هەڵۆ ئارام : سیاسه‌تی ئه‌مریکا دژ به دیکتاتۆره‌کان
Tuesday, 05/05/2015, 23:58
ئه‌مریکا له ڕابردودا چه‌ندان دیکتاتۆری دروست کردوه بۆ پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌کانی خۆی. هەر یه‌ک له‌م دیکتاتۆرانه که ده‌گه‌یشتنه لوتکەی دەسەڵات بڕوایان وابوو کە که‌س نیه له‌مان به‌هێز تر بێت وه هه‌ندێکیشیان خۆیان ده‌خسته ریزی خواوه‌نده‌کان چونکه وا خۆیان جێگیر کردبوو که خۆشیان به خه‌یاڵیاندا نه‌ده‌هات هەرگیز کورسی ده‌سه‌ڵات به جێ بهێڵن.
ئەو دیکتاتۆرانه‌ی ئه‌مریکا به زه‌بری هێزی سه‌ربازی لای بردن مەلا عمر بوو لە ئەفگانستان ، سەدام حسێن لە عراق و قەزافی بوو لە لیبیا ئه‌مەش کولفه‌یه‌کی ئابوری زۆری تێ چوو بۆ ئه‌مریکا لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی لەدەستدا و لە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا چه‌نده‌ها دوژمنی بۆ خۆی زیاد کرد.
سیاسەتی ئەمڕۆی ئەمریکا بەرامبەر بە دیکتاتۆرەکان جۆرێک گۆڕانکاری تێدا بەدی دەکرێت کە باشتر ئامانجەکانی خۆی دەپێکێت بە بێ ئەوەی لە هیچ ڕوویەکەوە زەرەرمەندبێت . بۆ یەکەم جار ئەم سیاسەتەی لە ساڵی ٢٠١٠ دا پەیڕەو کرد لە وولاتی تونس پاشان ووڵاتانی میسر، لیبیا، یەمەن و سوریا کە تا ئەمڕۆش شەڕی ناوخۆی تێدایە. چۆنێتی جێ بە جی کردنی پیلانەکانیش بەم شێوازەی خوارەوە بوو:
یه‌که‌م : له ڕێگه‌ی ویکیلیکس چه‌نده‌ها دۆکومێنتی نهێنی و گرنگی بڵاو دەکردەوه له‌سه‌ر ئه‌و ووڵاتانەی کە نه‌ژادپه‌رست یا مەزهەبی یان دیکتاتۆر بوون هەرچەندە ئەوانە بە نهێنی سیخوڕی ئه‌مریکا بوون.. مەبەست لەم بڵاوکردنەوانەش ئه‌وه بوو که خه‌ڵکی ناوچه‌که به ئاگا بهێنێت له‌و دیکتاتۆرانه‌ی که حوکمڕانی ووڵاتەکەیان دەکەن.
دووه‌م: پشتگیری خەڵکەکەی دەکردو لە هەمان کاتیش‌دا هانی دەدان بۆ ڕاپەڕین . به‌م شێوه‌یه ئه‌مریکا زەرەرمەند نەبوو لە بواری ئابوری و سەربازیدا هەروەها دوژمنیشی بۆ دروست نەدەبوو.
سێ یه‌م: خه‌ڵکی ووڵاتانی زوڵم لێ کراوی ئاشت دەکردەوەو و پشت گیری دەکردن. به‌مه‌ش هاوڕێی بۆ خۆی دروست کرد بۆ سه‌د ساڵی ئاینده، تا ئه‌و کاته‌ی که دووباره گۆڕان پێویست ده‌بێت لە ناوچەکەدا.
سیاسەتی ئەمریکا لە رابردودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ کۆلکە دیکتاتۆرەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تا سەر نیە بەڵام گەمژەیی کۆلکە دیکتاتۆرەکان لەوەدایە کە وانە لە ڕابردوو وەرناگرن لەوە نەگەیشتوون کە ئەمریکا جێگای متمانە نیە و تا ئەوکاتە هاوپەیمانە کە پێویستی پێتە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست