بۆ كۆمپانیانى تیشك نێت لەهەركوێیەك بیت
Saturday, 15/10/2011, 12:00
باشترین خێراترین نازانم چەندین و دەیان شتى تر لەریكلامەكەى تیشك نێت دا هەبوو. زۆر سەیرە ڕیكلامەكەى شێخ فریوبدات بەڵام تۆزقاڵێكیش لەئاست ئەم ڕاستیەدا نەبێت كەلەناوەڕۆكى ڕیكلامەكەیدا هاتووە ئێستا لەهەرێمى كوردستان و تایبەت لەسنورى پارێزگاى سلێمانى كۆمپانیایەك بەناوى تیشك نێتەوە خزمەتگوزارى ئینتەرنێت پێشكەشى بەشداربووانى دەكات، بەڵام ناوێكى گەورە و شارێكى وێران یا باشتر وایە خزمەتگوزارى زیاد بكەن یا ناوەكەیان بگۆڕن بۆ(,,,,,,)نێت، چونكە بەڕاستى ئەوەى ئەوان باسیان لێوە كردووە هیچ ڕاستى تیانیە لەبەرئەوە جێگەى خۆیەتى بپرسین و بڵێین بۆ كۆمپانیاى تیشك نێت لەهەركوێیەك بیت، ئەرك و واجبە لەسەر شانت هەرچى زووتر ئەم هێڵە ئەكتیڤ بكەیتەوە و ئەم خاو و خلیچكیە باش بكەیت و چیتر كڵاو نەكەیتە سەرى خەڵكى كوردستان چونكە ئیمڕۆ ئەوەى پێى دەگوترێت بازاڕى ئازاد هێڵەكانى نێت زۆر زیاد بوونە و هەمیشەش فراوانتر دەبن بەكارهێنەرانیش وەكو ئەوانەى لەڕابردوو بەشداربووى ئاسیا سێڵ بوون. ئێستا ئەو هێڵەیان فەرامۆش كردووە ئێوەش نەك هەر فەرامۆش دەكرێن بەڵكو نزیكە خۆپیشاندانى گەورە ببنەوە بەشداربووان داواى دادگاییكردنتان بكەن و دەشێت لەئەنجامى ئەم توڕەییەى جەماوەر ئێوە چاوەڕوانى كاولكردنى بارەگا سەرەكیەكان ببنەوە و لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان، وەكیلەكانتان هێرشیان بكرێتە سەر و لێیان بدرێت چونكە توڕەیى بەكارهێنەرانى نێت زۆر زیادى كردووە و ئێوەش سەرەتایەكى باش و دواڕۆژێكى ڕەشتان دەبێت چونكە تەنیا دوو ڕۆژ هێڵەكەتان باش بوو دواتر نەك هەر تیشك نەبوون بەڵكو كیسەڵیش نەبوون لەبەرئەوە تكاتان لێدەكەم پەلە بكەن لەباشكردنى هێڵەكانى تیشك كات بەفیڕۆدان لەبەرژەوەندیتان نیە و دەبێت لەئەگەرى باشنەكردنى خزمەتگوزارییەكانى نێت چاوەڕوانى كاردانەوەى زۆر گەورە ببن و باجەكەى تەنیا خۆتان ئەتوانن بیدەن و كاردانەوەكان نهەرشتێك بن خۆتان لێى بەرپرسیارن و ئێمە شتێك ناڵێین تەنیا ئەوەندە نەبێت كەلەسەرتاسەرى كوردستان بەكارهێنەرانى تیشك لەوپەڕى توڕەیى و نیگەرانیدان.!
چونكە تەواوى وەكیلەكانتان جگەلەوەى كەسانى دز و درۆزن و فێڵباز و كلاوچى و قۆڵبڕن،.
بەهیچ شێوازێك نازانن مامەڵەیەكى جوان لەگەڵ بەكارهێنەرانى تیشك بكەن، لەبەرئەوە جارێكى پێشنیارتان بۆ دەكەم پەلەبكەن چونكە جامەكە پڕبووە و هەركات لێى بڕژێت وەكو گەرداوى لافاو ڕاتاندەدات،. و زیانى گەورەتان پێدەگەیەنێت چونكە ئێوە ریكلام بۆ ئەوە دەكەن كەنرخى تەنیا هێڵێك (55)هەزار دینارە بەڵام كۆمپانیاى بەناو تیشك نێت لەسەرانسەرى سنورى پارێزگاى سلێمانى نرخى یەك هێڵ ژمارەى پێوانەیى تۆماركرد و گەیشتە زیاتر لە(120)هەزار دینار ئەوەش جگە لەفێڵ كردن و كلاوچیاتى و تەڵەكەبازى شتێكى ترى پێناگوترێت،.
چاوەڕوانتانین باش بن ئەگەر نا چاوەڕوانمان بن زۆر خراپ توڕەین توڕەبوونێك كەزۆر لەخۆپیشاندانى تونس و میسر و لیبیا و سوریا خراپتربێت چونكە ئێوە زۆر بچوكن و بەرگەى توڕەیی جەماوەر بەتایبەتى هى شارى سلێمانى ناگرن چونكە دڵنیام دەزانن سلێمانى كەموكوڕى نەك لەئێوە لەهیچ كەسێك قبوڵ ناكات،. و ئەیداتە بەرشەق و زللە
جاتكایە تاتوڕەنەبووین پەلە بكەن لەباشكردنى ئەم هێڵە ئەگینا ئەوكات وەكو دكتۆرێكى لێزان ئێمە ئەزانین چ دەرمانێك بۆ نەخۆشى ئێوە باشە بۆتان ئامادە دەكەین،.
چوارباخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست