کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ئۆردوگاى پیرزین لە هەولێر بیناى قوتاخانەیەك فرۆشرا!

Thursday, 07/05/2009, 12:00


ئۆردوگاى پیرزین یەكێكە لە ئۆردوگا زۆرەملێكانى سەردەمى بەعس كە خەڵكى ناوچەكانى باڵەكایەتى لێ نیشتەجێ كراوە و پێشتریش گوندێكى سەر بە ناحیەى عەنكاوە بووە، پاش 31ى ئاب و هێنانى حرس جمهورى بۆ سەر شارى هەولێر لە لایەن پارتى و بارزانى، دەسەڵاتى ئیدارى و سیاسى هەموو هەولێر و دەوروو بەرى كەوتە دەست دز و چەتەكانى پارتى كە پێشتر زۆربەیان بەعسى بوون، پیرزین لە لایەن بەعسەوە خانووى لێدروستكرا بۆ خەڵكى ڕاگواستراوى باڵەكایەتى بەڵام بیناى تایبەت بە قوتابخانەى لێ دروست نەكرابوو، رژێمى بەعس (سێ) لە وخانووانەى بۆ قوتابیانى گوندەكەى پیرزین كردبووە قوتابخانە كە موڵكى میرى بوون و تایبەت بوون بە پەروەردەى هەولێر.

پاش 31ى ئاب بینایەى قوتابخانە لە لایەن چەند رێكخراوێكى خێرخوازەوە بۆ گوندى پیرزین دروست كرا و قوتابیان چوونە ئەو بینایە نوێ یە، ئەو سێ خانوەى كە پێشتر قوتابخانە بوون كە موڵكى میرى بوون لە لایەن (3) كادیرى پارتى و بارزانى فرۆشرا بە (30) هەزار لەلایەن كۆنە جاش و یەكەم ناپیاوى پیرزین (امیر مامەر ئاغا) بەرپرسى رێكخراوى پیرزینى پارتى و فلاح بەڕێوەبەرى قوتابخانەكە و براى هێمن ناوێك كە بێژەر بوو لە تەلەفزیۆنى گوڵان ئەو كادیر و بەرپرسە دزانەى ڕێبازى (پارتى دزایەتى بارزانى) هەر وەكو چۆن مام و برازا سامانى كوردستانیان دابەش كردووە ئەوانیش ئەو بڕە پارەیەیان دابەش كردووە لە نێوان خۆیاندا، كەسیش نەیتوانیوە قسە بكات لە ترسى چەتە جاشەكانى رێكخراوى پیرزینى پارتى. ئەم بازرگانى كردنە هەموو دانیشتوانى پیرزین دەیزانن، ئەگەر سەرۆك بارزانى و كاك نێچیر گەندەڵ نین و خۆیان هانى كادیرانى خۆیان نادەن بۆ دزى و گەندەڵى با بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە بكەن و تاوانباران بدەنە دادگا. وئەگەر ئەم هەواڵە راست نیە با لە ڕاگەیاندنەكانیان بە درۆى بخەنەوە بۆ ئەوەى خەڵكى متمانەیان پێ بكات كە بوختان بۆ ئەم زاتە موبارەكانە دەكرێت و ناویان دەزرێنێت،تاكو ئێمە و هەزارانى وەكو ئێمە بڵێین اشهدوباللە پیاو چاك و شەریفن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە