ئەو 3 كەسەی یەكیتی شەو روژ نان و پیازیان پیوەدەخوات پیشتر گۆران پەراوێزی خستوون
Thursday, 24/04/2014, 12:00
3 كەس وازی لە گۆران هیناوە كە یەكیتی شەو رۆژ باسیان ئەكات هەر سیكیان پیشتر لەلایەن گۆرانەوە تەجمید كراون و دەركراون و بەجۆریك لە جۆرەكان پەراویز خراون.
ئەوانیش عوسمان بانیمارانی و شیخ جەنگی سالەیی و حاجی ئاواتی چەمچەمالن.
هۆكاری دەستلەكاركیشانەوەیان و رۆیشتنیان بۆ ناو یەكیتی:
1-بانیمارانی كە زیاتر لە سالیكە لەلایەن گۆرانەوە پەراویز خراوەو هیچ وجودیكی نەماوە لە ناو گۆران و بەشداری بچوكترین كۆبونەوەی بزوتنەوەكەی نەكردووە.، چونكە ئەو كەسە پارە پەرست بووەو هەمیشە سەرقالی كوتلە كاری بووە ئەوەش وای كرد لە نیو بزوتەوەكە جیگەی نەبیتەوە."...،
2-حاجی ئاوات چەمچەمال كە هەلبژاردنی پیشو كاندیدی گۆران بوو ئەم كەسە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەلبژاردنەكەوە پیی وابو كە فیلی لیكراوەو دەنگەكانی دەستكاری كراوە، كە ئەوەش نامەنتیقییە چونكە نە گۆران دەتوانیت دەستكاری بكات نە كۆمیسیۆنیش كاری وا دەكات، هەر ئەوەش هۆكار بوو بۆ ئەوەی لە گۆران زویر بیت و ئەمرۆش چۆتە ناو یەكییتەوە.، بەلام خۆی و تەنها چەند كەسیك نەك ئەوەی باس دەكریت گوایە خەلكی زۆری لەگەل بووە..،
3- شیخ جەنگی سالەیی ئەندامی پیشوی جڤاتی نیشتمانی گۆران ئەم كەسە كە ماوەی 4 مانگە جڤاتی نیشتمانی تەجمیدی كردووە ئەمرۆ چوە ناو یەكیتی بە رەسمی ـ هۆكاری تەجمید كردنی ئەو شیخ جەنگییە ئەوە بوو كە پیش 4 مانگ لە هەولیر لەگەل چەند كەسیكدا چونە سەر مەكۆی گۆران و بە سەرخۆشی و رەفتاری نا ئەخلاقییان نواندووە هەر ئەوەش بوو جڤاتی نیشتمانی تەجمدی كرد لە ریگەری ژوری پەیجورییەوە.، ئیستاش بانگەشەی هەلبژاردنی بە دەرفەتیكی باش زانیوەو خۆی فرۆشتوە بە یەكیتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست