"چالی مردن"
Monday, 14/12/2009, 12:00
رێبه‌ر ئاپۆ هه‌لوومه‌رجی شوێنه‌که‌ی وه‌کوو" چاڵی مردن" به نێو ده‌کات. به نێو کردنی به ئه‌و شیوه‌یه له لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆ وه سنووری هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی که هه‌تا ئێستا بۆ باروودۆخی ئیمراڵی کراوه تێپه‌راندووه.
وه‌ختێ ده‌گووترێ"چاڵی مردن" هیچ که‌سیک نییه که واتای ئه‌و نه‌زانی. له چاخی نێوینهوه و به‌ر له ئه‌وش وه‌ختێ که‌سانی زاڵم وده‌سه‌ڵاتدار ده‌یانویست که‌سێک له ناو به‌رن ده‌یانخسته نێو بیرێکی بێ بن که هاتنه ده‌ره‌وه لێی ئیمکانی نه‌بوو. که‌سانی زاڵم و ده‌سه‌ڵاتدار به درووست‌کردنی ئه‌و بیرانه دهیانویسی که هه‌موو به‌رهه‌م و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و که‌سانی که ده‌یانخستنه ئه‌و بیرانه‌وه له سه‌ر زه‌وی پاک بکه‌نه‌وه. وه‌ختێ که ناوی ئه‌و کهسانهس ده‌هات هه‌وڵیان ده‌دا که باروودۆخه‌که‌یان پێچه‌وانه نیشان بده‌ن. به درێژای مێژوو که‌سایه‌تی وه‌ها په‌یدا ده‌بن که به ئه‌و شێوه‌یه ژیاون. بۆ وێنه مرۆڤ ده‌توانی ئاماژه به حهڵاجی مه‌نسوور، مانی، نه‌سیمی، بروونۆ و که‌سانی دیکه بکات. ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ن که له مێژوودا ماونه‌ته‌وه. مێژوو ئه‌وانی نه وه‌کوو ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران و زاڵمان ده‌یانویست نیشان داوه به‌ڵکوو به ئه‌و شێوه‌یه که ژیاون له بیره‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی دا ماونه‌ته‌وه. به ئه‌و شێوه‌یه که‌سانی زاڵم و ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یانهێشتووه که میژوو بێجگه له ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بنووسرێته‌وه. نووسراوه‌کانی که‌لان، نرخاندنه‌کانی کوموناڵ ودیمۆکراتیکی گهلانیانیان ئاسته‌نگ کردووه. گه‌لان مێژووی دیمۆکراتیک و کۆمۆناڵی خۆیان به پێی هه‌لوومه‌رجی خۆیان نووسیوه‌ته‌وه یان ژیاون.
له رۆژگاری ئه‌مرۆمان دا له شوێنه مێژوویه‌کان دا مرۆڤ چاوی به شوێنی پاشماوه‌ی ئه‌وان ده‌که‌وێ. مرۆڤ ده‌بی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بکات و ئه‌و وه‌حشه‌ته‌ی که له میژوو دا تۆمار کراوه شه‌رمه‌زار بکات.
هێزه زاڵمه‌کان، ئه‌مپریالیسته‌کان، داگیرکه‌ر هه‌ر هۆڤه‌کانی رۆژگاری ئه‌مرۆ به خستنه نێو"چاڵی مردن"ی رێبه‌ر ئاپۆ ، ئه‌و میراته زوڵمه‌ی که له مێژوودا باسی لێوه ده‌کرێ، وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامی ده‌که‌ن.
رێبه‌ر ئاپۆ هێزی سه‌رمایه‌ی گلۆباڵی رۆژگاری ئه‌مرۆ وه‌کوو میراتگرو نوێنه‌ری هێزه ئیمپریالیست و داگیرکه‌ره‌کانی سه‌ره‌تای مێژوو به نێو ده‌کات.
له هه‌مان کات دا ده‌ستنیشانی کرد که مه‌ترسی ئه‌و هێزانه له سه‌رده‌مانی کۆن زۆر زیاتره.ئێستا ئه‌و هێزانه هه‌ر وه‌کوو له مێژوو دا بینراوه، ده‌یانه‌وی له رێبه‌ر ئاپۆ تۆڵه بستێنه‌وه و نه‌هێڵن له کۆسپ له به‌رامبه‌ر سیسته‌مه داگیرکه‌ر و دهسهڵاتداریهکهیان دا درووست بکات.
نوینه‌رایه‌تی هێزی ئیمپریالیست له رۆژگاری ئه‌مرۆدا ئه‌مریکا و ئینگلستان و هێزی سه‌رمایه‌ی جیهانی ده‌یکات. ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان به هه‌موو جیهان دا بڵاو بکه‌نه‌وه، له نێو هاوکاریدان پێکه‌وه. ئه‌وانه‌ی که رێبه‌ر ئاپۆیان خستوه‌ته نێو "چاڵی مردن"ه‌وه هه‌مان ئه‌و هێزانه.
رێبه‌ر ئاپۆ له لایه‌ن هێزی سه‌رمایه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یه‌وه به گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ستگیر کرا. هه‌ر بۆیه له راستی دا رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌سیری ئه‌و هێزانه‌یه. ئه‌و هێزانه به ئه‌سیر کردنی رێبه‌ر ئاپۆ ویستیان یاستهنگیهکانی به‌رده‌میان له نێو به‌رن و به ئه‌و شێوه‌یه پرۆژه‌که‌یان پێکبینن. راستی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش وه‌کوو خۆ نیشاندانی هێزه جیهانیهکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به جێ کردنی سیستمی نوێی جیهانییه.
هێزی سه‌رمایه‌ی جیهانی به ئه‌و سیستمه‌ی که له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌یه‌وێ رێکیبخات و بۆ پراکتیزه کردنی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی مه‌زن گرینگیه‌کی تایبه‌ت به فاکتۆری کورد ده‌ده‌ن و رۆڵێکی ستراتیژیکیان بۆ دیار کردووه.ده‌ستگیرکردنی رێبه‌ر ئاپۆ و درووست‌کردنی ده‌رفه‌ت بۆ هاوکاره‌کانیان له راستی سیاسه‌تیکی وه‌ها دا هاتوه‌ته ئاراوه. ده‌ستگیر کردنی رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌لوومه‌رجه‌ی که ئێستا تێدا ده‌ژی به‌رهه‌می ئه‌و سیاسه‌ته‌یه. بونیادنانی سیسته‌مێک به ناوی سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمرالی له چوارچێوه‌ی هه‌مان هزر دا پێکهاتووه.
له نێو سیسته‌مێکی به ئه‌و شێوه‌یه‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک رێبه‌ر ئاپۆیان به ته‌نیا هێشتوه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی له گه‌لی دابڕێنن. به‌ڵام به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆ و تێکۆشانی هێزی ئازادی کوردستان پیلانه‌کانی هێزی سه‌رمایه‌ی جیهانی پووچه‌ڵ کردوه‌ته‌وه.
به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆ نه‌ک ته‌نیا لایه‌نی مانا و چۆنیه‌تی سیاسه‌تی کاتی گه‌له‌کۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ئاشکرا کرد، بهڵکوولایهنی فه‌لسه‌فی و مێژووی گه‌له‌کۆمه و، هه‌روه‌ها له پشت په‌رده‌ی گه‌له‌کۆمه‌وه چ شاراوه بوو، هه‌مووی ئاشکرا کرد. به هه‌موو لایه‌نێکیه‌وه ئه‌وه به مانای به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری و زۆرداری مێژووییه. هه‌ر بۆیه گه‌له‌کۆمه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی له 15 فورییه ئاکامی ئه‌سیر بوونی ریبه‌ر ئاپۆ بوو و له ئه‌و ماوه‌یه‌دا به‌رفراوان بووه و گووشاره‌کانی هه‌ر ده‌ڕوات زیاتر ده‌بێ. ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌یه هه‌تا رۆژی ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه. هه‌لوومه‌رجی ئه‌مڕۆی ڕێبه‌ر ئاپۆ له نێو سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمرالیدا ده‌رئه‌نجامی راستیه‌کی به ئه‌و شێوه‌یه.
رێبه‌ر ئاپۆ به نووسینی به‌رگرینامه نوێکه‌ی له هه‌موو لایه‌که‌وه کۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌تگه‌رای شی کردوه‌ته‌وه و بنه‌ره‌تی مانیفێستۆی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و کۆمووناڵی داناوه. له کرۆکی ئه‌و هه‌لوومه‌رجه‌ی که ئه‌مرۆ رێبه‌ر ئاپۆ له نێو سیسته‌می ئیمراڵی دا رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه ئه‌و راستییه هه‌یه. هێزی سه‌رمایه‌ی جیهانی له کاتێک دا له به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆ و هزر و بۆچوونه فه‌لسه‌فیه‌کانی ده‌ترسێ،رێگاچاره ته‌نیا له تووندکردنی هه‌لوومه‌رجی ژیانی ئه‌و دا له ئیمراڵی ده‌بینێته‌وه. هه‌ر به ئه‌و پێیه مه‌رجه‌کانی به ته‌نیا هێشتنه‌وه له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌ختتر ده‌که‌نه‌وه.
رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌و هه‌لوومه‌رجه‌ی نوێیه‌ی له ئیمراڵی به"چاڵی مردن"به نێودهکات. پێکهێنانی ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌یه‌ی له که‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ دا نیشانه‌ی شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی گیرانه.له پێڤاژۆی رابردوو دا گه‌له‌کۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆوه، خاوه‌نداریه‌تی کردنی رێبه‌ر ئاپۆ له لایه‌ن گه‌له‌وه،خۆ نوێکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی دیمۆکراتیک و ئازادی و به هێزبوونهوهیان، پووچه‌ڵ کرایه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و شێوه نوێیه له گه‌له‌کۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی که له که‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ دا جێبه‌جێ ده‌کرێ، بێکاریگه‌ر ده‌کرێ. گه‌له‌که‌مان خاوه‌نداریه‌تی خۆی له رێبه‌ر ئاپۆ و به‌رخۆدانی خۆی به‌رده‌وام ده‌کات.
ئه‌و پێڤاژۆ نوێیه‌ی که ده‌ستی پێکردووه له جاره‌کانی رابردوو مه‌ترسیه‌کان زیاتره. هێرشی پاکتاوکردن له به‌رامبه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادیمان دا به شێوه‌ی ناسک و ورد به‌رده‌وامه. ئه‌و "چاڵه مردن"هی که رێبه‌ر ئاپۆیان تێخستووه، هه‌نگاوێکه که له ئه‌و پێناوه‌دا هاوێژراوه.
وه‌رگێرانی: موحه‌مه‌د سووری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست