پێشبینیەکانی من لەسەر ئەم شەڕەی تورکیا دژ بە کورد و ناوچەی عەفرین
Sunday, 28/01/2018, 1:05
پێشبینیەکانی من بە کورتی لەسەر ئەم شەڕەی تورکیا کە دژ بە کورد و ناوچەی عەفرین دەستی پێ کردوە..
١- بێ چرای سەوزی ئەمریکا تورک ناتوانێت ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرە ئەنجام بدات.
٢- تورک و ئەردۆگان لەسەر سێ پەت یاری دەکەن، هاوپەیمانی ئەمریکا، هاوپەیمانی ڕوس و ئێران لە دژی ئەمریکا، هاوپەیمانی عەرەبی سونە بە ناوی خەلافەتی ئیسلامیەوە..
ئەو دووانەی دووەم نە ئەمریکا و نە ئەوروپا پشتگیری ناکەن.
ئێستا ئەردۆگان تۆپەکەی هەڵداوەتە ناو گۆڕەپانی کوردستانەوە.
ئەمریکا کوردی پڕ چەک کردووە، کە دوو چەکیان زۆر گرن و کەمەر شکێنن دژ بە شەڕی سەربازیی.
یەک: دژە تانکی ئەڵمانی، کە تانک هیچ بەهایەکی نامێنێت لەبەردەم ئەم دژە تانکە.
دوو: دژە فڕۆکەی ئێف ١٦ و دژە کۆپتەر، بەهەمان شێوە ڕێگای هێزی ئاسمانی دەگرێت.
تورک ئەمەی پێ هەرس ناکرێت، لەبەر ئەوەی فڕۆکە و هەلیکۆپتەر و تانکی لە ئەمریکا و ئەڵمانیا خۆیان کڕیوە.. ئەوە وەک ئەوە وایە ڤایرۆس بفرۆشیت بە یەکێک و دژە ڤایرۆسەکەش بدەیتە لایەنی بەرامبەر.
ئەمەش دەرگایەکی بازرگانی تر بۆ ئەوروپا و ڕوسیا دەکاتەوە کە چەکە کۆنەکانی خۆیان بەسەر تورکیا ساغ بکەنەوە.
ئەگەر ئەردۆگان چەک لە ڕوس بکڕێت ئەوا ئەمریکا پشتگیری کورد دەکات.
ئەگەر ئەردۆگان چەک لە ئەمریکا وئەوروپا خۆیان بکرێت ئەوا پشتی کورد بەردەدات.
بەڵام بۆ گۆڕینی تەواوی چەک و تفاقی سەربازی بودجەیەکی زۆر زۆر زەبەلاحی دەوێت ، واتە ئەم ئەگەریان مەحاڵە بەم زوانە بکرێت.
ئەگەری دوەم ئەوەیە تورکیا کلک دەخاتەوە ناوگەڵی خۆی و بە بێ دەنگی دەکشێتەوە.
دیسان ئەگەری ئەوەش هەیە کە:
تورک خۆی لە هاوپەیمانی ناتۆ دەربجێت بۆ بێهێز کردنی ناتۆ و دروست کردنی بۆشایی بەرامبەر بە هیزی ڕوس و چین و کۆریا.
ئەگەری ئەوەش هەیە ئەمریکا بڕیاری دەرکردنی تورکیا لە ناتۆ بدات بۆ ڕیسوا کردنی تورک و ئیسلام لە ناوچەکە.
هەردوو حاڵەتەکەی سەرەوە بە زەرەری تورکیا کۆتایی دێت.
ئێمە دەمێنین و تەنها کات ئەم راستیانە دەخاتە ڕوو کە کام ئەگەریان جێ بە جێ دەبێت.
هەمووی گەمەی سیاسی و ئابوریە بۆ ساغکردنەوەی چەکی کۆن و بەرهەم هێنانی چەکی نوێ لەسەر حسابی ئیسلامی توندڕەو و ڕەگەزپەرستەکان..
تەواوی یاریکە کورد تێیدا لایەنی سەرەکیە بۆ جێ بە جێ کردنی ئەگەرەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست