کۆماری ئیسلامی ئێران ، شکستی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی په‌ژاک خوارد...

Monday, 25/07/2011, 12:00


دواجار ئه‌و وولاَته‌ی‌ كه‌گوێی‌ له‌هیچ نه‌ده‌گرت و حیسابی‌ بۆ هیچ گه‌مارۆییه‌كی‌ ئابووری‌ و سیاسی‌ نه‌ده‌كرد و خۆی‌ پێ‌ له‌هه‌موو جیهان به‌هێزتربوو له‌ماوه‌ی‌ ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكدا پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان سه‌ری‌ پێ شۆڕكرد و ناچاری‌ كرد كه‌ته‌نازول بۆ ئه‌ڵمانیا بكات تاوه‌كو حاجی‌ ئه‌حمدی‌ دادگایی‌ بكات یاخود ڕاده‌ستی‌ ئێرانی‌ بكاته‌وه‌ ئه‌م داوا گاڵته‌جاڕییه‌ی‌ ئێران دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌ژاك له‌ماوه‌ی‌ ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكدا زه‌برێكی‌ گورچكبڕیان له‌ئێران دا و ده‌یان ده‌ره‌جه‌داری‌ ئه‌و وولاَته‌یان كوشتووه‌ ئه‌م زه‌بره‌ش له‌مێژووی‌ تازه‌ی‌ ئێران دا شتێكی‌ نوێیه‌ و ده‌بێت ئێران سوودی‌ لێوه‌ربگرێت به‌رپرسانی‌ بالاَی‌ ئه‌و وولاَته‌ له‌ئێستادا ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ كه‌لله‌ڕه‌قی‌ و لێدوانی‌ بازاڕی‌ كردووه‌ كه‌ده‌ڵێن له‌هه‌رشوێنێك په‌ژاكی‌ لێ‌ بێت هێرشیان ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر من ناڵێم چه‌ند ڕۆژێكی‌ تر به‌لاَم له‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆر نزیكدا سه‌رجه‌م شاره‌ كوردییه‌كان به‌شاره‌ فارس نشینه‌كانیشه‌وه‌ هه‌موو كوچه‌ و كۆلاَنه‌كان ده‌بن به‌په‌ژاك جائه‌وكاته‌ ده‌بێت ئێران سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ خۆی‌ بخاته‌ حاله‌تی‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ و له‌ئاسمانه‌وه‌ وولاَته‌كه‌ی‌ خۆی‌ بۆردومان بكات و ته‌ختی‌ بكات له‌گه‌ڵ زه‌ویدا چونكه‌ په‌ژاك به‌و زه‌بره‌ی‌ له‌ئێرانی‌ دا ئه‌و ترس و له‌رزه‌ی‌ لای‌ هاوولاَتیه‌كی‌ ئێرانی‌ دروست بوو بوو نه‌ما و سه‌ری‌ به‌و سوپایه‌ شۆڕكرد كه‌سالاَنێكی‌ زۆره‌ ئه‌مریكا ناتوانێت قه‌ره‌ی‌ له‌قه‌ره‌ بدات من له‌گه‌ڵ خوێن ڕشتن دا نیم به‌لاَم ده‌بێت هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن ئه‌گه‌ر دوژمن هێرشت بكاته‌ سه‌ر ده‌بێت تۆش به‌وپه‌ڕی‌ بوێری‌ و جورئه‌ته‌وه‌ وه‌لاَمێكی‌ وه‌های‌ بده‌یته‌وه‌ كه‌له‌ئاست چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌ودابێت ده‌بێت دڵنیایی‌ بكه‌یت كه‌تۆش له‌مه‌یدانه‌كه‌ بوونت هه‌یه‌ و ده‌توانیت زه‌ڕبه‌یه‌ك بوه‌شێنیت له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان ده‌نگبداته‌وه‌ له‌م دۆخه‌كه‌دا چاودێرێكی‌ سیاسی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌نابێت كورد له‌یه‌ككاتدا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا بكات دیاره‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌بیرچووه‌ كه‌له‌شه‌ڕی‌ نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌دا ئه‌مریكا هاوكاری‌ توركیای‌ ده‌كرد جگه‌له‌چه‌ندین وولاَتی‌ تر ده‌ستگیركردنی‌ ئۆجه‌لانیش باشترین نمونه‌یه‌ بۆ هاوكاری‌ توركیا و لێدانی‌ په‌كه‌كه‌ سه‌یر له‌وه‌دابوو كه‌تاده‌ستگیركردنی‌ ئۆجه‌لان په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز و به‌رفراوان نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش لایه‌نگری‌ زۆر نه‌بوو به‌لاَم دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئۆجه‌لان په‌كه‌كه‌ زۆر به‌ره‌و پێش چوو كه‌ئێستا له‌به‌رچاوانه‌ و هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت به‌ئێرانیشه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ باشتروابوو كه‌چاودێره‌ به‌ڕێزه‌كه‌ پێشنیاری‌ بۆ ئێران بكردایه‌ كه‌له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌ژاك و په‌له‌بكات له‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد تاوه‌ك توركیا تووشی‌ سه‌رئێشه‌ نه‌بوویت چونكه‌ ئه‌گه‌ر تووش بیت ئه‌وا چاره‌سه‌ری‌ ئه‌سته‌م ده‌بێت چونكه‌ ئێستا توركیا وه‌كو كه‌ره‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو قوڕێكه‌وه‌ كه‌لێی‌ ده‌ربازبوونی‌ زۆر زۆر ئه‌سته‌مه‌ و ناتوانێت به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ كه‌خۆی‌ بۆ ئاماده‌كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت چاودێرانی‌ سیاسی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان كه‌مێك وردتربێت و بزانن كه‌ئۆجه‌لان شێخ سه‌عید و هه‌ڤالاَنی‌ پێش خۆی‌ نیه‌ له‌كاتێكدا به‌نده‌ به‌چاوی‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌یری‌ خه‌بات و به‌رخودان و ئاره‌ق و خوێنی‌ شۆڕشگێڕانی‌ شێخ سه‌عید و شێخه‌كانی‌ پێش خۆی‌ و دواتر ده‌كات به‌لاَم جیاوازییه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و شۆڕشه‌ی‌ كه‌ئۆجه‌لان هه‌ڵگیرسێنه‌ری‌ بوو له‌گه‌ڵ پێش خۆیدا و ناتوانرێت به‌ئاسانی‌ له‌بارببرێت په‌ژاكیش وه‌كو میراتگرێكی‌ په‌كه‌كه‌ و درێژه‌پێده‌ری‌ ڕێباز و خه‌باتی‌ ئه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت ئێران ئه‌و ڕاستیه‌ی‌ له‌پێش چاو بێت كه‌ توركیا چه‌ند له‌دژی‌ په‌كه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ ئێرانیش ئه‌وه‌نده‌ له‌دژی‌ په‌ژاك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ها بیربكاته‌وه‌ په‌ژاكیش وه‌كو ئه‌و بزوتنه‌وه‌ و شۆڕشانه‌یه‌ كه‌پێشتر له‌ئێران سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ و دواتر به‌ئاسانی‌ له‌ناوچوونه‌ ئه‌وه‌ش خه‌یاڵێكه‌ چونكه‌ توركیاش هه‌مان ئه‌و خه‌یاڵه‌ی‌ كردووه‌ و تائێستا زیاتر له‌(25-30) قورسترین شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیادا ڕوویداوه‌ به‌لاَم په‌كه‌كه‌ هه‌روه‌كو خۆیه‌تی‌ و توركیاش نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ بنێت به‌ڵكو هه‌میشه‌ بۆ دواوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بڵێم كه‌په‌ژاك پارتێكی‌ سیاسی‌ گه‌له‌رییه‌ و هه‌ڵقولاَویی‌ ناو گه‌لی‌ كوردستانه‌ له‌ڕۆژهه‌لاَت و پارێزه‌ری‌ گه‌له‌ ئێستاش كه‌پێشه‌نگایه‌تی‌ خه‌بات ده‌كات ده‌بێت گه‌لی‌ كورد به‌گشتی‌ و گه‌لی‌ ڕۆژهه‌لاَت به‌تایبه‌تی‌ پشتگیری‌ له‌پارتی‌ خۆیان بكه‌ن چونكه‌ نوێنه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئێوه‌ په‌ژاكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌توانێت تۆڵه‌ی‌ خوێنی‌ شه‌و شه‌هیدانه‌ت بۆ بكاته‌وه‌ له‌ شه‌ست و حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو ته‌نیا په‌ژاك له‌به‌رئه‌وه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌چوونه‌ ڕیزه‌كانی‌ په‌ژاك چونكه‌ ڕۆیشتنی‌ كات له‌به‌رژه‌وه‌ندیتان دا نیه‌ و مانه‌وه‌تان لای‌ دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ و باقی‌ پارته‌ كه‌مپ نشینه‌كان له‌مێژوودا به‌خراپ ناوتان ده‌نوسرێته‌وه‌ و ده‌كه‌ونه‌ به‌ر نه‌فره‌تی‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوو خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ش نه‌كه‌ن من دڵنیاتان ده‌كه‌م گه‌لی‌ كورد له‌ڕۆژهه‌لاَت ڕێگه‌تان پێناده‌ن هاوتای‌ شۆڕشگێران بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر خاكی‌ نیشتیمان و به‌شداری‌ ڕۆژی‌ ڕزگاریی‌ و سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كجاره‌كی‌ بكه‌ن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە