کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رووپاك زڕدایكێكى دڵرەقە

Sunday, 04/04/2010, 12:00


هونەرمەند رووپاك عەبدولقادر رایگەیاند، بە رۆڵى زردایكێكى خراپ و دڵرەق بەشدارى لە زنجیرە درمایەك دەكات، كە لە شارى هەولێر دەست بە قۆناغى وێنەگرتنى كرایە و بڕیارە لە رێگەى كەناڵى نەورۆزە پەخش بكرێ.
لە بارەى دوایین كارە هونەرییەكانى خۆى، هونەرمەندى شانۆكار رووپاك عەبدولقادر رایگەیاند، بەشدارى لە زنجیرە درامایەكى پانزە ئەلقەیى دەكات، كە نازم دڵبەند سیناریۆكەى ئامادەكردووە و لەلایەن بەكر مەعروفەوە كارى دەرهێنانى بۆ دەكرێ و ئەوەش دەبێتە نۆیەمین كارى درامایى ئەو ئافرەتە هونەرمەندە، رووپاك گوتی "(فرمێسك) ناوى دراماكەیە، تێیدا رۆڵى زردایكێكى خراپ دەبینم، كە دەبمە خاوەن كچێكى رۆژنامەنووس، كەرێگە نادەم شوو بە كوڕێك بكات، هەرچەندە كچە خۆى حەزى لێ دەكات، چونكە كوڕەكە لە كارەساتێكدا تووشى ئیفلیجبوون دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دایكێكى پولەكیم"، رووپاك عەبدولقادر هیواخوازە لەگەڵ پەخشكردنى درماكەدا جەماوەر رقیان لێى نەبێتەوە و بە ئاسایى وەریگرن و گوتى "لەبەرئەوەى ئەو رۆڵە زۆر لە كەسایەتى راستەقینەى خۆم دوورە، هیوادارم جەماوەر رقیان لێم نەبێتەوە و وەك كارێكى هونەرى وەریبگرن، كە كەسایەتى ئەكتەر لە كارێكى هونەرییەوە بۆ كارێكى تر دەگۆڕێ، ئەگەر جەماوەر رقشیان لێم ببێتەوە، ئەوە نیشانەى سەركەوتنى من نیشاندەدا لەو رۆڵەى، كە پێمدراوە و دەبێ تەمسیلى تێدا بكەم، بەڵام من هیوادارم ئەو زڕدایكانەى، كە بەشێوەیەكى دڵرەقانە مامەڵە لەگەڵ منداڵەكانیان دەكەن سوود لەو درامایە وەربگرن و بەخۆیاندا بچنەوە".
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە