کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگاى پاراستن نیهاد قۆجەی قایمقامى ناوەندى هەولێریان، لە فڕگەى هەولێربە 100 دەفتەر دۆلارو 80 كیلۆ زێڕەوە دەستگیر دەكا!

Saturday, 19/09/2009, 12:00


ڕاپۆرتە هەواڵێكى گرنگ
ڕۆژى پێنجشەمە، كاژمێر 3 عەسربەرامبەر بە 17/9/2009، سەرچاوەیەك لە ئاسایشى فڕگەى هەولێربە تەلەڤۆن پێڕاگەیاندین: كە بریار بوو، دوا گەشتى ئاسمانى لە فڕگەى هەولێرەوە كاژمێر 2ى پاشنیوەڕۆ بەرەو ئەڵمانیا بفڕایە، بەڵام هەر ئەوەندەمان زانى 4 سەیارەى ڕەش لە جۆرى جێمسى سەربە دەزگاى پاراستن و ئاسایشى مەسیف سەڵاحەدین، گەیشتنە هۆڵى پشكنین و دوا دەروازەى چوونە دەرەوەى سەرنشینەكان و، لەماوەى 20 دەقیقە گەڕان و پشكنیندا لە جانتاكانى نیهاد قۆجەى قایمقامى ناوەندى هەولێردا، دوو كیسە نایلۆنى ڕەشیان دۆزیەوە، كە یەكیان 100 دەفتەر دۆلارو ئەوى دیكەشیان 80 كیلۆ زێرى تیابوو، دەستیان بەسەردا گرت وبە هەمان گەشاوەى سەیارەكانى پاراستندا نیهاد قۆجەیان لەگەڵ خۆیان بردووە!
بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە دیوانى پارێزگاى هەولێرەوە نەوزاد هادى كە بە نەوزاد ڕوكن ناسراوەو شەریكەى دزو تاڵانچى موڵك و سامانى خەڵكى هەولێرن بۆ خۆیان و سەرۆك وەزیرانى تڕۆكراو، نێچیرى گەورە مافیاو، دواى هەوڵێكى زۆر نیهاد قۆجەیى دزیان ئازاد كردووە!
سەرچاوەكەى ئاسایشى فڕگەى هەولێر ئەو زانیاریانەشى خستە ڕوو، كە تەنها لەماوەى 9 مانگى ڕابردوودا، نێچیرو پیاوەكانى و زیاتر لە 500 ملێۆن دۆلاریان بە جانتا بەرەو دوبەیى و ئەوروپاو توركیاو لوبنان بردووە!
بەڵام نیهاد قۆجەى پیاوە دزەكەى نەوزاد هادى بۆ ڕیسواكردن و بڵاو كردنەوەى ئەو دەنگو باسانەى كە كەس ناتوانێت پارەى مۆڵ بۆ دەرەوەى هەرێم بەرێت، پاراستنى بنەماڵە نیهاد قۆجەیان كردە قۆچى قۆربانى و داپۆشینى گەمەكى خۆیان!
خوێنەرى خۆشەویست، بۆ ئەوەى باشتر نیهاد قۆجە بناسن، بیبلۆگرافیاكەى بەم چەشنەیە:
نیهاد قۆجەى دانیشتووى ئەڵمان و خاوەنى پاسپۆرتى ئەڵمان، لە دواى كارەساتى 1ى شوبات، نیهاد بەواستەى توركمانچێتى ، كردیانە قایمقامى ناوەندى هەولێرو،زۆر شارەزایانە لە دزى و تاڵانكردنى زەورى و زارو موڵكى هەولێریان و، ئاسانكارى بۆ كەیرم سنجارى و نەوزاد هادى و دارودەستەكەى نێچیرەڤان بارزانى هەڵسوكەوتى كرد، بەتایبەتى لە چۆڵكردن و دەركردنى كاسبكارانى بازاڕگاى گەورەى شێخەڵڵا، كە نزیكەى 4000 دوكاندارو كاسبكارو هەژارانیان بێگوزەران كرد!
دواتریش هەڵمەتى دەركردن و گواستنەوەى بازاڕى لەنگەفرۆشانى دەستپێكردوئەوانەشى نابڕاو شاربەدەر كردوو، تانزیكەى 2 ساڵ بێشوێن ومەئوا مانەوەو، ئەوساش ئەو غەدرەیان لێكرا، لە دوایدا باسى دەكەین!
بە بیانیوى ماستەر پلان و فڕوانكردنى بەردەم قەڵات ، كە بازاڕگاى دەڵال خانەو بازاڕگاى فەرهاد ى كارەبایى بە 30 ڕۆژ بە چاوسوركردنەوە زیندانى كردن هەموو كاسبكارو هەژارو نەدارەكانى ئەو شوێنانەیان ناردە ژێرزەمینەكەى بازاڕى نیشتیمان ، گەر وایان نەكردایە بە 10 ساڵى تریش دووكەس رووى لەوێنەدەرێ نەدەكرد! بازاڕى نیشتیمان بەناو مۆڵكى (نزار حەناو سەعید بارزانى) ەوەیەو، ئێستا هەر دوكیان لە بازنەى نێچیر نەماون و تاریقى براى سەرباز هەورامى ئیدارەكەى بەرێوەدەبات! كە موڵكى سرف نێچیرەڤانەو، نازەنین حەمەد وسوونەوزادهادى ڕوكن و نیهاد قۆجە و هەریەكە بە بەرنامەى خۆى بۆیان پێكهێنا، مەترى زەویەكانى شێخەڵڵا كە موڵكى شارەوانى بوو، بە 1 یەك دینارى سیوسرى بە تڵان درایە نێچیرەڤان!
نیهاد قۆجە لەسایەى ئەو بەرەڵایى و دزى و تاڵانیەى لۆى لواوە، ژوورى تایبەتى لە هۆتێل شیراتۆن هیەو مانگانەى 4500 دۆلار تەنها كرێى ژوورەكەیەتى، جگە لە میوان و نانخواردن و ساوناو یاریەكان دیسكۆى دوا نهۆم وزۆر شتى تر، كە مانگانە مەسروفى شەخسى لە 10000 دۆلار نزیك دەبێتەوە!
نیهاد 3 مانگ جارێك سەفەرى بۆ ئەڵمان كردووەو، لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكى بیانى پرۆتۆكۆڵى دزى و گەندەڵى مۆركردووە، لەوانە كۆمپانیایى جەنائین كە سەهمى نەوزاد هادى و سەركیس و نیهاد قۆجەى تیایەو تا نووسینى ئەم بابەتە 86 ڕۆژە كەناس و كارگوزارەكانى كۆمپانیاى جەنائین مووچەیان وەرنەگرتووە، كە نزیكەى 3 مانگ دەكاو یەك ڕۆژێكیش بۆ جەژن ماوە!!
لەگەڵ كۆمپانیاى (كلیك) تایبەت بە پاككەرەوەى نەخۆشخانەى ڕزگاری هەولێر، نیهاد سەهمى خۆى و نەوزاد روكنى تیایە!
لێرەدا تەنها باسى مۆڵك وسامانەكانەى نیهاد قۆجە دەكەین، كە ئەوەتەى بۆتە قایمقامى ناوەنمدى هەولێر بە دەستى كەوتووە:
لە 8 پارچە زەوى 2000 مەترى بەناوى (غەسل و گەراج و چێشتخانەو كارگەى بلۆك بۆ خۆى و ژن و براكانى لە سنورى هەولێر وەرگرتووە، لەگەڵ 20 دوكان لە دوكانەكانى شەقامى 40 مەترى تایبەت بە لەنگەفرۆشان و هەموویشى بە 3 دەفتەر دۆلار فرۆشتۆتەوە، لە كابینەكانى تایبەت بە سەوزەو میوە فرۆشانى تەیراوە 15 كابینەى بۆ خۆى و براو دۆستەكانى گلداوەتەوە، بە ناوى ناوچەى پیشەسازى باشورو باكورى هەولێر 10 شوێنى ڕوكنى بۆ خۆى لاداوە، 30 ناوى وەهمى لە كۆمپانیاى جەنائین نووسیوە بۆ مووچەكەى وهەموویان سێبەریان هەیە، لەو زەویانەى بە ناوى كرێچى و هەژارانەوە 16 پارچە زەوەى 200 مەتر ى وەرگرتووە!!
خوێنەر خۆشەویست......دڵنیاشین لە زۆر پڕۆژەى ئاوەدانى كە سەربە شارەوانیەكانى سنورى ناوشارى هەولێر بە بێ تەندەر لە زۆربەیاندا بەرتیلى و بەخشیشى وەرگرتووەو، چونكە هیچ ئیشو كارێكى فەرمى لە هەر مەجالێكدا بە بێ مۆرو ئیمزاكەى نیهاد قایمقامى ناوەندى هەولێر گوزەرى نەكردوە،
ئێستا لە شارى خەونەكان(درێم سیتى) لە سەر پارچە زەویەكى 600 مەترى خەریكى خانویەكە، نزیكەى لە سەدا 80 تەواو بووەو، تەنها مەلەوانگەكەى 160 هەزار لیتر3جا ئاو دەگرێت، بەقەدەر ئاوى خواردنەوەى یەكڕۆژى خەڵكى باداوە و بە پێى یەكێك لەو وەستایانەى كارى بۆكردووە، بە 2 ملێۆن دۆلار تەواو دەبێ!
كاتى دادگایى كردنى نەوزاد هادى و نیهاد قۆجەى شاگردى هاتووە، كە بەڕۆژى ڕوناك هەولێریان فەرهود و تاڵانكردووە، تا ئەوەى نان و مووچەى كەناسەكانى كۆمپانیاى جەنائینیشیان دزیوە، وا جەژن هات و ئەوان هێشتا جل و بەرگ و كاڵایان بۆ منداڵەكانیان نەكڕیوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە