کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به ڵێنه کانی حوکمه ت و ده واره شڕه که ی قوتابخانه ی چیمه ن

Thursday, 19/03/2009, 12:00


له هه واڵه کانی ئێواره ی ڕۆژی ، (2009.3.10) ی ، که ناڵی کوردساتدا، قوتابخانه ی گوندی (چیمه ن)ی نیشاندا ، که خوێندکاره کانی له ناو ده وارێکی شڕدا ده یانخوێند . گوندی چیمه ن یه کێکه له گونده به شمه ینه تییه کانی ده ڤه ری گه رمیان و سه ر به پارێزگای که رکوکه . بێگومان ئه و ناوچه یه له سه رده می ڕژێمی گۆربه گۆڕدا ، به شێوه یه کی دڕندانه ، ڕووبه ڕووی پرۆسه ی ڕاگوێزان، به عه ره بکردن ، جینۆساید و ئه نفال بووه .
له دوای ڕوخانی ڕژێم و ئازادبوونی ئه و ده ڤه ره ، ده بوو حکومه تی هه رێم ، به پلانێکی وردو سه رده میانه، له لایه که وه ، بۆ شکستهێنانی پیلانی داگیرکه رانی کوردستان و سڕینه وه ی ئاسه واره کانی ته عریب ، له لایه کیتره وه ،
وه ک قه ره بووکردنه وه ی خه ڵکی خۆڕاگری ئه و ناوچانه ی زۆرترین قوربانییان داوه . پرۆژه ی خزمه تگوزاری قوتابخانه ، نه خۆشخانه ، ئاوی خواردنه وه ی بۆگوند و شارۆچکه کانی دابینکردایه.
به ڵام به داخه وه ، ئه وه ته دوای پێنج ساڵ ، قوتابیانی چاوگه شی ئه و گونده به دڵی پڕه وه ، داوا ده که ن ، به رپرسان لایان لێبکه نه وه و له مه ینه تی بێ بینایی خوێندنگه ڕزگاریان بکه ن . بێگومانم له وه ی هه رکه س ئه و وێنه و
دیمه نانه ی دیبێت ، ڕاسته وخۆ ئه و پرسیاره ی لادروست بووه . ئایا بۆچی حکومه تی هه رێمی کوردستان له ماوه ی پێنج ساڵدا قوتابخانه یه کی بۆ قوتابیه کانی ئه و گونده دروست نه کردووه ؟ یان ئه بێ چه ند گوندی ترمان هه بێت ، که
تا ئێسته بێ قوتابخانه و خزمه تگوزاریی بن؟!. یا به هۆی نه بوونی خزمه تگوزاریانه وه ، هه ر ئاوه دان نه کرابنه وه ، زوومی کامێرای یه کێک له که ناڵه کانی ڕاگه یاندنیش به سه ری نه کردبنه وه .
بێگومان له دوای ڕووخانی ڕژێمه وه ، حکومه ت خه وشی دارایی نییه و وه زعی زۆر باشه. ئه وه نییه ، وه زاره ته کانی ڕۆشنبیری، په روه رده و لاوان ، مانگانه ، ده یان ، بگره سه دان هه زار دۆلار، له کۆنفرانس و ڤستیڤال و کۆنسێرت و بۆنه حیزبییه کاندا سه رفده که ن ، قه له نده ری وایان کردۆته هونه رمه ند ، بۆ سه فه رو کلیپێک ، چه ندین ده فته ر دۆلاری بۆ سه رفده که ن ، که جگه له شێواندنی میزاجی کورده واری ، هیچی له بارا نییه و ده نگیشی بۆ ئه وه ناشێ له ئاواییدا جاڕی پێبدرێ. باشه وه زیری ڕۆشنبیریی نازانێ ، بێ هه بوونی قوتابخانه ، نه وه ی ڕۆشنبیر له کوێ و چۆن دروست ده بێ؟! ئه ی وه زیری په روه رده ، تائێسته نه یزانییووه ، ئه و گونده خوێندنگه یان نییه؟!، تا خه مێکیان بخوات. خۆ ده بوو وه زیری لاوان بیزانیبا ، که لاوانی دواڕۆژی گوندو شارۆچکه کانیش پێویسته هه رله منداڵیه وه پێویستییه کانی خوێندنیان بۆ جێبه جێ بکرێ ، تا له کاروانی پێشکه وتنی سه رده م دانه بڕێن؟!.
خۆ ئێوه له به رزکردنه وه ی دروشمی گه وره و بریقه داردا پێشه نگن و که س شان له شانتان نادات، ئیوه نه تان ووت : که رکوک ، دڵ و قودسی کوردستانه ، حیزبایه تیکردنی ئێوه ، ئه و دڵ و قودسه ی ، وا لاوازکردووه، دوژمنان خه ریکن به کاوه خۆ له جه سته ی دایکی داده بڕن.
ئه ڵێن کاتێک وه زیری په روه رده ی یابان ، ده بیستێ که هاوڵاتییه کی یابانی نه خوێنده واره ، ده سله کارده کێشێته وه، چونکه خۆی به به رپرسیار ده زانێ . من دڵنیام له وه ی که وه زیری لای ئێمه ، هه رچه ند که موکوڕیشی هه بێت،
قه ت خۆی له ئاست ئه و که موکوڕیانه دا به به رپرسیار نازانێ ، نه ده ستیش له کار ده کێشێته وه تا ویژدانی ئاسوده بێت . نه په رله مانیش، به و شێوه ی که هه یه ، قه ت ده توانێ متمانه له وه زیرێک بسێنێته وه. چونکه ده سه ڵات
له ده ست په رله مانی به سته زماندا نییه. ته نها حیزب ئه توانێ ئه م فتکاو ئه و قتکا ، بۆیه کاربه ده ستانی لای ئێمه زۆر خۆیان له غه زه بی حیزب ده پارێزن و داواکاریه کانی به وردی جێبه جێ ده که ن.
سه یرله وه دایه ، هه ندێک له سیاسیه کانی لای ئێمه ده ڵێن : ته جروبه ی (حیزبۆکراسی ، ببورن دیموکراسی) هه رێمی کوردستان، پێویسته بگوێزینه وه بۆ ناوچه کانی تری عێراقی فیدراڵ!، له وه ش سه یرتر ئه وه یه ، که قه ڵه م
به ده ستێکی حیزب ده ڵێ :گوایه له ماوه ی هه زارو چوارسه د ساڵی ڕابردوودا، حکومه تی وا له ناوچه که داهه ڵنه که وتووه!، من گومانم له وه یه ئه و به ڕێزه گرێیه کی سایکۆلۆژی به رانبه ر مێژووی هه زارو چوارسه د ساڵی ناوچه که هه بێت ، ئه گینا ، ده بوو تۆزێ زیاتر به مێژوودا ڕۆچوایه ، تا بیسه لماندایه که کۆماره که ی ئه فلاتوونیش شانی ناگاته ئه ژنۆی حکومه ته که ی لای ئێمه!!.
ئه و کاته ی له زیمبابۆی په تای کۆلێرا بڵاوبوه وه ، یوئێن و یه کێتی ئه وروپا ، مۆگابی، به هۆکاری بڵاوبوونه وه ی ئه و ده رده داده نێن.هه رچه نده له ئه فریقای ڕه شپێستی برسی، جگه له نه بوونی دیموکراسیی ، نه خوێنده واری ، هه ژاری هۆکاری بڵاوبوونه وه ی په تای کۆلێران. ئه ی ئه بێ هۆکاری بڵاوبوونه وه ی کۆلێرا له پایته ختی ڕۆشنبیری (سلێمانی) له ساڵی ڕابردوودا ، جگه له حکومه ت له ئه ستۆی کێ بێت؟! ئه بێ له و ڕۆشنبیره بپرسین، به کام پێوه ر باشی و خراپی به رپرسێک ، ده زگایه ک هه ڵده سه نگێنین ، تابزانین له مێژووی هه زارو چوارسه د ساڵدا نمونه ی هه بووه یان نا. ئه وه نییه ، له حکومه ته که ی له مه ڕ ئێمه گه نده ڵی بوه ته په تایه ک ، جه سته ی دام وده زگاکانی لاوازکردووه ، یان ئه وه نییه ناڕه زایی و برتووبۆڵه و گله یی خه ڵک له کاروباره کانی ڕۆژ به ڕۆژ له هه ڵکشاندایه ، یان ئه وه نییه ، پارتی و یه کێتی حه ڤده ساڵه، ده ستیان له کورسی ده سه ڵات گیربووه و قه ت خه ونیش به چۆڵکردنیه وه نابینن. له دنیادا پێوه ره کانی هه ڵسه نگاندنی هه ر ده زگا و حکومه ت و سیسته مێکی دیموکراسی بریتییه له : ئاڵوگۆڕکردنی ئاشتیانه ی ده سه ڵات ، شه فافیه ت ، خزمه تگوزاری ، یاسا و ڕێساکانی سه رده م . ده سه ڵات لای ئێمه هێشتا به شێوازی پاوانخوازانه ی حیزبه چه په کان و سیسته می خێڵه کی سه ده ی ڕابردوو، وڵات به ڕێوه ده بات.
له وه ش سه یرتر ئه وه یه ، که له هه مان که ناڵه وه و له هه واڵه کانی هه مان ڕۆژدا، باسی له وه کرد ، تاڵه بانی سه رۆککۆماری عێراق، سێ سه د خانووی بۆ تورکمانه کانی گوندی به شار دروستکردووه، خۆزگه سه رۆککۆمار له جیاتی ئه و سێ سه د، خانووه ، سی قوتابخانه ی بۆ گونده کانی ئه و ده ڤه ره درووست ده کرد ، چونکه دانیشتوانی ئه و گونده به شمه ینه تیانه ، نه ئایه تولله سیستانی و نه به ره ی تورکمانی به هانای داواکاریه کانیانه وه نایه ن.
جگه له وه ش ، تورکمانه کانی گوندی به شیر ، ئه وه نده پشتو په نایان هه یه ، پێویستیان به تاڵه بانی نییه . سه د مه خابن، له گه ڵ ئه و هه موو ده وڵه مه ندییه ی حیزب و به رپرسه کاندا ، هێشتا مناڵانی بێنازی گونده کان له ناو خێمه دا
ده خوێنن ، بێپلانی و که مته رخه می به رپرسان ، کارێکی وای پێکردوون مه گه ر با به ده واره شڕه که یانی کردبێ.
سویسرا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە