کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو دوکەڵە سپیە چ پەیوەندییەکی بە باران نەبارینەوە هەیە؟

Tuesday, 23/01/2018, 19:20


بەر لە سێ ساڵ لەمەوپیش بەم ناونیشانە (ئایا دەزانیت ئەو دوکەڵە سپیە چییە؟) لەسەر ئەو دوکەڵە سپییە ئەمەی خوارەوەم نووسی، بەڕێزێکیش بە ناوی (Gulala Sidiq) لە فەیسبوکی خۆی پاش ئەو ماوە درێژە  باسی هەمان مەترسی ئەو دوکەڵە سپییە دەکات، ئەمە وای لە من کرد کە بۆ وەبیرهێنانەوە جارێکی دیکە باسەکە بورژێنمەوە و ئەوەی کە نووسیبووم لە خوارەوە دایبنێمەوە:
------------------------
ئەوەی سەیری ئاسمان بکات و فڕۆکەکە ببینێت بە ئاسمانەوە! دەبینێت کەوا فڕۆکەکان دوکەڵێکی سپی دەکەن، ئەم دوکەڵە لە هەموو کاتێکدا نییە بەڵکو هەندێک جار بە ئەنقەست بڵاوی دەکەنەوە.
ئایا ئەم دوکەڵە چییە و بۆچی بەکار دێت؟
تا ئێستا هیچ وڵاتێک نایەوێت باس لە بوونی ئەم مەوادە کیمیاویە بکات، کە چییە و بۆچی بڵاوی دەکەنەوە و چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
ئەم مادەیە بە Chemtrails  ناو دەبرێت و مادەی کیمیاویە بۆ گۆڕینی ژینگە.
بۆچوونی زۆر لەسەر ئەم مادەیە هەیە، کە بە هۆی ئەم دوکەڵانەوە جۆرەها نەخۆشی کوشندە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بە ئەنقەست  بڵاودەکرێتەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا چەند کەسێک، کە شارەزاییان هەیە لەو بوارەدا قسە دەکەن بۆ کۆنگرێسی ئەمریکی  بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنن بە بڵاوکردنەوەی ئەم دوکەڵە، کە چاوەڕوان دەکەن جگە لە مادەی کیمیای نانۆ تەکنەلۆجیش بەکار بهێنرێت و جگە لە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ کاریگەریشی هەیە لەسەر ژینگە و ئاژەڵ  و رووەک، هەروەها وا باس دەکرێت، کە گەرمکردنی زەویش پەیوەندی هەیە بەم دوکەڵە سپیەوە کە لەلایەن فڕۆکەکانەوە بڵاودەکرێتەوە بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە خەڵکی تێدا دەژی.
------------------------
ئەمەش لینکی نووسینەکەی ئەو خاتونەیە کە بە پێویستمزانی ئاماژەی پێ بدەم، لە خواریشەوە بابەتەکی دەنووسمەوە:

مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی هۆكاری باران نەبارین ئاشكرادەكات..
SNN

پسپۆڕێكی بواری ژینگە موئامەرەیەكی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا لەسەر هەرێم ئاشكرادەكات، هاوكات كاریگەری ئەو گازە چڕەی لەو فڕۆكانەوە دەردەچێت كە ڕۆژانە بەسەر ئاسمانی سلێمانیەوە دەبینرێن ڕوندەكاتەوە، دەشڵێت:"ئەو دوكەڵە سپیەی فڕۆكەكان بەریدەدەنەوە چەندین مادەی كیمیایی تێدایە كە كۆنتڕۆڵی كەشوهەوای پێدەكات و بۆتە هۆكاری باران نەبارینیش".
لەدوای ڕوداوەكانی 16/10/2017و ڕێگری لەگەشتە نێودەوڵەتیەكان لەفڕۆكەخانەكانی هەرێم، باس لەوەدەكرێت عیراق ئاسمانی هەرێمی بەچەند كۆمپانیایەك فرۆشتوە، ڕۆژانەش هەریەك لەو فڕۆكانە چەندین گازو دوكەڵی سپی لەئاسماندا بەردەدەنەوە.
ئەمریكای كۆنترۆڵی كەشوهەوای كردوە
سەبارەت كاریگەری ئەو دوكەڵە سپیەش د.ساڵح نەجیب مامۆستای زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕ لەبواری كیمیاو پیسبونی بەرگەهەوا بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو جۆرە دوكەڵە پێی دەوترێت (كیمترڵ) هەندێك لایەن نمونەیان لێ وەرگرتوەو توێژینەوەشیان لەسەركردوە".
دەرەنجامی توێژینەوەكانیشی ئاشكراكردو وتی:"دەركەتووە كۆمەڵێك پێكهاتەی كیمیایی تێدایە لەوانە (باریۆم، ئەلەمنیۆم، مەرەكەبی AG ، فۆریۆم، كاربیدی سلیكۆنی) كە بونیان وەكو پێویست بەسروشتی لە بەرگەهەوادا نییەو كۆنتڕۆڵی كەشوهەوای پێدەكرێت".
دوكەڵی فڕۆكەكان بڵاوە بەهەور دەكەن (كیمترڵ)
وەكو د.ساڵح ئاشكرایكرد، بونی ئەو مادانە لەو هەڵمەدا دەركەوتوە ئامانجی دیكەی لەپشتەوەیە، ئەویش ئەوەیە ئەمریكا دەیەوێت كۆنتڕۆڵی كەشوهەوا بكات بەوەی وشكایی دروستبكات، چونكە بڵاوە بەهەور دەكات ئەو مادانە".
پێدەچێت ئەو موئامەرەیە بۆ ئێران بێت
ئەو پسپۆڕەی بواری كیمیا ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبنیدەكات، وڵاتێكی وەكو ئێران مەبەستە سەرەكیەكە بێت، بەڵام وەكو ئەو وتی:"لەبەرئەوەی ئێران كۆنتڕۆڵی ئاسمانی خۆی كردوەو ئاسان نییە ئەو فڕۆكانە مەرامی خۆیان ڕاستەخۆ جێبەجێ‌ بكەن، بۆیە دەیانەوێت لەسەر سلێمانی و هەرێمی كوردستانەوە ئەم مادانە بڵاوبكەنەوەو دواتر بەهێزی با بەرەو ئێران بڕوات".
كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤیش هەیە
وەكو د.ساڵح ئاشكرایكرد، جگە لەكۆنترۆڵی كەشوهەوا، ئەو دوكەڵە سپیەی بەسەر ئاسمانی سلێمانی و هەرێمدا بەردەدرێتەوە، كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤیش هەیە.
ئەو زیاتر لەوبارەیەوە دەڵێت:"دەكرێت وەكو چەكی بایۆلۆجی بەكاربهێنرێت، چونكە باس لەوەدەكرێت ئەوكاتەی لەكۆریای باكور بەكاریهێنا، جارێك جۆرە نەخۆشییەكی بڵاوكردەوە ناویان لێنا نەخۆشی (خلیج) كە زۆرێك لەسەربازە ئەمریكییەكانی خۆشیان بەركەوتن".
كەشوهەوای چەندین وڵاتیان گۆڕیوە
بەوتەی پسپۆڕەكەی بواری ژینگە، لەچەندین وڵات ئەو جۆرە مادەو دوكەڵە سپیە بەكارهێنراوە لەوانە (هایتی، سۆدان، پاكستان و كۆریای باكور)، هەندێكجار دیاردەی سروشتی ڕویداوە بۆنمونە بارانبارینی بەلێزمە كە پێشتر ئەم حاڵەتە ڕوینەداوە.
دەشڵێت:"بۆیە كارەساتێكی زۆر گەورە خوڵقاوە، بۆنمونە لەسەرئەوەی لەكۆریای باكور ڕویدا كە دوژمنی سەرسەختی ئەمریكایە لەساڵانی 2002 بۆ 2004 بوو وشكاییەكی لەكۆریا دروستكرد نزیكەی حەوت ملیۆن كەس لەبرسان مردن".
زانایەكی كەنەدی ڕاستیەكە ئاشكرادەكات و دەكوژرێت
ئەو مامۆستایەی زانكۆی سلێمانی زانیاریەكی گرنگی لەوبارەیەوە ئاشكراكردو وتی:"ئەمریكا وێستگەیەكی هەیە بەناوی (هارپ) ئەم وێستگەیە لە ئالاسكایە، یەكێك لەئامانجەكانی ئەوەیە جەنگی داهاتویان جەنگی كەشوهەوابێت كە لەساڵی نەوەدەكانەوە دامەزراوە".
وتیشی:"دەیانەوێت لەڕێگەی كاركردنەوە چینی سێهەمی بەرگەهەوا كە (ئایۆنسفیرە) كەشوهەوا كۆنتڕۆڵبكەن، بەڵام ئەمریكا پڕوپاگەندەی ئەوەی بڵاوكردۆتەوە چاكسازی لەكەشوهەودا دەكات، بەڵام دوای ئەوەی زانایەكی كەنەدی كە خۆی یەكێكبوە لەوانەی ئیشی لەو وێستگەیەدا كردوە، زانیاری تەواوی ئاشكراكرد لەسەر ئەوبابەتە".
ئەوەشی وت:"زاناكە ئاشكرایكرد كە ئەمریكا ئەمە بۆ مەبەستی شەڕانگێزی بەكاردەهێنێت، بەڵام دوای بڵاوكردنەوەی ئەو زانیاریە زانا كەنەدیەكە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا كوژرا".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە