گۆڕان لەجیاتی بیگۆڕێ ؛ بۆخۆی دەگۆڕێ !
Tuesday, 05/02/2013, 12:00
لەبەرئەوەی جوڵانەوەی گۆڕان هەرلەسەرەتای دەرکەوتنیدا بەسروشتی قۆناغەکانی گەشەکردنی نەبڕی ویەکسەر وەک بەشێک لەپێکهاتەومێژووی ڕێکخراوێکی گەورەی وەک یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ، لەئەنجامی قوڵبوونەوەی ناکۆکی یە سیاسیەکانیان ، لەهەناوی ئەودا هاتەدەرو، بەئۆپۆزیـسـیۆن خۆی ناوزەند کرد و لەگەڵ خۆشیدا هەمـان کەلتووری حزبایەتی و، هەمـان کێشەودەردەسەری سـیاسـی بۆناوخۆی گوازتەوە...!
بۆیە ڕێکخراوێک ، بەهەمان پێکهاتەوکەلتووروکەرەستە ی حزبایەتی ، ناکرێت ونابێت چاوەڕوانی ئەوەی لێبکرێ،بینایەکی حزبی باشترلەیەکێتی نیشتیمانی پێ دروست بکرێت چونکە دەبینین ، سەرکردەکانی ناوگۆڕان بەکاک نەوشیروانیشەوە ،خەڵک ئەزموونی زەبەندەی لەگەڵدا هەن کەچین وچۆنن ؟هیچیان لەمەریخ ،یان وڵاتێکی دیکەوە بۆکاری حزبایەتی هاوردەنەکراون ، تا بەئومێدەوە تاقیان بکەینەوە وبزانین پەیامی ئەوان چی یە ؟
عەرەب قسەیەکی فرەجوانی لەوبارەوە هەیە ،کەدەڵێت ؛ شتی تاقیکراوە ، ئەگەردووبارە تاقی بکرێتەوە ، ئەوا پەشیمانی لەدوادەبێت ! ئێستاکە دەبینین چۆن بەجێهێشتنی ڕیزەکانی گۆڕان، لەسەرانەوە دەستی پیکردووە وزۆریان ئەوپەشیمانی یە دەردەبڕن ؟!
ئەسـڵی کێشەکەش ، هەمووی چۆنیەتی خودی هەڵسوکەوتی کاک نەوشیروانە ،
کەلەتوند ڕەوی وتاکڕەویدا ،مامــی نەخۆش لەچاو ئەوبەسەد ئــاو شۆڕاوەتەوە !
ئەگەرنـــا ؟ ئەوە چۆنی یە وبۆچی ئەوهەمووسەرکردەوکادرە باشانەی ناوگۆڕان بەردەوام دەست لەکاردەکێشنەوەو ئەوانەی دەستیشیان لەکارنەکێشاوەتەوە ، ئەوەتە لەسەرگردەکە بەلالووتی وبەحێجزی لەدووری کاک نەوشیروان لە ژووری تایبەت بەخۆیان سەریان پێکەوە ناوەو بیرلەوەدەکەنەوە ئەوان چ بکەن باشــــە ؟! ئەوە لەکاتێکدا زۆرلەخەڵکو چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو بەغیابی تاڵەبانی ئاڵووگۆڕیکی گەورە لەبەرژەوەندی گۆڕاندا بەسەر یەکێتی وگۆڕاندا دێت و یەکێتیی نیشتیمانی وەک ئەوساڵانەی لەبەهێزیدا بووە ، سەرلەنوێ لەناو گۆڕاندا دروست دەبێتەوە ، یەکێتیی نیستیمانی لەوپەری باشیدا
وەک زەحمەتکێشان دەمێنێتەوە بەڵام دیدوبۆچوونەکان سەراوبن دەرچوون ،من پێم وایە لەغیابی تاڵەبانیدا ، جگە لەپارتی کە زۆر زەرەرمەند دەبێت ، یەکێتیی پێ بەهێزوتوندو تۆڵ دەبێتەوە وکاک نەوشیروانیش بەوئالیەتی کارکردنەی گۆڕان زیاتر بەرەولێکترازان و لاوازبوون وهەڵوەشاندن دەبات !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست