Sunday, 29/08/2021, 19:11
ئایا سەیری چواردەوری خۆتت کردوە و سەیری ئەم هەمو خانو مرۆڤ و دارو درەخت
و ئاو وئاژەڵەت کردوە؟
ئای بیرت لە بون یان نەبونی خۆت کردۆتە؟
لە ڕاستیدا ئەم دونیایەی ئێمەی تێدا دەژین ئاوا نیە کە تۆ بیری لێ
دەکەیتەوە. بونی تۆ بەو شێوەیە نیە کە تۆ خۆت بیری لێ دەکەیتەوە،
بەڵکو ئەم جۆرە بونە چەسپێنراوە لە مێشکماندا.
من لێرەوە نیشانتانی دەدەم وەڵامی بون لە یەک ژمارەدا کۆدەبێتەوە ئەویش
سفرە.
ئێمە هەموو لە هیچەوە پەیدا بوین و هیچ تاکە شتە کە بونی هەبوە و دەبێت. ئەمە دژی ئەو یاسایایە کە لە فیزیادا هەیە و دەڵێت"
لە هیچە هیچ پەیدا نابێت"
ئێمە خۆمان فێل لە خۆمان دەکەین کە وا بیر بکەینەوە کە ئێمە بونمان هەیە.
ئەگەر تۆ بتەوێت بون بسەلمێنیت دەبێت لە هیچەوە دەست پێ بکەیت واتە خاڵی سەرتا سفر دەبێت.
هەموو دینەکان دەستپێکردنی بون لە خوداوە دەست پێ دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا
ئەوە ڕوونکردنەوەیەکی تەواو نیە! تۆ دەبێت وەڵامێکی باوەڕ پێکراوت هەبێت کە چۆن خوا بونی
هەیە بەو هەموو مواسەفات و هێزەوە ئایا کێ خوای دروست کردوە؟ مەبەست لە بونی خودا
چیە؟ هیچ دینێت ناتوانێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە، لەبەر ئەوەی مەحاڵە
بتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە ئەگەر خودا خۆی لەوێ نەبێت خۆی وەڵام بداتەوە.
زاناکان دەڵێن کەون دروست بوە دوای تەقینەوەی بیگ بانگ بەڵام ناتوانن بچنە
پێش تەقینەوەکەو پێمان بڵێن ئەم تەقینەوەیە لە چی یەوە سەرچاوەی گرتوە..بۆ ئەوەی
تەقینەوەت هەبێت دەبێت ئەو مادانەت هەبێت کە توانای تەقینەوەیەکی لەم جۆرەی هەبێت
، بەڵام ئەگەر سەرەتایی بوون لە
تەقینەوەکەوە بێت، کەواتە ئەم مادانە لە کوێوە هاتن و کێ ئەم مادانەی دروست کردوە
تاوەکو ئەو تەقینەوەیە دروست ببێت؟!.کەواتە ئەمەش وەڵامێکی باوەڕ پێکراو نیە کە سەرەتای بون
لە بیگ بانگەوە بێت.
دەبێت سەرەتای بون لە هیچەوە بێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر سەرەتای بوون لە
شتێکەوە بێت کەواتە سەرەتاکە خۆی لە خۆیدا تەواو نیە، لەبەر ئەوەی پێش بون شتێکمان
هەبوە.
وەڵامی ڕاست و دروست ئەوەیە هەمو کەون و ژیان لە سفرەوە دەستی پێ کردوە،
هیچ شتێک نیە جگە لە سفر بتوانێت ببێتە وەڵام بۆ سەرەتای بوون. نابێت هیچ شتێکی تر هەبێت جگە لە سفر وەک خاڵی سەرەتا
چونکە سفر خۆی هیچە واتە سەرەتای ژیان لە
هیچەوە دەستی پێ کردوە.
تۆ ناتوانیت بپرسیت چی هیچی دروست کردوە چونکە هیچ پێویستی بە دروستکەر
نیە، ئەگەر هیچ دروستکراو بێت کەواتە هیچ هیچ نابێت و دەبێتە شتێک. تەنها شت کە لە کەوندا دروستکراو نیە هیچە، هیچ ناتونیت دروستی بکەیت و پێویستی بە دروستکەر
نیە.
ئێستا پرسیاری ئەوەت لا دروست دەبێت باشە ئەگەر سفر هیچە ئێمە چۆن لە
هیچەوە دروست بووین؟
لە ڕاستیدا بونی تۆ بە و شیوەیە نیە کە خۆت بیری لێ دەکەیتەوە.
سێ شتت پێویستە بۆ ئەوەی ڕاتسیەکان بزانیت:
با لە سفرەوە دەست پێکەین و گەشتێک بکەین بزانین دەتوانین ئیسپاتی بکەین کە سفر سەرەتای دروستبونە!
تۆ دەتوانی بڵێیت ٠ = ٠
یان دەتوانیت بڵێیت ٠ = ١-١
کەواتە تۆ دەتوانیت سفر بناسێنیت وەک ژمارەی پۆزەتیف یان ژمارەی نێکەتیف لە هەمانکاتددا.
کە دەڵێیت ٠ = ١-١ سفر خۆی واتە هیچ بەڵام لە ئەنجامی ١- دەبێتە سفر کەواتە سفر کۆکراوەی ژمارەی پۆزەتیف و
نێکەتیفە. هەزارەها ژمارە هەیە لە یەکیان بدە یان کۆیان کەرەوە یان
لەیەکیان دەربکە یان دابەشیان بکە کە دەکاتەوە سفر..کەواتە سفر خاڵێکە بێ کۆتایی. سفر مانای هەمو ژمارەیەکە کە بە
پۆزەتیف و نێکەتیف ناو دەبرێن..
کەواتە هیچ شتێک سفر دروست ناکات
سفر مانای هیچە هیچیش هەمیشە بونی هەبوە دەبێت..
ئەم بونەی ئێمە نە سودفەیەو نە
خودا دروستی کردوە بەڵکو بونێکی ماتماتیکیە
هەمو شتێک لەم کەونەدا بریتیە لە ماتماتیک.. ئەگەر هەموو کەون بە پۆزەتیف و نێکەتیفە لە یەک بدەیت دەکاتەوە سفر ، واتە
هەموو شتە پۆزەتیفەکان بەرامبەر شتە نێکەتیفەکان دابنێت خاڵی یەکسانی دەبێتەوە بە
سفر.
سفر یەکێکە لە ژمارە هەرە گرنگەکان چونکە سفر لە هیچەوە دروست بوە.. کەواتە هیچ شتێک نیە لەم کەونەدا یەکسان نەبێت بە سفر..لەبەر ئەوەی سفر واتە هیچ تەنها شتێکە لەم کەونەدا کە بونی هەیە..
سفر دەتوانێت بە هەموو شێوەیەک خۆی نیشان بدات، ئەگەر سەرەوەت هەبێت
ژێرەوەش هەیە کەواتە خاڵی تەوازن سفرە..
ئەگەر ڕەش هەبێت سپیش هەیە واتە دوبارە خاڵی تەوازن سفرە..
ئەگەر سارد هەبێت گەرمیش هەیە خاڵی تەوازن سفرە.
جوان و ناشرین
بەرز و نزم
خۆشی و ناخۆشی
ڕەش و سپی.
ڕوناکی و تاریکی
ساردو گەرم هتد..
هەزارەها نمونە هەیە کە خاڵی تەوازنەکەیان تەنها سفرە.. کەواتە سفر بێ کۆتایی دەتوانێت خۆی نمایش بکات. سفر ىی کۆتاییە چونکە تۆ ناتوانیت هیچ لەناو بەریت ،
کاتێک هیچ بونی نەبێت ناشتوانیت لەناوی بەریت. ئەمە پێی دەڵێن لۆژیک.
کەواتە سفر سەرەتای نیە وکۆتایشی نیە، هیچ خاڵی سەرەتایی نیەو خاڵی کۆتایشی
نیە..کەواتە بەبەردەوامی هەیە.
ئەگەر بایگۆرافی سفر بخوێنیتەوە ئەم چەمکەت دەداتێ:
"
Zero is powerful because it is infinity`s twin.
they are equal and opposite , yin and yang .
they are equally paradoxical and troubling. the
biggest questions in science and religion are about nothingness and eternity ,
the void and the infinite, zero and infinity."
ئەو لێکدانەی لەسەر سفر بوو وای کرد فێلاسۆفی، زاناکان، فیزیا و دین
ڕاچڵەکێنێت. لەژێر هەموو دۆزینەوەیەکدا
سفر بونی هەیە بێ کۆتایی. ئەمە وتەی پڕۆفیسرۆێکە لە زانکۆی نیوۆرک Charles Seife.
ئەمەش پشتگیری ئەو نوسینانەی پێشتورم دەکات کە باس لە ژیان دەکەم لە ناو
سیمولەیشندا ، واتە ئەم ژیانە لە ڕاستیدا بونی نیەو تەنها وەک یاریەکی کۆمپیتەری
وایە، زۆرێک لە ئێمە هەست بەمە ناکات
وژمارەیەکی کەم ئەم ڕاستیە دەبینن و هەستی پێ دەکەن.
ئەوانەی ئەم ڕاستیە دەزانن ڕاستیەکان دەشارنەوە ئەوانەی نایزانن لەم
ژیانەدا دەژین و هەست بە هیچ ناکەن، ئەو
کەسانەی هەست بەم ڕاستیە ناکەن وا دەزانن ئەگەر یانسیبیان نەبردەوە ئەوە شەنسیان
نیە، ئەگەر پارەی زۆریان بەدەست نەهێنا ئەوا بەخت یاوەریان نیە، ئەگەر ژنی جوانی
نەبێت ناوچەوانی ناهێنێت..بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە هەموی درون لە ڕاستیەوەو ئێمە
خۆمان دروستکەری ڕاستی ئەم ژیانەین و
ڕوداوەکان دروست دەکەین حەزو ویستەکانی خۆمان بڕیار دەدات چی بەدەست بهێنین و چۆن،
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەوڵ بدەیت بۆ بەدەست هێنانی ئەو شتانەی کە دەتەوێت لەم
ژیانە درۆینەدا..
من ئەم ڕاستیانە دەخەمە بەر دیدی خوێنەر و تۆ خۆت بڕیار بدە کە ئایا ئەم
بۆچون ڕاستە یان دین ڕاست دەکات، ئایا ئەم بۆچونە زیاتر ڕیی تێ دەچێت یان بیگ بانگ..بۆ دروست بونی بیگ بانگ دەبیت ماتەرو ئانتای ماتەرت هەبێت
لانی کەم پڕ بە نیوەی گەردون.. ئەگەر سەرتا بیگ بانگ بوە ئەی کێ ماتەرو ئانتای ماتەری
دروست کرد؟ بۆ زانیاریتان ماتەرو ئانتای ماتەریش پۆزەتیف و نێکەتیفە گەر بەریەک
بکەون گەورەترین تەقینەوە دروست دەبێت..لە ئەمریکا لە ماوەی ١٥ ساڵدا لە موختەبەر
تونایان تەنها نیوکیلۆ ئانتای ماتەر بەرهەم بهێنن..
کەواتە بیر بکەوە ئەم ژیانەی ئێمە سیمولەیشنە و
وەک خەونێکی بەکۆمەڵە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست