کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانه‌ت له‌نیشتیمان.. بۆ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان ..

Thursday, 02/05/2013, 12:00






نیشتیمانم بینی كزكز له‌ چراكه‌ی نه‌نكم كزتر كز ..
به‌ڕوخساریه‌وه‌ وادیار بوو له‌یه‌كه‌م چركه‌وه‌ به‌كۆچی ناواده‌ی تۆی زانی بوو..
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له‌ ڕه‌شی ..
ئه‌و چركانه‌ی پڕپڕ بوون له‌ خیانه‌ت له‌ تۆ..
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له‌ خیانه‌ت له‌ نیشتیمان ..
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له‌ خیانه‌ت له‌ یاساكانی خوا ..
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له‌ خیانه‌ت له‌ یاساكانی مرۆڤایه‌تی ..
ئه‌وان ده‌بێت پڕ پڕ بن له‌ دڕنده‌یی..
ئه‌وان ده‌بێت دور دور بن له‌ مرۆڤایه‌تی دورتر ..
تۆش پڕ پڕ له‌ به‌رائه‌ت له‌ دڵسۆزی بۆ نیشتیمان ..
تۆش پڕپڕ له‌نوسین و ووشه‌ی جوان..
تۆش پڕ پڕ له‌ كڵپه‌ و بڵێسه‌ به‌ره‌و ڕووی ناحه‌زانی نیشتیمان..
نا...نا ...نا ...نا سه‌رده‌شت گیان هاوڕێم تۆ نامری ..
به‌ جه‌سته‌ لێره‌ نیت بۆشه‌رمه‌زار كردنی بكوژانت وێنه‌كه‌تم له‌ گه‌ڵ هه‌ڵگری ..
ئێمه‌یش پڕپڕین له‌ ووشه‌كانی تۆ..
ئێمه‌یش پڕپڕین له‌و شیره‌ی تۆی پێ گۆش كرا ..
واز ناهێنین تا نه‌زانین خوێنی تۆ چی لێ هات بۆ كوێ برا ؟!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە