کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرپەرشتیارى گروپى ڕۆژنامەنووسان ژەهراوى دەكرێت

Monday, 09/08/2010, 12:00


كاردۆ ئەمین سەرپەرشتیارى گشتى گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى كوردستان كەئێستا بەسەردانێك گەڕاوەتەوە كوردستان ژەهراوى دەكرێت و بەپەلە ڕەوانەى نەخۆشخانەیەكى دەرەوەى سنوورى هەرێمى كوردستان دەكرێت ناوبراو لەكاتى ژەمى خواردنى ئێوارە ژەهراوى دەكرێت بەگوێرەى زانیارى وەدەست خراو ناوبراو بەهۆى ژەهراوى بوونە بارى تەندروستى تێكدەچێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیە لەدەرەوەى سنورى هەرێم سەرچاوەیەكى نزیكیش لەناوبراو ڕایگەیاند ئێستا بارى تەندروستى باش نیە و لەژێر چاودێرى پزیشكەكاندایە و بەڵام یەكێك لەپزیشكەكانى ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوە كرد چاوەڕوان دەكرێت لەداهاتوودا ناوبراو بارى تەندروستى بەرەو باشتر بچێت و بەڵام نیگەرانى خۆى نیشاندا لەوەى مەترسى هەیە ئەم ژەهرە لەداهاتوودا زیانى بەتەندروستى ناوبراو بگەیەنێت و ژیانى بخاتە مەترسیەوە و شایانى ووتنە ئەم هەوڵە لەكاتێكدایە كەگروپى ناوبراو لەئێستا سەرقاڵى بەستنى یەكەمین كۆنگرەى خۆیەتى و بەگوێرەى زانیاریەكان پێدەچێت سەرپەرشتیار وەكو خۆى بمێنێتەوە لەبەرئەوەى هیچ ئەندامێكى باڵاى بەڕێوەبەرى گشتى گروپ خۆى بۆ ئەم پۆستە كاندید نەكردووە و بەكۆى دەنگیش كاردۆ ئەمین بەشیاو دەزانن بۆ ئەم پۆستە چونكە ناوبراو زمانەكانى(عەرەبى ئینگلیزى فارسى)بەباشى دەزانێت و دەتوانێت بەتوركیش قسە بكات و شارەزاییەكى لەڕادەبەریشى هەیە لە(ئاى تى) زیاتر لە(21)ساڵیش خزمەتى هەیە لەبوارى ڕاگەیاندندا بەڵام لەپێكهاتەى گروپ چاوەڕێ دەكرێت سەرپەرشتیارى گشتى گروپ یاریدەدەرێكى بۆ دابنێرێت ئەویش ڕۆژنامەنوسێكى كچە و خەڵكى هەرێمى كوردستانە پێویستە ئەوەش بڵێم كەماوەیەكى درێژە دەزگاى پاراستنى پارتى هەوڵى دۆزینەوەى كاردۆ ئەمین دەدات و هەتا زۆربەى زانیاریەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كەناوبراو لەلایەن دەزگاى پاراستنەوە ژەهراوى كرابێت لەبارەى ژەهراوى كردنى (كاردۆ ئەمین)ەوە تائێستا گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنورى كوردستان هیچ بەیاننامەیەكى بڵاونەكردۆتەوە بەڵام چاوەڕێ دەكرێت لەئەگەرى خراپبوونى بارى تەندروستى (كاردۆ ئەمین)بەشێوەیەكى كاتى تاوادەى بەستنى كۆنگرە ئەو پۆستە بەشیاوترین كەس بسپێرن سەبارەت بەبارى تەندروستى (كاردۆ ئەمین)گۆڕانكاریەكانى پێكهاتەى گروپ دەبێت چاوەڕوانى سایتى سەرەكى گروپەكە بكەین كەسایتى سەرەكى ئەوانە و هەڵوێستى خۆیان لەڕێگەى ئەم سایتەوە بڵاودەكەنەوە...
www.besnuri.com


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە