کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى سەرۆكى شارەوانى رزگارى كردوویەتى تەنها گەندەڵى و نا داد پەروەرى نیە, بەڵكو بێ ڕێزى و بێ ڕەوشتى یە دەرهەق بە دانیشتووانى ناحی یەكە!

Friday, 04/11/2011, 12:00


ئاسۆ گەرمیانى.. لە گروپى بە گژاچوونەوەى گەندەڵى رزگارى.

لە شارو!چكەى رزگارى كەم خێزان هەیە نەهامەتى و دەر بەدەرى بەرنەكەوتبێت لە ئەنفال و لە سێدارەدانى ئەندامانى خێزان و گوند وێران كردن و ئاگردان و كۆڕەو ....هتد كە بە دەستى ڕژێمى فاشیستى سەدام بینیووبێتیان, دواى ڕزگار كردنى كوردستان هاوڵاتیانى ئەم ناحى ییە دیسانەوە بە دەستى كەسێكى نەشیاو و نا دادپەروەر ڕۆژانە و بۆ ماوەى زیاتر لە یازدە ساڵە كێشە و گرفتیان بۆ دروستكراوە لە زەوتكردنى مافى ڕەواى خۆیان. لێرەدا كە شیاوى باس بێت ئەوەیە كە ( سەلاح كوێخا) وەكو س.ئیدارەى گەرمیان هەڕەشەى ئەوەى كردووە كە هەر بەڕێوەبەرێك كەم تەرخەم بێت لە بەڕێوەبردنى ئیش و كارەكانى و پۆستەكەى بە هەڵە و نەشیاوى بە كار هێنابێت ئەوا ڕووبەڕووى دادگاى دەكاتەوە, ئێمەش بە باشمان زانى ئەوە بە بەرپرسان ڕابگەیەنین كە جەنابى سەروكى شارەوانى سەرەڕاى ئەوەى بودجەیەكى باشی لە بەردەست بووە هیچ پرۆژەیەكى خزمەتگوزارى نوێگەرى پێشكەش بە هاوڵاتیانى نەكردووە جگە لەوانەى كە لە لایەن ئیدارەى گەرمیان یان ئەنجوومەنى پارێزگاوە دەرچووبێت, و ئەوكاتەش دەستى تێ وەرداوە بۆ بەرژەوەندى گیرفانى خۆى. كۆڵانەكانى گەڕەكەكانى شاكەل و 7 هەزار و حوكمى زاتى زۆربەرى زۆریان بێ ئاو و ئاوەڕۆن, بێ تەبلیت و جادەن .. بازارێكى نوێ و شیاو لەم شوێنە نیە كە هاولاتیان دڵیان پێ خوش بیت, پاركێكى گەنجان یاریگاى مناڵان نیە كە گەنجان و مناڵان تیایا هەست بە بوونى خویان بكەن و تیایا بحەوێنەوە, هیچ پرۆژەیەكى پێشكەش نەكردووە سەبارەت بە ناشتنى دار و سەوزاییى بۆ جوانكارى ژینگە و نەهێشتنى هەواخۆڵى هاوین, ....... هەزاران پرۆژەى خزمەتگوزارى و بازرگانى و پیشەسازى كە شیاوى ئەویە دانیشتووانى گەورەترین زیانلێكەوتووانى دەستى ڕژێمى ڕووخاو بۆیان بكرێت كە چى جەنابى سەرۆكى شارەوانى بە بێ موستەوایی خۆی و چاو لە كورسى و نووساو بە كورسى هەرگیز نایەوێت بیكات و لێیانى زەوتكردووە, سەرەڕاى ئەوەى خوى تەنازوول دەكات بۆ مانەوەى لە كورسى یەكەى چونكە سوودمەندێكى بێ وێنە بووە لە دانانى ئەرزەى باش و لە شوێنى باش بۆ خوى و وەرگرتنى بەرتیلى باش لە كۆمپانیاكان, جگە لەمانەش پۆستەكەى وەكاردەهێنێت بۆ دەستكەوتى تر لە شارى كەلار و لاى چەندین بەرپرسی ناو حكومەت هەر وەها دەستدرێژى دوور لە ڕەوشتى بەرپرسی ڕاستەقینە كە دەچێتە قاڵبى نەبوونى مۆرال و بە قەیرانى ئەخلاق دەژمێردرێت. هەموو ئەمانە و هەر لە شارەوانى یش گرۆپێكى بۆ خوى دروستكردووە كە دژایەتى فەرمانبەرانى تر دەكەن و بە كەیفى خۆیان دەوام دەكەن و سەرپەرشتیارى پرۆژەكانیش تەنها بەوانى دەسپێرێت بۆ بەرژەوەندى خۆى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە