‌سه‌له‌که‌ ژن کوژی و فره‌ ژنی و کوشتنی دۆعا و مه‌سه‌له‌ی زیندانیان و چه‌ته‌یی و دزی و گه‌نده‌ڵیی و چه‌ندین و چه‌ندین تاوانه‌کانی ترتان نیه‌ که‌ به‌ ناوی ڕێز گرتن له‌ ئاین و کلتور و به‌هانه‌ی پڕوپوچ په‌رده‌پۆش بکرێت و شه‌قامی گشتی چه‌واشه‌ بکه‌ن ، ئه‌مجاره‌ مه‌سه‌له‌ی ڕفاندن و سه‌ربڕین و گوله‌نان به‌ ناو ده‌می هه‌ر که‌سێکه‌ که‌ ته‌نها یه‌ک ووشه‌ به‌ره‌و ڕوتان بڵێت ! ئیتر مانه‌وه‌ی ئێوه‌ چیتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاغاکانتان نیه‌و دره‌نگ و زوو هه‌ر خۆیان به‌ ده‌ستی خۆیان کۆشکی شاهانه‌ و ده‌سه‌ڵاتتان ئه‌خه‌نه‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌ !

ئێوه‌ش ئه‌ی به‌رگری که‌ران له‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی و ده‌زگا جاسوس و تیرۆریسته‌کانی بنه‌ماڵه‌ ، ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ کاڵ فام و بێ بیروباوه‌ڕ و قه‌زه‌می عه‌قڵی و بێ هۆشن که‌ سه‌ری خۆشتان و په‌روه‌رده‌که‌رانتان له‌ ژێر پێ ی گۆڕانخوازێکی بێ لایه‌ندایه‌ ، ئێوه‌ به‌کرێ گیراوو ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ ی ده‌سته‌و تاقم و سه‌رانێکن که‌ مه‌لا کرێکاره‌کان له‌چاو ئه‌وانی ئێوه‌دا نێلسۆن ماندێلایه‌ !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە