کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلابەختیار،لەهەفتەیەکدا دووجار بەزم دەنێتەوە!

Friday, 15/03/2013, 12:00






ئەوبەناو سەرکردانەی ئێمە زۆرسەمەرەن ، فەرقی قسەوعەمەلیان ، ئاسمان ورێسمانە..!
بۆیە دەبێ ئێمەمانان وەک خەڵک ، ئەوەندە ساویلکەوخۆش باوەڕنەبین ،لەجامێک ئاودا مەلە بکەین وبەقسە بریقەدارە درۆزنەکانیان ،بخەڵەتێین و بڕوایان پێبکەین ، چونکە ئەوانە ئەگەر ڕووناکیش بن ، درۆزنن ، هەمووکاتیکیش تاریکی ونەزانین ، لەڕووناکی درۆزن باشترە .!
دەبینی زۆر لەوسەرکردانەی دەسەڵات ،بەقسەوزمانی لووسی لەبلەبانیان اخـۆدەردەخەن ، کە دیموکراتخوازن ،بەڵام ئەسڵەن فڕیان پێوە نی یە ،تەنیا فریودانوچاوبەستەکی یە لەخەڵک!
واخـۆدەردەخەن ،کە بەبەزەیی ومیهرەبانن ، بەڵام گـەرلەدەستیان بێ وبۆیان بلوێ ، بەتەنـیا لەسەروشەیەک لەدژیان ،کـە دڵیان گەرد لێی بنیشێ ، پێستی مرۆڤ بەدارەوە کەوڵ دەکەن !
گەرنیگایەک بەمێژووی چەند ساڵەی حوکمودەسەڵاتی پارتی ویەکیتیدا بخشێنین ،دەبینین کەم نین ئەومرۆڤەکوردانەی لەسایەی ئەواندا ، لەسەر وشـەوئازادی ڕادەربرین ، بەناهەق وبـێ ویژدانی بە خەڵتانی خوێن ڕاپێچی مەرگ کراون ، میللەت ڕاپێچی مەرگیان کاتەوە ئینشاڵڵا!
ئێـستاکە ، بامەلابەختیارێک بەنموونە وەرگرین ، کەکارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەوەو لەناویەکێتیدا ، خۆی پێ لەهەموان نەرم ونیان ودیموکراتیخوازترە ، هەر لەهەفتەیەکـدا ، دوو بەزمی بەدوای یەکدانایەوە ، کەمیدیا لێی لەهەڵڵا دا ؛ یەکەمیان؛- دەمەقاڵێ بوو لەگەڵ سلیمان عەبدوڵلا یونسی ، بەرپرسـی ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی حزبەکەی خۆیان ، تەنیا لەسەر ئەوەی کەپێی ناخۆش بووە ، ناوبراوعیماد ئەحمەد ، جێگری سەرۆکی حکومەتی بەناو خەڵکدا لەبازاڕی ڕانیـەدا گێڕاوە وخەڵکانیک پێشوازیان کردووە ئیدی ئەوەحاڵەتێکی دەروونی ناخۆشی وەک نەخۆشی بۆ مەلابەختیاردروست کردووە ودوای وەک سەرخۆشێکی سیاسی ،مەلابەختیار،
ئەوحەسـاسیەتەی پێ دەڕێژێ ، بەڵام سـلیمان عەبدوڵلا ،کەبۆهەمووبەرپرسێکی بـاڵا ، هەردەم لە چەمانەوەدا بووە ،کەچی لەمەلابەختیار نەترساوەولێی قبوڵ نەکردووە ،لای زۆرلەبرادەرەکانی گوتویەتی ؛ لێی بێ منەتم وچی لەدەست دێت ، با بیکات ؟! سلیمان عەبدوڵلا دەزانێ هەرچەندە مەلابەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیەتی، بەڵام چونکە مەلا ، پێگەی لاوازە ، بۆیـە گوێی لێ نەبووەوحیسابی بۆنەکردووە ! ئیدی دوای ئەوە دێتە سەرکێس وبەزمی دووەمی ؛
کەئەویشیان ئەوکێشە بووکە لەزاڵگەی کەڵەوانان ، لەدوکان ، لەگەڵ پۆلیسێکی بەستەزمان خولقاندی ، باگریمان بەهەرهۆیەک بێت پۆلیسەکە وەڵامی سەلامی نەدابێتەوە ! جائایا ناسیبێتی و حەزی لەچارەی نەبووبێت ، یان فکرکردنەوە لەدەردە سەری ژیان ،وایلێکردبێ مەرحەباکەی ناپلیۆن بێ وەڵام بەسەریدا تێپەڕیبێ ، چ دەبوو ؟ تۆ بڵێی دونیا سەرەو ژێربووبا ، یان کەعبەی مسوڵمانان کەبڕوای پێ نی یە ،کەچ بــووبا ؟! ئاخر پێمان ناڵێت ؛ چ دەبوو ، چ دەقەومــا .؟!
ئەوە ئەوەی دەهێنا بەقسەی ڕەق وناشرین ڕووشکێنی پۆلیسێک بکەی کەلەئەرکی خۆیدا بووە ؟ دوایش کەلەمیدیاکان هەڵڵای لیکەوتەوە، ناچاری بکەی سەردانت بکا وداوای لیبوردنت لێبکات !
وەک هەمان مەسەلەی گەنجەکەی تر ،کەلەکۆڕێکی هۆلەندا تەماتەبارانی کرد ودوای لەرێگەی کەسوکاریەوە ناچار کرا دەبێ سەردانی بکات وداوای لیبوردنی لیبکات ! ئایا ئەوە هەڵسوکەوت ورەفتاری کەسێکی دیموکراتخوازە ، بەشەرتێک لەئەوروپا ولەوڵاتێکی وەک سوئید یش ژیابێت ؟!
دوایش لەژێرفشـاری میدیا ، ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەی کە ئەوەی ڕوویداوە ،تەنیا مشـتومڕێکی ئاسای بووە ! پرسـیار؛ جائایا ئەوە،ئەو مشتومری دێنا ؟ ئەوە کەی کێشەی کەسانی دیموکراتخوازە؟
ئەگەر هەرلەجیات مەلا بەختیار کەسیکی وەک کۆسرەت رەسوڵ بەوێدا ڕەتبووبا ، وەڵامی سڵاوی نەدەدرایەوە ، یان لەحەسرەت ولەتاوان ،ملی خۆی دەشکاند تا گەیشتبایێ ماچی کردبا و دەستەکانی گوشیبا وینەیەکی لەگەڵ گرتبایە !! بۆیە دەبوایە مەلابەختیار بەرامبەر ئەودیاردەیەی کەڕوویدا ، هەوڵبدات بەخۆیدا بچێتەوە ، بزانێ فاکتەرەکانی نامەحبووبی ئەولای ئەندام وهەوادارانی حزبەکەی چی یە ، نەک پینەوپەرۆودیزە بەدەرخۆنەکردنی رووداوەکان ..!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە