جەمالى گەندەڵ و كاسە لێسى عمر مرتاح بۆ بەڵگە دەگەڕێ
Thursday, 11/06/2009, 12:00
باڤێ
هەواڵى ئەوە هەیە كە گوایا (ى . ن . ك) نامیلكەیەكى هەفتانە دەردەكات بە ناوى (بەڵگە) بە توجیهو پارەى شاى گەندەڵ و داوێن پیسان مەلا بەخ و عمر مرتاح, وە خاوەنى امتیازەكەشى جمال عبداللە ى كاسە لێس و ماستاوچیە.
گوایا بەڵگەى لایە كە گردەكە ئەوەندە دۆنمە و لەسەر ووشە تاپۆ كراوە, جا كاك جمال ئایا تۆ ئاگادارى پێش ئەوەى كۆمپانیاى ووشە دامەزرێ ئەو گردە كێ خۆى بە خاوەنى دەزانى و بە نیاز بوو بیكات بە میوانخانە, كۆسرەت رسول ى گەندەلأ داینابوو بەناوى میوانخانەوە بیكات بە سەنتەرێكى دزى و داوێن پیسى بۆ خۆى و كوڕەكانى, ئەمە ڕاستیەكە لە دەمى كوڕەكانى خۆیەوە باسكراوە لە لندن, جا ئەى ڕۆشنبیر ئەو گردە بكرێتە سەنتەرێكى ڕۆشنبیرى و دەزگایەكى اعلامى باشتر نیە لە دەزگاى دزى و داوێَن پیسى؟ پاشان ئەگەر تاپۆ كرابێت لەسەر كۆمپانیایەك كراوە نەك لەسەر كەسێك.
تكایەكم لە بەڕێزتان هەیە كە ئەوەندە دڵسۆزن بۆ بەڵگە دەگەڕێن, تكایە هەوڵ بدە بەڵگەى مامۆستاكەت (عمر مرتاح) یش بڵاو بكەرەوە هەمووى نا تەنها تاپۆى هەندێك لەو شوێنانەى كە هەیەتى وەك كۆشكەكانى دوكان و قۆپى قەراخ و ئەو كۆشكەى كە دۆنمێكە لە پشت هوتێلەكەى فاروقى مەلا مستەفایە لە گردى رعایە, گەر توانیت نرخێكى تقریبى تەنها ئەم سێ موڵكەشمان بەرێ چونكە كاك عمر لە ساڵى 1993 پارەى ئەوەى نەبوو یەك دەست جل بۆ كافیە خانى خێزانى بكات كە بچێتە وەزارەت كە كرا بە وەزیر (
ئەمە ووتەى كافی خان خۆیەتى لە چاوپێكەتنێكا لەگەلأ یەكێك لە ڕۆژنامەكان, هەتا دەڵی ناچار دەستی جلم لە خوشكێكى عمر سەند تا وەك وەزیرێك یەكەم ڕۆژ دەست بەكار بووم)
هەروەها بەڵگەى ترمان دەوێت لەسەر موڵكەكانى مەلاو كۆسرەت و ئەرسەلان بایز و حاكم قادر..... و ئەگەر كرا هەندێك ناو و شوێنى موڵكەكانى خانمى یەكەمى عراقمان بۆ بنوسە, ڕوبەر و نرخمان ناوێت چونكە ئەوان (بنەماڵە بە هەزاران دۆنمیان هەیە و نرخ گرنگ نیە ئەوان داگیرى دەكەن پارەى پێ نادەن, وەك چۆن ئەو موڵكەى بیناى كوردسات خاك و دەوروبەرى و سەدان دۆنمى ترى ئەو ناوچانەیان داگیركرد بەبێ ئەوەى هەر بپرسێ ئەمە خاوەنەكەى كێیە, كاتێك خاوەنەكان هەولأى دا لە ڕێى یاسایی شتێكى بۆ بكرێ كەس گۆێى لێ نەگرت و هیچ حاكمێك ئامادە نەبوبو كە بەدواى كێشەى ئەو هاوڵاتیانە بچێت و لەسەر مافیان هەڵباتێ.
كاك جمال من داواى ئەم بەڵگانەت لێ دەكەم بۆ ئەوەى ڕۆژنامەكەت یا نامیلكەكەت پڕبێتەوە, گەر شوێن بۆوە هەندێ شتى خۆشتان (كاسە لێسەكانى عمر فتاح) بڵاو كەنەوە وەك ئەو شوقەیەى پێتدراوە لە شوقەكانى زەكەریا لە هەولێر و ئەوەى سلێمانى و موڵكەكانى چیا كەلارى گەندەلأ و هیواو براو خوشكەزاكانى عمرفتاحى گەورەت.
تكا لە دڵسۆزان و خوێنەرانى كوردستانپۆست دەكەم كە لە ناوەوەى ووڵاتن هەرچی ئاگاداریەكیان هەیە لەسەر موڵك و مالأى گەندەڵان بینێرن ئێمەش لەدەرەوەى ووڵات هەولأ دەدەین و لە سایتى گوردستانپۆستى ئازاد ئێمە (گەل) بەشى بەڵگە دادەمەزرێنین بە هاوكارى ك.پ ى بەڕێز.
لندن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست