کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستایەكی زانكۆ ویستیی دەستی محمود سەنگاوی ماچ بكات!

Friday, 24/09/2010, 12:00


لە كاتی مراسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ئەو هاولاتیانەی كە لە ئوتیل سوما گینیا لە دەستدا لە هۆڵی بۆنەكان لە قەلای شیروانە. د.ابراهیم پالانی سەروكی بەشی جوگرافی سەری نەوی كرد لە بەردەم كاك محمود سەنگاوی و ویستی دەستی ماچ بكات بەلام ئەو بواری نەدا دەستی ماچ بكات, هەروەكو شێخێكی با ماریفەت گوتی ئیستغفراللە.ئەم دەست ماچكردنە بۆچی بوو ؟چونكە ئیستا كاك محمود هاتۆتە ناوچەكە و دەسەلاتێكی رەهای پێ دراوە خەڵك دەربكات و خەڵك بەرزبكاتەوە بۆیە ماموستاكانی كولیجی پەروەردەی كەلار مل كەچ دەكەن و دەستە ئەژنۆ كڕنۆشی بۆ دەبەن.ئەو دۆكتور بەهروزە كە تاكو ئیستا خۆ بە ڕاگر دەزانێت لە پشتی كاك محمود حساب بۆ كەس ناكات و تەنانەت هیشتا بوار نادات بە دوكتور رەمەزان پالانی ئۆفیسەكەیشی بە كار بهێنێت هەروەكو چۆن نیچرەڤان كلیلی ئوفیسی ئەنجومەنی داوەو ناهێڵێت بەرهەم سالح بچێتە ناویەوە چاوەرێ ی ئەوەیە كش مەلیك بكات لە دوكتور بەرهەم بە هەمان شێوە د. بەهروز جاف كە بە بریاری وەزارەتی خویندنی بالا ئیستعفا كراوە ئەویش رازی نییە د. رەمەزان ئوفیسەكەی بەكار بهێنێت, تەنانەت هەرەشەی ئەوەی داوە كە نابێت د. رەمەزان بە راگری وەكالەت واژوو بكات بۆیە ئیستا هەر واژوویەك دەكرێت لە ترسا دەنووسێت یاریدەدەری راگر. كارێگەری حزب و دەست تێوەردانی حزب لە كاروباری زاكۆ كارێ كی وەها كردووە كە ماموستاكان خۆیان بە دەرویشی حزب بزانن بۆیە ئەمە ماوەیەكە مامۆستاكان پۆل پۆل وەكو مورید سەردانی تەكیەكەی شێخ محمود دەكەن بۆ ئەوەی تیكەیەكی چەوریان دەست كەوێ. بەراستی ئەمە كارەساتە ئەو ماموستایانەی كە ئێمە چاوەروانمان دەكرد تەكانێك بدەن بە رەوتی زانیستی و دۆزینەوە و داهێنانیان لێ چاوەڕوان دەكرا ئیستا تازە بە تازە چاوەڕێی دەستی كەسێكن كە لە سەرەتای ئەلف و بێ كوردی یە.

ماموستایەكی زانكو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە