ئایا هەڕەمەکان بۆچی مەبەستێک دروست کراون؟
Sunday, 10/03/2019, 15:16
هەڕەمەکان بۆ دوو هۆکاری جیاواز دروست کراون، لێرەدا باسی تەنها یەک هۆکاری دەکەم ئەویش هۆکاری پەیونەدی کردن بە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە. لە بابەتێکی تردا باسی هۆکاری دووەم دەکەم کەتایبەتە بە سودەکانی هەڕەمەکان.
هەڵبەتە لەسەر زەوی میسر تاکە وڵات نیە کە هەڕەمی تێدایە ، هەڕەمەکان لە تەواوی گۆی زەوی بونیان هەیە، لە چین، ڕوسیا، ئەمریکا، بۆسنیەو چەندەها وڵاتی تریش، تەنانەت لەسەر مانگ و هەسارەی مەریخیش بونیان هەیە.
بۆچی هەڕەمەکان هێمای پەیوەندیە بە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە؟
زمانی گەردون نە موسیقایەو نە ماتماتیک، بەڵک و زمانێک کە هەموو بونەوەرەکانی گەردون لە یەک نزیک دەکاتەوە وێنەو نەخشەی هەسارەکانە.
ئەگەر سەیری شیوازی دروست کردنی هەڕەمەکان بکەین لەسەر شێوەی کۆمەڵەی هەسارەی ئۆرایۆن دروست کراوە.
|
orion constellation |
کەواتە ئەوانەی دروست کەری هەڕەمەکان بوون زۆر زیاتر لە مرۆڤی ئەم سەردەمە شارەزاتر بوون لە بواری گەردونناسیدا، لەبەر ئەوەی ئەوان لەسەرەتای دروست کردنی هەڕەمەکانەوە دەیانزانی کە پەیوەندی لەگەڵ بونەوەری دەرەکی لە رێگای نەخشەی هەسارەکانە نەوەکلە ڕێگای دەنگ و ماتماتیک.
لە ساڵانی ٢٠١٢ بە شێوەیەکی بەرچاو کەشتی ئاسمانی لە شیوەی لایت دەبینرێت لەسەرتاسەری زەوی ، ئەم لایتانە زۆر جار لە دوو دانە تاوەکوو ٣٠ دانە پێک هاتون ، هەر جارە بە جۆرێک خۆیان نمایش دەکەن کە مرۆڤ وا ببیر دەکاتەوە ئەمە بۆ جوانی بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە پەیامە بۆ ءیمەی مرۆڤو ئەوان وەلامی داواکەی ئێمەیان داوەتەوە بۆ پەیوەندی کردن. ئێستا مرۆڤ دەبێت بۆ ساتێک وەک مرۆڤ بیرنەکاتەوە ئەوا دەتوانیت نامەکانیان ببینیت، ئەوان هاتون بە ئێمە دەڵێن ئێوە دەتانویست پەیوەندی بکەن ئەوە ئێمە هاتوین و دەمانەوێت پەیوەندیتان لەگەڵ دروست بکەین.
لەم وێنەیەدا دەبینین هەمان شیوەی پشتێنەی ئۆرایۆن نەخشە دەکەن کە هەمان نەخشەی هەڕەمەکانە،لەبەر ەئوەی نەخشەی هەڕەمەکان لەسەر شیواز و نەخشەی پشتێنەی ئۆرایۆن دروست کراوە.
|
orion constellation |
لەم وێنەیەدا دەبینین نەخشەی هەسارەکانی سیگنوس دەبینین..
وێنەی هەسارەکانی جینیۆس
|
Cygnus |
لێرەشدا ئەگەر سەیر بکەین وێنەی نەخشەی هەسارەکانی پێگەسوس دەبینین..
|
pegasus constellation |
کەواتە ئیستا بۆمان دەرکەوت کە زمانی سەرەکی گەردون ماتماتیک و موسیقا نیە بەڵک ونەخشەی هەسارەکانە لەگەردون، هەڵبەتە ئەمە بۆ هەنگاوی یەکەمی پەیوەندی لەگەڵ بونەوەری دەرەکی ئەم بنەمایە بەکار دێت.
ئێستا زانیمان کە هەڕەمەکان تەنها بۆ جوانی یان بۆ ئەوە دروست نەکراوە کە مرۆڤی ئایندە بزانێت لەم شوێنە شارستانیەتە لە میسر بونی هەبوە. بەڵک بۆ ئەوە دروست کراوە کە پەیوەندی راستەخۆ بکەن بە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە..
وەک دەزانین لە ئەمریکا ناسا (
Nasa)هەیە کە تا ئێستا جگە هەڵخەڵەتاندنی خەڵک هیچ زانیاریەکی نەداوەتە مرۆڤ لەسەر گەردون و ژیان لە گەردوندا..چالاکیەکانی ناسا لە ٧٠ ساڵی ڕابردودا یەک مەتر بەرەو پیش نەچوە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە دەستێک هەیە لەپشت ڕاوەستانی پێشکەوتن لە بواری گەردونناسیدا. ئەو دەستەش کۆمەڵی ئیلومیناتی یان کەباڵن کە نایانەوێت مرۆڤ بەرەو پێش بچێت، نایانەویت تەکنەلۆژی و وزەی بێ بەرامبەر بدەنە مرۆڤ نایانەوێت مرۆڤ بتوانێت ٣٠٠ ساڵ بە لەش ساغی ژیان بکات، نایانەوێت ئۆتۆمبیلەکەت بە ئاو ئیش بکات ، هەمو ویەکێک لە ءیمە دەزانێت دەتوانیت بە لیترێک ئاو هەزار کم بڕۆیت، بەڵام ئەم تەکنەلۆژیە قەدەغە کراوە لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل سازی.
|
Car on H2o |
پاشان هەر لە ئەمریکا شوێنێکی ترمان هەیە بە ناوی سێتی(
Seti) ئەمەش بە شیوازی گوێ گرتن لە ئاسمان لە ساڵانی حەفتاکانەوە خەریەکە تا ئێستا نەیتوانیوە دەنگی باڵندەیەکی هەسارەیەکی ترمان بۆ تۆمار بکات، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە مرۆڤ بە هەڵە لە گەردون دەڕوانێت و شیوازی پەیوەندی هیج مەرج نیە کە بە دەنگ بێت.
یاخود ئەمان گوێبیستی شتێک بوون بەڵام لە مرۆڤایەتی دەشارنەوە. واتە مەرج نیە کە ئێمە گوێ لە ئاسمان بگرین بەجارێک هەرچی دەنگ لە بۆشایی ئاسمان هەیە بتوانین گوێ بیستی بین، بۆی هەیە ئەو فەرکوێنسیانەی کە ئەوان سودی لی وەردەگرن بۆ پەخش کردنی دەنگ و رەنگ فەرکوێنسیەکی جودا بێت لەوەی کە ئێمە سودی لێ وەردەگرین یاخود پێی ئاشناین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست