دڵ مێشکێکی بچکۆلەی هەیە
Sunday, 19/01/2020, 16:30
هەموو یەکێک لە ئێمە ٤٠ هەزار خانە لە ناو دڵیدا هەیە و ئەم خانانە وەک خانەکانی ناو مێشکن، وەک مێشک وایە بە مانایەکی تر دڵیش مێشکێکی تایبەت بە خۆی هەیە.. ئەم خانانە بە (Sensory Neurites) ناسراون. ئەم خانانەی ناو دڵ بە مێشکی بچوکیش ناودەبرێت.
واتە ئەم خانانە دەتوانن فێر بن، دەتوانن بیر بکەنەوە دەتوانن بڕیار بدەن، بەڵام لە دەرەوەی میشک کار دەکەن و سەربەخۆن.
ئەم خانانە پەیوەندیان بە مێشکەوە هەیە بە جۆرێک لە جۆرەکان یان بە زمانێک کە ئێمە هێشتا پێی ئاشنا نەبوین یاخود زانست نەیتوانیوە ئەم پەیوەندیە بە باشی ڕوون بکاتەوە.
ئێمەی مرۆڤ راهاتوین دونیا و ژیان بە چاو دەبینین و چاویش پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە میشکەوە، زۆر کەم کەس هەن کە دەتوانن جار جار بە مێشکە بچکۆلەی ناو دڵ شتەکانن ببینن یان لێی تێبگەن.
کەواتە ئەگەر مرۆڤ بیەوێت دەتوانێت ئیش بەو میشکەی ناو دڵیش بکات جودا لە میشکی خۆی، زۆرینەی زاناکان دەڵێن خانەکانی مێشک تەنها لە ناو کەلە سەردایەو دڵ لە یاد بکە ، بەڵام دڵیش وەک میشک دەتوانێت بیر بکاتەوە و دەشتوانێت زانیاری تۆمار بکات..
نمونە ١:
کابرایەکی ڤیگیتاری پاش نەشتەرگەری گۆڕینی دڵ نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوبوو، کاتێک کابرا بە ئاگا هات یەکسەر گوتی برسیمە و حەزم لە گۆشتی برژاوە، بەمەرجێک کابرا پێش نەشتەرگەریەکە گۆشتخۆر نەبوو..پاش لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت ئەو پیاوەی کە دڵەکەی بەخشیوتە ئەم پیاوێکی گۆشت خۆری عەجایەب بوە.. واتە زانیاری و حەزەکانی پیاوە مردوەکە گوازرانەوە بۆ ئەو پیاوەی نەشتەرگەری دڵی بۆ کرابوو، ئەمەش لە ڕێگای مێشکە بچکۆلەی دڵەوە.
نمونەی ٢:
کچیکی ٨ ساڵان نەشتەرگەری دڵیان بۆ کرد، پاش ماوەیەکە لە نەشتەرگەریەکە کە ١٠٠% سەرکەوتوبوو ، بەڵام هەموو شەوێک کچەکە خەوی دەبینی لە خەویدا لە ناو دارستانێکدا کەسێکی بە دواوەیە و راوی دەنێت، پاش ئەوەی دەکەوێت کابرایەک دەگاتە سەری ٣ وشەی پێ دەڵێت و دەیکوژێت...دوای قسە کردن لەگەڵ پزیشکی دەرونناسی بۆیان دەرکەوت ئەو دڵەی وەریگرتوە دڵی کچێکی ١٠ ساڵان بوە کە کوژراوە..پاشان ئێف بی ئای دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە و توانیان لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی کچەکە بە خەو دەیبینی کەسی بکوژ بدۆزنەوە..ئەم کەیسانە بە راستی لە ئەمریکا ڕویانداوە...
هەرکەس بتوانێت مێشکی ناو دڵی ببەستێتەوە بە میشکیەوە ئەوا هەموو شتەکان دەگۆرێن و کەسەکە دەبێتە بونەوەرێکی زۆر زیرەکتر لە مرۆڤی ئەم سەردەمە، نمونە دەتوانیت بە دوو چرکە لاپەڕیەک بخوێنیتەوە بشتوانیت زانیاریەکان بە باشی تۆمار بکەیت، یان گەر پێوسیتت بوو زانیاریەکان وەرگریتەوە.
کاتێک کە بە دڵ زانیاری وەردەگریت زانیاریەکان زۆر جودان لەوەی کە بە میشک وەریدەگریت، بۆ؟
زانیاری وەردەگریت بێ ئەوەی گومان بکەیت، بێ ئەوەی بترسیت، بێ ئەوەی بیر لە ئایندەی بکەیتەوە بێ ئەوەی بیر لە چاکی و خراپی بکەیتەوە هتد...واتە زانیاریەکان وەک خۆیان وەردەگریت، لەبەر ئەوەی دڵ هاوشیوەی مێشک کار ناکات.
کاتێک مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ باڵاتر لە خۆ پەیوەندی بکات ئەوا دەتوانێت کەناڵێک یان پردێک لە نێوان دڵ و میشکدا دروست بکات و ڕێگا بدات هەردوو مێشکەکە پێکەوە کار بکەن، بەم شیوەیە دەشتوانیت خزمەتگوزاری خۆ چاک کردنەوە یان درەنگ پیربوون ئەکتیف بکەیت..
چۆن دڵ و میشک پێکەوە ڕێک دەخەیت؟
|
پردی نێوان دڵ و میشک |
سێ کلیل هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندی نێوان دڵ و مێشکک دروست بکەیت:
هەنگاوی یەکەم:
هەوڵ بدە تەرکیز بخەرە سەر دڵت بۆ بیر کردنەوە، زۆر جار وا هەست دەکەیت بە دڵ بیر دەکەیتەوە بەڵام مێشکت خەریکی بیر کردنەوەیە، کەواتە تۆ دەبێت بەئاگا بیت و تەرکیزت بخەیتە سەر دڵت بۆ بیر کردنەوە.
هەنگاوی دووەم:
دەتوانیت دەستت بخەیتە سەر سێنتەری دڵت بۆ ئەوەی تەرکیزت بخەیتە سەر دڵت، دەتوانیت پەنجەیەک بخەیتە سەر دڵت یان ناو لەپت بخەیتە سەر دڵت، وەک چۆن مایاکان ئەم کارەیان دەکرد، بودیەکان دەستیان دەخەنە سەر ئەو خاڵەی کە کۆتایی بە قەفەزەی سنگ دەهێنێت، هەر شێوازێک خۆت پیت خۆش بوو وا بیکە، ئەمە زۆر گرنگە چونکە ئاگاهیت دەچێت بۆ ئەو خاڵەی کە دەستت لەسەری داناوە.
هەنگاوی سێیەم:
ئێستا هەوڵ بدە هەناسەت کەمێک هێواش بکەیتەوە، پێنج چرکە هەناسە هەڵمژە و پێنج چرکە هەناسە بدەوە.
ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەستت لە مێشکتەوە بچێت بۆ دڵت، واتە تەرکیزی تەواوت لەسەر دڵتە. زۆر جار کە کەسێک هەناسەی هێواش دەکاتەوە واتای ئەوەیە کە لە شوێنێکی ئارامدایە ، جەستەش هەست بەمە دەکات وکە هەناسەت هێواش دەکەیتەوە میشکت ئارام دەبێتەوە و میشک بە جەستە دەڵێت تۆ لە شوێنێکی ئارامدایت. کاتێک مێشک هەست بەمە دەکات واتە هۆرمۆنی سترێس ناڕژێت و هۆرمۆنی چاک کردنەوە دەڕژێت، جەستە دەتوانێت یەک کار بکات شەڕ لەگەڵ سترێس بکات یان چاکت بکاتەوە..کەواتە ئێستا هەرچی نیگەرانی و سترێس هەیە بیخە لاوە و بیری لێ مەکەرەوە، کاتێک مرۆڤ سترێسی نەبوو هۆرمۆنی بەرگری جەستە هۆرمۆنی دژە پیربوون دەڕژێت و هەست بە دڵخۆشیش دەکەیت.
ئێستا دەبێت چەند هەستێک دروست بکەیت لە ناو دڵتا، هەست بەو شوێنە بکە کە دەستت لەسەر داناوە، هەست بە خۆشەویستی بکە بۆ کەسێک کە خۆشت دەوێت، ئەو هەستە راگرە لای خۆت، هەست بە سوپاسگوزاری بکە بۆ هەرشتێک بێت یان هەر کەسێک بێت...هەست بەوە بکە کە تۆ گرنگی دەدەیت بە چواردەورەکەت، هەست بە پێزانین بکە، هەست بە سۆز بکە.
ئەوەی زاناکان بۆیان دەرکەوتوە ئەوەیە کە ئەم هەستانە کەناڵەکانی نێوان دڵ و میشک دەکەنەوە.
ئەمەی ئیستا تۆ ئەنجامی دەدەیت زۆر کۆنەو باوباپیرانمان پێش چوار هەزار ساڵ ئەمەیان تاقی کردتۆەو زانیویانە کە دڵ میشکی هەیە و دەتوانیت پردێک دروست بکەیت لە نیوان دڵ و مێشکدا.، ئەگەر بتوانیت ئەو کەناڵەی نێوان دڵ و میشک بکەیتەوە دەبیت بە یەکێک لەوو کەسانەی کە زۆر خێرا فێر دەبیت و دەبیتە کەسێکی زۆر زیرەک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست