ئه‌وانه‌ی ژارخواردوو ده‌کرێن، جه‌وهه‌ر نامیق به نمونه
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
له ساڵانی 1934 بۆ یه‌که‌م جار به وته‌ی ئالێکسانده‌ر کوزمینۆف که کڕیاری که‌لوپه‌لی بایۆلۆجی بوو بۆ که‌ی جی بی ڕوسی، ده‌ستیان کرد به دروست کردنی ژه‌هرێک که له خوێندا نه‌دۆزرێته‌وه یان زۆر به زه‌حمه‌ت بدۆزرێته‌وه.
به زمانی ئینگلیزی پێی ده‌وترێت Non traceable poison
ئه‌م که‌سه به ناوی ئالێکسانده‌ر گرنگترین که‌س بووه بۆ کڕین و فرۆشتن له‌گه‌ڵ دیپارتمێنی 12 سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێسS . که ئێس ڤی ئاڕی SVR پێ ده‌وترا.
فڵادیمیر پوتین که ئێستا سه‌رۆک کۆماری ڕوسیای سپییه ئه‌و کات ئه‌فسه‌ر بووه له ئێس ڤی ئار SVR و لێپرسراو و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌شه بوو له ئێف ئێس بیFSB ی ئێستای ڕوسیا.
ئه‌و به‌شه‌ش له که‌ی جی بی کۆن ناو نرا poisonousbiologicalandchemical agents
له‌م به‌شه‌دا گه‌شه‌یه‌کی زۆریان کرد به‌م جۆره ژه‌هرانه که نه‌توانرێت دوای به‌کار هێنانی بدۆزرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته هه‌میشه ژه‌هر شتێک له خوێندا جێ ده‌هێڵێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و دکتۆره‌ی که پشکنین ده‌کات بزانێت بۆچی ده‌گه‌ڕێت، من نمونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه
ئیتر با خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشک بێت له‌وه‌ی که ئایا پارتی ژه‌هری به‌کار هێناوه دژ به جه‌وهه‌رنامیق یان نا؟
ڤیکتۆر یۆشچینکۆ کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له ئۆکرانیا، به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ژه‌هرخوارد کرا، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه بوو، به ووته‌ی وه‌زیری ناخۆی ئۆکرانیا زانرا که ژه‌هره‌که له ڕوسیاوه هێنرابوو. له نه‌مسا چه‌ند پشکنینێکیان بۆ کرد نه‌یانزانی جۆری ژه‌هره‌که چییه! پاشان تیمێکی دکتۆری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکی هاتنه ڤێننا بۆ یارمه‌تیدانی دکتۆره نه‌مساوییه‌کان، له‌وێ جۆری ژه‌هره‌که‌یان له خوێنی ڤیکتۆردا دۆزییه‌وه که پێکهاته‌ی تۆکسین و دیۆکسین بوو جۆری 2،3،7،8، تی سی دی دی. highlytoxicdioxin of the type 2,3,7,8-TCDD (Tetrachlorodibenzo-p-dioxin)
جۆرێکی تر له ژه‌هر هه‌یه که سی ئای ئه‌ی و موساد به‌کاری ده‌هێنن ، ئه‌مه‌ش جۆره ژه‌هرێکه که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک دوای خواردنه‌که‌ی سیستمی مرۆڤ له کارکردن ده‌خات به ئینگلیسی یه‌که‌ی
HSSS واته Human Slow System Shutdown ئه‌م جۆره ژه‌هره زۆر به زه‌حمه‌ت له خوێندا یان له جگه‌ردا ده‌دۆزرێته‌وه یان هه‌ر ناشدۆزرێتهوه، له‌م جۆره ژه‌هره بۆ یاسر عه‌ره‌فات به‌کار هێنرا له لایه‌ن یه‌کیک له حیمایه‌کانی خۆی، که بۆی کردبووه ناو خواردنه‌که‌یه‌وه.
پێویست ناکات ئێمه له‌مه زیاتر قسه بکه‌ین، جا لێره‌وه خوینه‌ر خۆی بڕیار بدات ئایا ماڵی بارزانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه ماڵه ئاماده‌ن هه‌موو جۆره کارێکی نامرۆڤ دۆستانه ئه‌نجام بده‌ن، یان نا؟
بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌دواداچوون له سه‌ر ژارخواردنی جه‌وهه‌ر نامیق، به ئاسانی نادۆزرێته‌وه، ده‌بێت له پێشدا که‌سوکار و ژن ه ماڵ و منداڵه‌که‌ی شکات بکه‌ن و داوا له پۆلیس بکه‌ن، گومانی خۆیان له سه‌ر ژارخواردنهکه روو بکه‌نه‌وه، نه‌هێڵن ته‌رمه‌که‌ی ببرێته‌وه بۆ کوردستان، له سوید بهێڵرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌خت یاوه‌ریان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری کۆچکردنه‌که‌ی، ئه‌وا ده‌توانرێت پشکنیکێکی ته‌واوی بۆ بکرێت و بدۆزرێته‌وه، به مه‌رجێک خه‌سته‌خانه‌ی سوید ئاماده‌بێت توانا و پاره‌ی بهدواداجوونهکهی بۆ دابین بکات، چونکه ئه‌م کاره بڕێ پاره‌ی زۆری تێده‌چێت. ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌که‌ی ببرێته‌وه و ئه‌وا وه‌کو ده‌یانی تر نهێنییه‌کان ده‌خرێنه ژێر گڵه‌وه و که‌س ناتوانێت ده‌ستی تاوان بۆ که‌س رابکێشرێت. بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ک له کوردستاندا ئه‌مڕۆ هیچ دکتۆر و خه‌سته‌خانه‌یه‌ک ئه‌و توانایه‌ی نییه که بتوانێت هۆکاری کۆچکردنه‌که‌ی یه‌کلایی بکاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست